سوعبەت یان شکاندنی کەسایەتی یەکتری ؟!

وتار/ 29/11/2019 705 جار بینراوە

مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

سوعبەت یان شکاندنی کەسایەتی یەکتری ؟!
-------------------------------------------------------------
بەداخەوە دەڵێم کەوتوینەتە ڕۆژگارێکەوە هەتا کۆمەڵایەتی نەبیت بێ کێشەی ؟!
هەتا هاوڕێت کەمتر بێت کەمتر بێ کێشەیت ؟!
هەتا کەم قسە بکەیت لەنێو کۆمەڵگە زیاتر بێ کێشەیت ؟!
هەتا زۆتر  بیر لە ئەنجام دانی کاروکردەوەکانت بکەیتەوە کەمتر بێ کێشەیت ؟!
هەتا کەم پێ بکەنیت و فشقیات بکەیت کەمتر بێ کێشەیت ؟!
هەتا گوێ لە غەیبەتی خەڵکی بگرێت کەمتر بێ کێشەیت ؟!
هەتا تەداخولی ژیانی خەڵکی نەکەیت کەمتر بێ کێشەیت ؟!
بەداخەوە هاوڕێ یەتی ئەم ڕۆژگارە وای بەسەر هاتووە  ڕازی
دەبن گاڵتە بەم و بەو بکرێت ڕازیە بەوەی بەم و بەوپێ بکەنێت ؟!
حەق بەخۆی دەدات قسە لەسەر هەموو تاکەکانی کۆمەڵگە بکات بەڵام ڕازی نی یە کەس قسە لەسەر خۆی بکات ؟!
هێڵی سورە  ؟!
کەواتە ئێستا گەیشتمە ئەو ڕاستی یەی  نە سوعبەت لەگەڵ هاوڕێکانت بکە نە پێ بکەنە نەحەقیش بدەن بەخۆتان زەم و غەیبەتی خەڵکی بکەن ؟!
نە بچۆرە کۆڕو کۆمەڵێکەوە باس باسی عەیب و عاری خەڵکی بێت ؟!
هەرچەندە ژیانی باو باپیرانمان وانەبووە باوباپیرانمان لە ڕادەبەدەر کۆمەڵایەتی بوون کەسیش لەکەس عاجز نەبووە ڕۆژێ لە ڕۆژان ؟!

کەمترین قسە بکەو زۆرتر گوێگر بە
حەق مەکەرە ناحەقی
ناحەقیش مەکەرە حەق

ئێستا ئێرە ئەو مەملەکەتەیە متمانە قورس بووە بەتاکەکانی کۆمەڵگە  ، ئەگەر بمانەوێت بێ سەرئێشە دەربچین
تەنها دوو ووشە بەسە بۆ چواردەورەکەت

نوێترین نوسینەکانی مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌