گەڕانەوەی کورد بۆ سەر شانۆی سیاسی عێراق و ڕۆڵی سەرۆک کۆمار لەبەغدا
وتار/
30/12/2019
596 جار بینراوە
بـــەختیار محمود
گەڕانەوەی کورد بۆ سەر شانۆی سیاسی عێراق و ڕۆڵی سەرۆک کۆمار لەبەغدا
لەم کاتەدا عێراق بە هەلومەرجێکی ئاڵۆزی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا تێدەپەڕێت و مەترسی هەمەجۆر لە ئارادایە ، دەستی هەرێمایەتی وکارکردن بۆ هەرەس پێ هێنانی بڕیاری سەربەخۆی دەوڵەت لە چەند جەمسەرێکی جیاوازەوە پەنای بۆ دەبرێت، ڕوووبەربوونەوەی ئەو هێزانە پێویستی بەئیرادە و پاڵپشتی نشتیمانی هەیە ، شەقامی عێراقیش لەم ساتەدا بە گوشارەکانی زەنگی ئاگادار کردنەوە و نوێبوونەوەی خۆی داوە بە گوێی لایەنە سیاسییەکان و دەسەڵاتدارانی دەوڵەتدا .
دیزاینی ڕاست و دروست بۆ نوێبونەوەی عێراق ، سەرکردایەتی کردنی وڵاتە لە ناو خۆیدا ، عێراق لەسەر لاواندنەوە و ڕازی کردنی کارێزماکانی ڕابردوو ناژی بەڵکو لەسەر نەخشاندنی داهاتووی کۆمەڵگە دەژی ، هاوتەریب لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی جیهان ، عێراقیش وەک دەوڵەتێک پێویستی بە خۆگونجاندنە بۆ ڕووبەڕبوونەوەی ئەو تەحدایانەش دیسان پێویستی بە قیادەکردن و ڕابەرایەتی کردنێکی نشتیمانی هەیە ، بە ڕەچاو کردنی بەرژەوەندی باڵای وڵات .
دەوری کورد لەو هاوکێشەیەدا چۆنە؟
کورد بەشێکی گرنگە لە دەوڵەتی عێراق ، ماوەیەک لەمەو بەر پەیوەندییەکانی کورد لەگەڵ دەسەڵاتدارانی حکومەتی ناوەند پێی نایە قۆناغێکی نوێوە بە پشتیوانی دۆستەکانی کورد لەبەغدا و ، وەک وێستگەیەکی تازەش لە بنیاد نانەوەی پەیوەندی دوو لایەنە تەماشا کرا ، بەڵام لەم هاوکێشەیەدا بەرهەم سالح وەک کارەکتەرێکی دیار ڕۆڵی میحوەری بینی تا گفتوگۆکان بە بنبەست نەگات و چارەسەر و دەرگای نوێی دەکردەوە تا دواجار لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش دروست بوو ، کاریگەری سەرۆک کۆمار هۆکار بوو بۆ هاندانی هەردوولا تا گەیشتن بەو ڕێکەوتنەی کە تا ئەم کاتە ئومێد بەخشە بۆ خەڵکی کوردستان .
ئێستا لەسەر لایەنە سیاسییە کوردییەکان پێویستە گوتارێکی یەکگرتوویان هەبێت بۆ پشتیوانی پێگەی کورد لەبەغدا ، چونکە بە هێزیی کۆشکی سەلام لەبەغدا دەرکەوت بە هێزییە بۆ کورد ، هەر ئەمەش هۆکار بوو بۆ دووبارە گەڕانەوەی کورد بۆ سەر شانۆی سیاسی لە بەغدا و گرتنەوەی جڵەوی هێز و بەشدارکردنی لە داڕشتن و بەڕێوەچوونی وڵات ، پێشتر ڕۆڵی کورد لە بەغدا بنکۆڵ و لاواز بوو ، دەوری لە بڕیارە گرنگەکاندا فەرامۆشکرابوو ، هەر بۆیە مەسلەی بەغدا گرنگە بۆ کورد لەبەر کۆمەڵێ مەعادەلاتی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی و ناوخۆیش ، هەموو ڕوداو و لێکەوتەکانی بەغدا بە جۆرێک لە جۆرەکان کاریگەری ڕاستەو خۆیان لەسەر ئایندەی هەرێمی کوردستان دەبێت .
بەختیار محمود
نوێترین نوسینەکانی بـــەختیار محمود
-
بـــەختیار محمود
11/10/2020
-
بـــەختیار محمود
18/08/2020
-
بـــەختیار محمود
02/07/2020
-
بـــەختیار محمود
08/05/2020
-
بـــەختیار محمود
02/04/2020
-
بـــەختیار محمود
20/03/2020