ڕاپرسیه‌کان هه‌موو جیهانی به‌هه‌ڵه‌دا برد

وتار/ 12/11/2016 727 جار بینراوە

فاروق عه‌لی‌

ڕاپرسیه‌کان هه‌موو جیهانی به‌هه‌ڵه‌دا برد


به‌درێژایی ڕۆژانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا، به‌ به‌رده‌وامی پاڵێوراوی دیموکراتیخوازه‌کان له‌ڕاپرسییه‌کاندا به‌چه‌ند خاڵێک ده‌که‌وته‌ پێش ترامپ ـی پاڵێوراوی کۆمارییه‌کان، که‌ جاری واهه‌بووه‌ جیاوازییه‌کان ده‌گه‌یشته‌ نۆ خاڵ، ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌کان به‌رده‌وام کلنتۆن له‌پێشه‌وه‌ بوو، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌کانه‌وه‌ ئه‌نجامدرابن، یان له‌ دامه‌زراوه‌ تایبه‌تمه‌نده‌کانی بواری ڕاپرسی ..

هیچ کام له‌و ڕاپرسیانه‌ شه‌نسی سه‌رکه‌وتنی ترامپ ـی پیشنا نه‌ده‌دا، ئه‌نجامی ڕاپرسی ڕۆژنامه‌ به‌ناوبانگه‌کانی وه‌کو ( واشنتون پۆست و نیۆیۆرک تایمز) نه‌خشه‌ی ئه‌گه‌ری به‌هێزی سه‌رکه‌وتنی کلنتۆنیان بڵاوده‌کرده‌وه، ‌که‌ له‌ ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌کانه‌وه‌ به‌ده‌ستهاتبوون، ته‌نانه‌ت هه‌رکام له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌کانی (CNNوABC ) کاتێک ڕاپرسیان ئه‌نجام ده‌دا، ئه‌نجامه‌که‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی کلنتۆن بووه‌.

 له‌یه‌کێک له‌ڕاپرسیه‌کاندا کلنتۆن به‌ ٩ خاڵ که‌وته‌پێش ترامپ، به‌مه‌ش هه‌ندێ له‌ لێکۆڵه‌ره‌وان پێیانوابوو کلنتۆن سه‌رکه‌وتنێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراوی مێژوویی ده‌سته‌به‌ر ده‌کات به‌سه‌ر ترامپ دا. 

به‌ڵام ئه‌ی ئه‌نجامه‌کان بۆ به‌پێچه‌وانه‌ی ڕاپرسیه‌کانه‌وه‌ ده‌رچوو؟
 ئایا ڕاپرسییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی زانستیانه‌ ئه‌نجام نه‌دراون؟ که‌ هه‌ندێك وای بۆ ده‌چن ئه‌و سمپڵانه‌ی وه‌رگیراون، له‌ شوێنه‌ جیاوازه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی ڕاست و زانستیانه‌ وه‌رنه‌گیراون، هه‌ندێکیش پێیانوابوه‌ میدیا له‌ ئه‌مریکا به‌ته‌واوه‌تی لایه‌نداری هه‌بووه‌ بۆ کلنتۆنی پاڵێوراوی دیموكراتیخوازه‌كان. 

لێره‌وه‌ ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی ئه‌گه‌ر ڕاپرسییه‌کان له‌ ئه‌مریکا ئه‌نجامه‌که‌ی ڕاست ده‌رنه‌چێت، کاتێک له‌لایه‌ن چه‌نده‌ها دامه‌زراوه‌ی تایبه‌تمه‌ند به‌کاری ڕاپرسی ئه‌نجام درابن، ئاخۆ ئه‌و ڕاپرسیانه‌ی له‌هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام ده‌درێن، ئه‌نجامه‌که‌ی چه‌ندێك باوه‌ڕ پێکراوه‌؟ کاتێک هه‌ندێك له‌ ڕاپرسییه‌کان له‌لایه‌ن هه‌ندێ ده‌زگاوه‌ ئه‌نجام ده‌درێن، ئه‌وده‌زگایانه‌ بۆ خۆیان جێگه‌ی گومانن. - See more at: http://www.payam.tv/Drejey-wtar.aspx?Articleid=148&AuthorID=8#sthash.20RlKfqh.dpuf

نوێترین نوسینەکانی فاروق عه‌لی‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌