رۆمانی مانگەشەو لە ئەنفالەوە بۆ تیرۆری ڕۆژنامەنووسان

وتار/ 10/01/2020 504 جار بینراوە

هوشیار جەمال

رۆمانی مانگەشەو لە ئەنفالەوە بۆ تیرۆری ڕۆژنامەنووسان

هۆشیار جەمال
  رۆمانی مانگە شەوی ڕۆمان نووس و ڕۆژنامەنووس نەبەز گۆران،یەکێکە لەو ڕۆمانانەی نوسەر کە بەزمانێکی سادە و ڕاستگۆیانە کارەساتێکی مێژووی وەک ئەنفال و ڕوداوێكی واقعی، وەک تیرۆری ڕۆژنامەنووسان، ئێستا بوونەتە هەوێنی ڕۆمانەکە واتا نوسەر ئەدەب ومێژووی ئاوێزانی یەک کردوە ،لەبەشێکی ڕۆمانەکەدا کە دەکرێت وەک ڕۆمانێکی مێژووی سەیری بکەین، هەروەها ئەدەب و واقعی لەبەشێکی تر تێکەڵ کردوە کە ئەکرێت وەک ئەدەبی واقعی(ڕیالیزم) سەیری بکەین.

   نوسەر جیاواز لە بەرهەمی نوسەرانی تر کە بەشێکیان زیاتر کاریان لەسەر  ڕووداوەکانی ئەنفال و کاتەکەی کردوە ، ئەم کاری لەسەر  لێکەوتەکانی کارەساتی ئەنفال و ژیانی سەختی کەسوکاریان و ڕزگاربوانی ئەو کارەساتەکردوە، بەتایبەت ژیانی سەختی ساتەوەختی ڕووخانی ڕژێمی بە عس و هاتە سەردەسەڵاتی حیزبە کوردیەکان لە باشوری کوردستان ، هەروەها ژیانی سەختی و گوزەرانی خراپی نێو ئۆردوگاکانی دروستکراوی سەردەمی بەعس دوای گەیشتن بە دەسەڵاتی حیزبە کوردیەکانیش ئەمان هەر لەو ژیانە سەختەدابوون.

   نوسەر  لە ڕێگای کارەکتەری سەرەکی ڕۆمانەکە، فێرخوازێکی زانکۆیە و دایک و باوکی ئەنفالن و دەبێتە گێرەوەی ئازارەکانی ناخ و جەستە و دەروونی نەنک و باپیری، کە چاوی چاوەڕوانیان تەواو ماندوو بووە، لە چاوەڕوانی کچ و کوڕە گەنجەکانیان کە لە کارەساتی ئەنفالدا بێ سەروبێشوێن بوون و بەشێکیان فرۆشران ئەوانی تریشیان لە ناودران و لە دوای ڕووخانی بەعس لە ناو گۆڕی بە کۆمەڵدا لە بیابانەکانی باشور بەشێکیان دۆزرانەوە.

  هەربەهۆی کارەکتەری سەرەکی ڕۆمانەکەوە کە دەگاتە دواین قۆناغی زانکۆ و پێوستی بە ئەنجامدانی توێژینەوە دەبێت، بۆ بەدەست هێنانی بڕوانامەی بەکالۆرێس،بڕیاردەدات بۆ توێژینەوەکەی سود لە باوکی سێ گەنجی تیرۆکراو وەربگرێت کە پێشە یان ڕۆژنامەنووسی بووە.
  لەزاری باوکی ئەو گەنجە ڕۆژنامەنووسانەوە ژیانی سەختی ڕۆژنامەنووسان دەگێرێتەوە لەباشوری کوردستان کە چۆن لە لایەن حیزب و شەخسەکانی ناو دەسەڵاتەوە لە پێناو پۆست و پێگەی خۆیاندا  دەنگە ئازا و ئازادەکان تیرۆر دەکرێن یاخود ئازار دەدرێن، شەوانیش لە سەرشاشەی کەناڵەکانیانەوە وانەکانی کوردایەتی و شۆرش و ئازادی و یەکسانی بە گوێی خەڵکیدا دەدەن.

  نوسەر  زۆرسەرکەوتوانە باسی تیرۆری ڕۆژنامەنووسان و نوسەرانی کردوە،چونکە خۆی یەکێکە لە ڕۆژنامەنووسە دیارەکان لە باشوری کوردستان و ڕوبەڕووی ئازار و ئەشکجەنە بۆتەوە لە قۆناغێکی کاری ڕۆژنامەنووسیدا.
 هەربۆیە لەم ڕۆمانەیدا جگە لەوەی ورد ڕۆچۆتە دۆخی ڕۆژنامەنووسانەوە، نهێنیەکی تریش باسکردووە کە پەیوەستە بە تیرۆری ڕۆژنامەنووسانەوە لەهەرێمی کوردستان ئەویش ئەوەیە کە بەشێک لەم ڕۆژنامەنووسانەی ئازار دەدرێن یاخود تیرۆر دەکرێن  هاوڕێ و هاوکارەکانی خۆیان لێیان بوونتە ڕاپۆرت نوسی حیزب و شەخسەکان و تاوەکو ژیانیان لەناوبدەن.

نوێترین نوسینەکانی هوشیار جەمال

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌