دەستبه‌رزكردنه‌وه‌ی م.به‌شیر ، یا دەرچون و بایكۆتكردنی زۆرینەی فراکسیۆن، یا ھەردوکی ھەڵوێستی پارتییە؟

وتار/ 26/12/2019 569 جار بینراوە

محه‌مه‌د حه‌كیم

دەستبه‌رزكردنه‌وه‌ی مامۆستا به‌شیر بۆ یاسا نوێیه‌كه‌، یا دەرچون و بایكۆتكردنی زۆرینەی فراکسیۆن، یا ھەردوکی ھەڵوێستی پارتییە؟


ئەم یاسایەی ھەڵبژاردن، زۆرترین قسەی بە دوای خۆیدا هێناو شیکاری زۆری بۆ دەکرێت، منیش بە کورتی چەند سەرنجێکی خۆم دەخەمەڕوو:
١. حزبە دەسەڵاتدارەکانی عێراق، زۆر لێزانانە دوو یاسایان تێپەراند، کۆمسیۆن و ھەڵبژاردن، کە ئەگەر ھەردوو یاسای پێشوو بەرھەمەکەی ھێنانی ”حەسەن کەچەڵ” بووبێت وەکو کۆمسیار و پەرلەمانتار، ئەوا ھەردوو یاسای تازە، ”کەچەڵ حەسەن” دەکاتە کۆمسیارو پەڕلەمانتار !
یعنی بالعربی یا شعب العراقی، اژا انتم مبتلین قبل القانونین بحسن اصلع، ففی ڤل القانونین الجدیدین تبتلون باصلع حسن !
٢. وەکو خۆم پێموانییە حەقی گلەیی ھەبێت گەر پارتی رێکەوتبێت لە گەڵ حەلبوسی (وەکو گروپی ١٥ دەیڵێن)، چونکە تا ئێستا یەکگرتنی فراکسیۆنەکان، کە داوایەکی سەرۆکی ھەڕێم و جێگری سەرۆکی پارتییە سەری نەگرتووە، بەڵام لە رووی پابەندی ئەخلاقیەوە جوان ناکەوێت، بە تایبەت کە سەرۆکی ھەرێم ئەنجامی ھاتنەکەی حەلبوسی بۆ سەرکردەی حزبە کوردییەکان خستبووەڕوو!!
٣. بڕوام به‌وه‌ نییه‌ كه‌ ده‌ڵێن گوایە لە عێراق و ھەرێم، بەم یاسایە خەڵکی بێلایەن و تەکنوقرات و خاوەن عەشرەت بگەنە پەڕلەمان، (مەگەر بە دەگمەن)، چونکە حزب دەستی خستووەتە ھەموو کایەکان و پارەو ھێز و راگەیاندن لای میلیشیاو حزبەکانە، تەنھا ئەوە نەبێت بەم یاسایە حزبەکان پەنا بۆ بێلایەنی سێبەر دەبەن، واتا بێلایەنەو فیشەی لە ژێرەوە بەستووە!!
٤. ھەر لە ئێستاوە دەبیستین دەوترێت ئیتر کێ دەرچوو ئازایەتی خۆیەتی، ئەمەش راست نییە، چونکە لە زۆنی زەرد کێ دەرچوە ئازایەتی پارتییە و لە سەوزیش ئازایەتی یەکێتییە و لە عێراقیش، ئەوا ئازایەتی سەدرو و حەشدو سیستانی و عامری و نوجەیفی و حەلبوسی. . ھتد!!.
٥. کورسی کورد کەم دەکات بەم یاسایە، ئەویش زۆر نا ئەگەر ڕێکەوتنەکە راست بێت، بەڵام پارتی و پاشان یەکێتی کورسیان بە تایبەت لە ناو ھەڕێم کەم ناکات، چونکە گریمانە زۆرە گروپی ١٥ نەھێڵن !!
٦. یاساکەو کۆمسیۆنیش لە خزمەت تەزویرچییەکانن، وەکو جاری پێشوو ئەم یاسایە رێی لە تەزویر نەگرتووە!
٧. دەوترێت ئەم یاسایە پشتیوانی ئەمریکاو بەریتانیای ھەیە، بۆ پشتگیری سونەیەو کەمکردنی ھەژمونی ئێران و کەمکردنی ژمارەی پەرلەمانتاری شیعەیە، بۆ توخوا ئەو دوو وڵاتە و دراوسێکانیش خێری عێراقیان دەوێت، جا سونەش ھەرچی لێبێت، خۆ دواجار کۆمەڵێ گەندەڵ لە شیعەکان گەندەڵتر نوێنەرایەتیان دەکەن!
٨. دەوترێت حزبە بچوکەکان زەرەمەندن لە یاساکە، بەشەکەی خۆم، دەڵێم خۆزگە ھاوڵاتیانی عێراق و کوردستان سودمەند دەبون و گەندەڵی کەمی دەکرد و کوشتن و رەشەکوژی و زوڵم و ستەم نە دەما، ئیدی با ئێمەش نەبوینایە! گەرچی حزبی بچوکیش بە ئالیەت و رێگەی خۆی و رێکەوتن ئەستەم نییە بگاتە بەغدا!
٩. ان شاءالله ئەم یاسایە گەر جێبەجێ کرا! ئەنجامەکانی بۆ عێراق و هه‌رێمی کوردستان پێچەوانەی سەرنجەکانی من و زۆری دیكەی وەکو من دەبێت.


نوێترین نوسینەکانی محه‌مه‌د حه‌كیم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌