بەراوردێك لەنێوان شەهیدانی 26-12-1990 و 27-12-1993 قسەیەك بۆ دۆخی ئێستا!

وتار/ 28/12/2019 683 جار بینراوە

هێدی هه‌ولێری

بەراوردێك لەنێوان شەهیدانی 26-12-1990 و 27-12-1993 قسەیەك بۆ دۆخی ئێستا!

ڕەوتی ئیسلامی لەهەر شوێنێك بووبێ ڕووبەڕووی پەلامارو شكاندنی كەسێتی بووەو لەگەڵ ئەمەشدا ئەگەر لایەنی بەرامبەر دەستی بڕوات جۆرەها پیلانگێڕی لەدژی بەكاردەهێنێ بەتایبەتی لەحاڵەتی كاریگەربوونی ئەو هێزە ئیسلامیەكەدا.                 

 شەڕپێفرۆشتن و ململانێ لەگەڵ ڕەوتە ئیسلامیەكان بەگشتی و هێزێكی سیاسی تایبەتی ئیسلامی لە هەرێمی كوردستان لەلایەن ڕەوتی عەلمانی و هێزە سیاسیە چەكدارە عەلمانیەكانی كوردیی مێژوویەكی تاڵی هەیە هەركاتێ ئەم هێزانە ترسیان لە لەقاندنی كورسی و دەسەڵاتیان هەبووبێ پەنایان بۆ تاكتیكی جیاواز بۆ لاوازكردنی ئەم ڕەوت و هێزە ئیسلامیە كاریگەرانە بردووە.
لەكاتی هەستكردن بەمەترسی بۆ سەر گیان و ئابڕووی موسڵمانان و كۆی ئەو كەسایەتیەی لەتاكی هەر كەسێكدا هەیە بۆ لەناوچوونیدا، ئیدی بیر لە بیرۆكەی نوێ و تاكتیك و پلانی تازە دەكرێتەوە بۆ دەربازبوون لەم قەیران و مەترسیە گەورەیەدا.

بزاڤی ئیسلامیی لەهەرێمی كوردستاندا وێڕای كۆمەڵێك تایبەتمەندێتی ئەو سەردەمەی تێیدا لەدایكبوون                         ڕۆژی 26-12-1990یادی شەهیدانی هەولێری بزووتنەوەی ئیسلامی بوو، لەم ڕۆژەدا كۆمەڵێك زانای ئاینی و پێشمەرگەو كادیرو پیشە جیاوازی سەر بە بزووتنەوە لە هەوڵی چالاكی بەهێزدا بوون بۆ بەرەنگاربوونەوەی ستەمكاریی و درێژەدان بەخەباتی چەكداریی ئیسلامیی و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئاگرو ئاسن و كارامەیی خەڵكەكەی بەگشتی و ئەهلی ئیسلام بەتایبەتی داستانێكی بێوێنەو بەرخودانیان تۆماركرد.


خەباتی چەكداری ئیسلامی لەهەرێمی كوردستان دژ بەعەلمانیەتی حزبی بەعس، زەرورەتێك بوو بۆ پاراستنی شكۆی ڕابوونی ئیسلامیی لەهەر سەردەمێكدا بووبێ بۆ دۆخی ئەوكات، كە ڕەوتی عەلمانی كوردی سیمای شۆڕشەكانیان زۆر ناشیرین و قێزەون كردبوو، بۆیە پێویست دەبوو ئەم دۆخەی ئەوكات بەحەكیمیەتی سەركردایەتی بزووتنەوە و زانایانی ئیسلامیی و گەنجە ڕۆشنبیرەكانی دۆخەكە بقۆزنەوە بۆ شۆڕش و ڕاپەرینێكی وا كورد وەك نەتەوەیەكی موسڵمان بناسێنێت و ئەو مۆركە عەلمانیەتەی بەكوردەوە لكێنرا بوو بیسڕیتەوە.


لەچەند ڕووێكەوە گرنگە ستراتیژیەتی كاری سیاسی و چەكداری و خەباتی نهێنی وەك وانەیەك لەمانەی وەك مەشخەڵی نوێی دروستبوونی بازنەیەكی ئیسلامی بخوێنینەوەو تیشك و ڕۆشنایی بخەینە سەر مێژوو، ئەو پاڵنەرو گوڕوتینەی ئەو كۆمەڵە زاناو سەركردەو گەنجە بوێرانەی بزووتنەوە، كە دەكرێ زیاد لەخوێندنەوەیەكی جیاوازی بۆ بكرێ بەدەر لەبۆچوونێكی حزبی و كاری ڕێكخراوەیی، بەڵكو هەستێكە بە ئەستەم دەكرێت وا گەڵاڵە بكرێت و لەچوارچێوەیەكی مێژوویی قسەی لەسەر بكرێت بەتایبەتی كلتورو داب و نەریتی شوێنەكان جیاوازە كاتێ شۆڕش و كاری سیاسی و خەباتی نهێنی لێوە ئەنجام دەدرێت، بە كۆمەڵێك خەسڵەت و تایبەتمەندێتی ئەو سنوورە، كە هەولێر و ئەو خەڵكەی تێیدا دەژین.


تێزو بیركردنەوەی هەڵگری پەیامێك، كاتێك گەڵاڵەبووە لەلایەن هەڵگرانییەوە تا گەیشتن بە ترۆپك، یان سەری لەپێناودا دادەنێت پشوویەكی درێژی دەوێت و بەرنامەیەكی دروستی پێویستە بۆ سەركەوتوویی ئەو پلانە و خستنە سەرپێی بەشێوەیەك نەكەوێت.


تاعونی عەلمانیەت و بیرە سیكۆلاریست هیچ كات سەركەوتوو نەبوون لەگەڵ دۆخی سیاسی و ڕێچكەی كۆمەڵایەتی هەر شوێنێك كاتێك ڕژێم لە 26-12-1990  ڕۆژانی پێشوو ئەم و دوای ئەویش، كە دەبێ لەمێژوودا وەك ئاڵتوون دەبینرێت دژی ستەمكاری بەعس، لەگەڵ ئەو ڕۆژانەی 27-12-1993 لەشەڕفرۆشتنێك و ملهوڕی سەرانی دەسەڵاتدارێتی دوو حزبی دەسەڵات لەمیانی شەڕێكی بێمانا لەسەر كورسیەكانی پەرلەمانە كارتۆنەكەدا ئەو ڕۆژانە دروست بوون، كە تا ماوە كورد ناتوانێ پۆزش بهێنێتەوە بەخولقێنەرو داهێنەری بیری كوردكوژی و نۆكەری دەستی دەستی پێكردنیان لەلایەن دوژمنە سەرسەختەكانی دەوروبەرەوە.


لێرەوە پەیامێك بۆ سەركردایەتی ڕەوتی ئیسلامیی وەك ئەزموونێك نابێ نادیدە بگیرێت لەو ڕووداوانەی بەسەر مێژووی بزاڤی ئیسلامیدا هات بەهەر سێ تەیاریی ئیسلامیەوە، چونكە ئەوە مێژوویەكە وێڕای شەهیدبوون و برینداربوونی دەیان سەركردەو پێشمەرگەی بزووتنەوەی ئیسلامی لە هەمان كاتیشدا پێویستی بە وردبوونەوەو بەخۆداچوونەوە هەیە لەو ڕووداوانەدا.           

  لەو كێشەو هەڵپەی سەركردایەتی كورد كە ئێستا دوای چەندین قەیران و شكستخواردووی دەسەڵاتدارێتی هەرێمی كوردستان نەیانتوانیووە پەیژەیەك بۆ سەركەوتن هەنگاو بنێن، بەڵكو لەبری خوێن نەوت جێگەی گرتووەتەوە، لەبری گومرگی ئیبراهیم خەلیلداهاتی نەوتی خاوو پارەو ئادیوكردنی داهات لەسنوورەكان و قوتدانی سامانی وڵاتدا هەیە.                                     

  ڕووداوەكەی شاری هەولێر لەساڵی 1990 دا لەلایەن بەعسدابوو وەك هێزێكی بێگانە و دڕەندەترین ڕژێمی سەردەم، ئەوەشی لە1993 دابوو كوردگەلێكی گورگ ئاسا لە پێستی كوردبوونیاندا هەڵپەی دیموكراسیی و درۆی سەردەمەكانی پێش 1000 ساڵ لەمەوبەر ئەزموونی هەرێمی كوردستانیان لەسەر دیدی چەرخی بەردین بوژاندنەوەو كەوتنە ڕنینی گوشت و لێسینەوەی ئێسكی كوردزمانی خۆیان بۆ دەرپەڕاندنی عەرزی عەرزەلات، كە ئێستاش شكستی ناوخۆیی ئەو دوو هێزە دەبینین ئەگەر تەزویر نەبێ حاڵیان لە حزبێكی بچووك دەچوو، ئیتر ئەوە مێژووە چۆن حزبەكان كاتێ خوێنی میللەت دەمژن، بەڵام دواجار وەك تەونی جاڵجاڵۆكە لەهەوادا هەڵدەوەشێنەوە و دەپوكێنەوە لەبەردەم هێزی ئیلاهیدا، یان خوای پەروەردگار چۆكیان دەشكێنێ لەبەردەم هێزێكی جەماوەری وەك ڕووخاندنی ڕژێمەكانی دەوروبەرمان بینیی و دەبینین.

نوێترین نوسینەکانی هێدی هه‌ولێری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌