بەڕێز نەسروڵا: کەمێك ھیواش!

وتار/ 13/01/2020 694 جار بینراوە

محه‌مه‌د حه‌كیم

بەڕێز نەسروڵا: کەمێك ھیواش!

 
محەمەد حەكیم
بەڵێ بەڕێزت دژ بە ئیسرائیل ھەبویت و رۆڵت بینیوە، بەڵام دژایەتی سوونەیشت لە لوبنان و عێراق و سوریا کردووە!
راستە جەنەڕاڵ سلێمانی پشتیوانتان بوو، پشتیوانی حەماس و جیھادیش بوو، دژی ئیسرائیل .. راستە ھاوکاری عێراق و کورد بوو لە شەڕی داعش و حەقتە نیگەران بیت بە نەمانی!
کورد میللەتێکی بێوەفا نییەو چاکەی خەڵکی لە بەرچاوە، من خۆم بیستومە کە کاک مەسعود باسی کردوەو وتویەتی: لە دوای گرتنی مەخمور، سلێمانی فریاکەوت، بەڵام ئێمەیەک کە ئێوە مانان دەوڵەتمان پێڕەوا نابینن و خۆمان مەزڵوم و ژێر دەستەین، کەی ئاستی ئەوەین و چیمان ھەیە تا تۆڵەی سلێمانی لە ئەمریکا بكەینەوە؟!
سەیر ئەوەیە، بەڕێزتان لەو رۆژەوە عێراقییەکان ھان دەدەن تۆڵە بسێنن و حەز دەکەن عێراق ببێتە گۆرەپانی شەڕ، ئەی خۆت بۆ نافەرموی لە بەرژەوەندی ئەمریکا بدەیت لە بەیروت!
ئاساییە رەخنە گرتن، بەڵام شێوازی دەڕبرینەکانت بەرانبەر مسعود بارزانی، دوورە لە ئەتەکیەتی قسەکردنی سەرکردەکان، ئەو قسەیەش گوایە دەڵێیت ئیرانیەکان وتویانە ”ان بارزانى كان يرتجف خوفا”، پێش تۆ بۆ ئیرانییەکان جوان نییە، دواتریش گەر وترابێت، بۆ تۆ جوان نییە بیگێریتەوە ..
دواجار وێڕای تێبینی و نیگەرانی ئێمە لە باری ناوخۆی کوردستان و ئەدای بارزانی، بەڵام بارزانیش سەرکردەیەکی خەباتی رزگاریخوازی گەلی کوردە و لە شەڕی دژی داعش ڕۆڵی ھەبوو، بەشی خۆم نەشمبیستوە شایەن بەو قسەیە بێت!
نازانم بۆ ئەوەندە ئاماژە بە کوردستان دەکەن، وەکو ئیسرائیلی دووەم وێنای دەکەن، لە کاتێکدا حەقە ئێوەومانان و باقی سەرکردە ئیسلامییەکانی دیكەی شیعەو سوونە، جارو بار ئاماژە بە مەزڵومیەتی میللەتی کورد بکەن و بە گاڵتەش بێت بڵێن: مافی ژیان و خۆبەڕێوەبردن و، گەر کرا بشڵێن: مافی دەوڵەتتان ھەیە!

نوێترین نوسینەکانی محه‌مه‌د حه‌كیم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌