هاوبەشە دزەکانی پارتی...

وتار/ 15/11/2016 1208 جار بینراوە

فه‌ره‌یدون بێوار

هاوبەشە دزەکانی پارتی...
فەرەیدون بێوار
نکۆڵی لەوە ناکرێ کەپارتی خۆڵقێنەری ئەم دۆخەیەو بەرپرسیاری یەکەمە لەپرسی گەندەڵی دا، بەحوکمی ئەوەی حزبی یەکەمە، بەرپرسیارێتیشی زێترە.
بەڵام...
یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان، دڕێژەپێدەری ئەم دۆخەن و هاوبەشە دزەکانی پارتین، واتە پارتی تاکە دز و گشتدز نییە، بەڵکو بەشێکە لەئەوان و پارتیش هەر هێندەی حزبەکانی تر، باشە یان گەندەڵە.
ئەگەر...
پارتی خوڵقێنەری ئەم دۆخەیە و گەندەڵەو نەوتی کوردستان دەدزێ بەنەوتی زۆنی کەسک و نیلیشەوە، ئێ خێرە  وا یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان وەک حزب لێی بێدەنگ و بێ هەڵوێستن؟
خێرە هێشتا بزووتنەوەی گۆڕان کەوەزیرەکانی دەریشکراون، کەچی هێشتا ئامادە نییە لەحکومەتەکەی پارتی بکشێتەوە، وەکخۆیان دەڵێن.
خێرە وا یەکێتی نەوتی ژێر دەسەڵاتی خۆی رادەستی پارتی دەکات و بێهەڵوێستە؟
بێ ئەگەر و بێ گومان و بەدڵنیاییەوە، لەژێرەوە ئەو دوو حزبە هاوبەشە دزەکانی پارتین و شەریکە دزن، هەم لە داهاتی نەوت و گاز، هەم لەگومرگ و باج و دەرامەت، هەم لە بەکوەیلە کردنی خەڵک و برسی کردنی خەڵک و سیستەمی چارەکە مووچە.
هەر حزبەو بەگوێرەی قەبارەی خۆی بەشەدزە و هاوبەشه.
ئێ دەنا خێرە وا کۆمەڵ و یەکگرتووش بەوەزیری ماستاو کردن و پانکردنەوەش هەر رازین و بێدەنگ و بێ هەڵوێستن؟
کەواتە...
ئەوەی لەسەر شاشەی میدیاکان دەگوزەرێ تەنیا بۆ گەوجاندنی خەڵکە و لەپشت شاسەوەش خەریکی دابەشکردنی داهات و پشک پشکێنەن.
کوردی وتەنی: هەموو ئاژەڵێک گۆشتخۆرە بەس ناوی گورگ بەدە.
.....
تێبینی:  رەخنەو قسەی من لەسەر سیاسەتی فەرمی و هەڵوێستی کردارانەی حزبەکانە، نەک لێدوانی لابەلای میدیا و هەندێک کادر.

نوێترین نوسینەکانی فه‌ره‌یدون بێوار

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌