ڕاگه‌یاندنی كورديی خه‌ریكی چییه‌ ؟

وتار/ 15/11/2016 697 جار بینراوە

هێدی هه‌ولێری

ڕاگه‌یاندنی كورديی خه‌ریكی چییه‌ ؟
هێدی هه‌ولێری
له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ میدیای كورديی هه‌ر باسی كوشتن و شه‌ڕو پێكدادان ده‌كات تا ساڵی 2000 هه‌ر سه‌ردێڕێك باسی شه‌ڕی ناوخۆ بوو.
فلانه‌ شوێنمان له‌ ده‌ستی (.....) كۆنتڕۆڵكرد !

وه‌ك یاساكانی دارستان و حاموڕابی ، كه‌ له‌كۆی ٢٥١ یاسادا ، ١٩ یاسایان ڕاستەوخۆ باسی تیرۆرو كوشتكاريی و ٤ یاسای دیكه‌ش باسی دەستبڕین و ٢ یاساى تريش باسی گوێ بڕینى ده‌كرد.

به‌ڵێ.......! ئه‌وه‌ی له‌ڕاگه‌یاندنی كوردیدا كار بكات به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌ر به‌ سوڵته‌ بێت ، ئه‌وا ده‌بێـت یاساكانی حاموڕابی بخوێته‌وه‌ ، كه‌ هيچ مه‌عرفه‌یه‌كی هزری و سیاسه‌تێكی ڕاسته‌قینه‌ی نه‌كردۆته‌ به‌شێك له‌ كار.
هه‌ر باسی داعش وایكرد

پێشمه‌رگه‌ وایكرد و
موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.
موچه‌ دێت و موچه‌ نایه‌ت.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم نیه‌......
بارزانى .... كه‌ له‌ 19 ی ئابه‌وه‌ كێشه‌ له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی دروستبووه‌. پیاوێك ده‌ستدرێژی كرده‌ سه‌ر فلان و ژنێك وای لێهات و منداڵێك وای كردو دزێك ده‌ستگیركراو ........هتد

به‌ڵام
نه‌مانبیست.... له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ چه‌ند كه‌س ده‌وڵه‌مه‌ند بوون به‌ ناشه‌رعی!
ڕۆژێك باسی ئه‌وه‌ نه‌كرا به‌رپرسێكی باڵای ئه‌و هه‌رێمه‌ به‌تۆمه‌تی گه‌ده‌نده‌ڵی و به‌قیڕۆدانی سامانی گشتی درابێته‌‌ دادگا و حوكمه‌كه‌شی ديارى كرا بێت !

نه‌متان بیست... كوڕی به‌رپرسێكی هه‌رێم ، كه‌ لوبنان چه‌ندین ده‌فته‌ر دۆلاری دۆڕاند به‌كوێ گه‌یشت؟

نه‌مانبیشت...... ئه‌وه‌ی 20 ملیار دۆلاری دزی چی به‌سه‌ر هات؟ نه‌مان بیست....... ئه‌وه‌ی 5 ملیار دۆلاری نه‌وتی قوت دا پاره‌كه‌ له‌كوێیه‌ !

نه‌مانبیست...... ئه‌وه‌ی خیانه‌تی نیشتمانی كردبوو له‌ڕابردوودا كوا یاسا سه‌روه‌ری!؟ نه‌مان بیست ئه‌وه‌ی موچه‌ی بڕی خه‌تای كێ بوو!؟
ئیدی له‌گه‌ڵ چه‌ندین پرساری دیكه‌.

به‌ڕاستی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌و بیركردنه‌وه‌ له‌هه‌واڵسازی و ئاماده‌كردندا خاڵیه‌ له‌ پڕۆفیشناڵبوون و خه‌ريكه‌ ڕاگه‌یاندن ده‌بێته‌ یاری منداڵانه‌ به‌تایبه‌تیش له‌وه‌ گرینگتر له‌ هه‌واڵه‌كه‌ شه‌فاف نه‌بێت.

نوێترین نوسینەکانی هێدی هه‌ولێری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌