نازانیت یان ناتەوێت بزانیت ؟!

وتار/ 02/01/2020 680 جار بینراوە

مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

نازانیت یان ناتەوێت بزانیت ؟!

ساڵانە لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا  دیاردەیەك دەبینین و بەرچاومان دەکەوێت و دوبارە و سەد بارەش دەبێتەوە
تا ئێستا چارەسەری کۆتای بۆ بن بڕ کردنی ئەم دیاردەیە نەدۆزراوەتەوە ،  ئەویش نوسینی پرسیاری تاقیکردنەوەکانە لە دەرەوەی قوتابخانە کە ئەمە زۆر دیاردەیەکی ناپەروەردەی نایاساییە چونکە هیچ گرنتی یەك نی یه بۆ دزەپێ کردنی پرسیارێ تاقیکردووەکان چونکە لەدەرەوەی قوتابخانە چاپ دەکرێت ......
کەڕووش دەکەنە مامۆستایان دەڵێن بۆ خۆت ناینوسیت پرسیاری تاقیکردنەوەکان ، دەڵێن کۆمپیتەرمان نی یە ، کاتێ بەڕێوبەرو ستافی کارگێری قوتابخانەش دەڵێن مامۆستا ئەوە کۆمپیتەر مامۆستاکان دەڵێن نازانین ، باشە ئەگەر نازانن پرسیار نوسین بۆچی هەر ئەو ماۆستایانە دەیان پۆست و کۆمێنت و مەقالە دەنوسن لەناو تۆڕی کۆمەڵایەتی دەنوسن ؟!
من لێرەوە چارەسەرنەکردنی ئەم دیاردەیە دەخەمەسەرشانی وەزیری پەروەردە و بەڕێوبەری پەروەردەو بەڕێوبەری قوتابخانە و ستافی کارگێری
چونکە بیکەنە ئەمر بەسەر مامۆستایانەوە مامۆستا مەجبورە خۆی فێری پرسیار نوسین بکات بە کۆمپیتەری قوتابخانە
پاشان  مامۆستا هەموو ڕۆژێ یەك بۆ دوو وانە شاغیریان دەبێت بۆ ناچنە ژوری کۆمپیتەری قوتابخانەوە هەر ڕۆژەو فێری بەشێکی کۆمیتەرەکە ببن سەرئەنجام هەموو مامۆستایان فێری پرسیار نوسین دەبن بە کۆمپیتەری قوتابخانە و چی تر مامۆستایان مەجبور نین بڕێ پارە بدەنە دوکانەکانی نێو بازاڕەکان  بۆ نوسینی پرسیار بەکۆمپیتەر
ماوەتەوە بڵێم ئێمەی مامۆستایانیش خۆمان خەمساردین
ئەگینا هەوڵ بدەن چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە ئاسانە چونکە کێ هەبوو لە فیسبوك بزانێ دە ساڵ لەمەوبەر لەکوردستاندا ، ئێستا هەمووی فێری فیسبوك بووەو ڕۆژانە بەکار هێنەریشی لە زیاد بوندایە .......

نوێترین نوسینەکانی مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌