پارەی مووەلیدە و موچەی پاشەکەوتی مامۆستایان ؟!

وتار/ 28/12/2019 624 جار بینراوە

مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

پارەی مووەلیدە و موچەی پاشەکەوتی مامۆستایان ؟!


ئەوە ماموەی پێنج ساڵ زیاترە بەناوی پاشەکەوتی موچەوە ەدرێکی گەورەو گران و بێ وێنە لە موچەی مامۆستایان دەکرێت دەسەڵاتیش تاڕۆژگاری ئەمڕۆشی لەگەڵ دا بێت ئامادە نی یە چارەنوسی ئەوموچە فەوتاوانە بەقەرزیش دیاری بکات بۆ مامۆستایان هیچ نەبێت بۆیان بکات بە حسابێکر بانکی ئەمە لە لایەك لەلایەکی تریشەوە خودی مامۆستایان خۆیان زۆر خەم ساردن لە داواکردنی مافەکانیان کەبەهۆی پاشەکەوتی موچەوە زوڵمێکی گەورەیان لێ کراوە تائێرە تێ گەیشتین ........
دەوەرن سەیری خاوەن مووەلیدەیەکی ئەهلی گەڕەکەکان بکەن تەنها لەسەر ئەوەی هاوڵاتیان ماوەی چەند ڕۆژێ پارەی سێ ئەمپێر کارەبا دوا دەخەن تەسلیمی مووەلیدەکانی بکەن سنورێکی داناوە ......
هەنگاوی یەکەم وەڕەقەیەکی مۆر کراو دەکات بەدەرگای ئەو ماڵانەدا کەپارەی مووەلیدەیان نەداوەو دوایان خستووە ...
هەنگاوی دووەم بێ ئاگادار کردنەوە کارەبای ئەو بەشداربووە دەبڕێت کەپارەی سێ ئەمپێری مووەلیدەکەی نەداوە بۆ ئەو مانگە .......
دەکەواتە ئێمەی مامۆستایان تاکو ڕۆژگاری ئەمڕۆ بەقەدەر خاوەن مووەلیدەیەکی گەڕەکەکانیشمان لەدەست نایەت داوەی موچە پاشەکەوت کراوەکانمان بکەینەوە لە دەسەڵات
کەواتە هەم حکومەت خەتابارە خۆی ناکاتە خاوەنی ئەوقەرزەی مامۆستایان .......
هەم مامۆستایانیش تاوانبارن چونکە بێ دەنگن لە ئاست ئەو زۆڵمەی لێیان کراوە بەناوی پاشەکەوتی موچەوە ...........

مامۆستا سێوسێنانی

   سلێمانی

نوێترین نوسینەکانی مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌