کۆرونا تۆ لەکوێی ؟!

وتار/ 14/03/2020 592 جار بینراوە

مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

کۆرونا تۆ لەکوێی ؟!

وائەم جارەشیان خوا کۆرونایانی بۆ کردن بەبیانوو بۆ ئەوەی موچەی مامۆستایان نەدەن ، توخواتان کۆرونا بەس نیە یەك جار ڕۆحت دەکێشێ ، ئێمەی مامۆستایان ئێستا گیرفانمان بەتاڵ و هەتاڵە کۆرونا لێداوە ، کۆرونای ئەسڵیش پێمان ناوێرێت ئەوە ئێوە دەڵێن چی ئێستا کۆرونایان کردووەتە موچەخۆری بن دیوار کۆرونایان کردووەتە ئەندام پەرلەمانی بێ ئیشی نۆ ملیۆن دیناری کۆرونایان کردووەتە کارەبای مووەلیدە کۆرونایان کردووەتە بێ نەوتی زستانی سەخت کۆرونایان کردووەتە فڕوفیشاڵی سیاسی یە درۆزنەکان کۆرونایان کردووەتە پاڵەوانی وەهمی شۆڕشی شاخ کۆرونایان کردووەتە قفڵی دەرگای مزگەوتەکان کۆرونایان کردووەتە پاڵەوانی دەوڵەتی کوردی کۆرونایان کردووەتە مێژوونوس کۆرونایان کردووەتە وەستای درۆ ، دەی کۆرونای ئەصڵی من پێت دەڵێم  یاخوا عەمرت نەمێنێ وا نایەیت زوو ڕۆحە ماندووەکەمان بکێشیت و ڕزگارمان بێت لە مەملەکەتێ کە ڕێزی مرۆڤایەتی تێدا یەکسانە بە سفری دوای فاریزە ..........

نوێترین نوسینەکانی مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌