سەرۆکی ئۆکرانیا فلادیمیر زیلینسکی

وتار/ 17/11/2019 753 جار بینراوە

شـــێركـــۆ ســـه‌عید

سەرۆکی ئۆکرانیا فلادیمیر زیلینسکی

شێرکۆ سەعید
هەرکەس ئاگەدارمان بکات یاخود سکاڵا تۆمار بکات دژی گەندەڵ و گەندەڵیەك لە  10% پارەی گەندەڵیەکەی پێدەبەخشریت

سەرۆکی ئۆکرانی فلادیمیر زیلینسکی واژوی لەسەر یاسایەك کرد بە پێی یاساکە خەلاتی پارە دەدریتە هەرکەسێ کە ئاگەداری بدات بەدەوڵەت  لەسەر کەسیك کەتاوانی هاوشیوەی گەندەڵی و بەرتیل و پارەخۆری وبەکار هینانی دەسەلات بۆ بەدەستهینانی سامانی کردبێت،  کەبڕی خەڵاتەکە 10% پارەی گەندەڵی پێوەکراوەکەیە ،
سەرۆکایەتی ئۆکرانی ئاماژەی دا لەبلاو کراوەکەدا کە لە کەناڵی  RT روسی ئاسمانی باسی لیوەکرا شەوی چوارشەممەی ڕابردوو  ، کەئەم یاسایە دەتوانیت سستمیکی نوێ بۆ دەولەت دابرێژت بۆ دژایەتی گەندەڵی بە پێی پێوەرەکانی دەستەی دەستپاکی نێودەولەتی ،
هەروەها یاساکە شیوازی مامەلەکردن لەگەڵ کەسی ئاگەدار کەرەوەدا دەگریتەبەر بۆ پاراستنی مافی یاسایی و هەروەها بنەماکانی سەلامەتی گیانی و مادی لە کاتی بەرەو ڕوبونەوەی گەندەڵ کاراندا ، دەولەت بەرپرسە لەپاراستنیان لەروبەروبونەوری هەر هەرەشەیەك ،
یاسا نوێ کە ئاماژە بەوەدەدات کە مافی وەرگرتنی ئەو خەلاتە بۆکەسی ئاگەدار کەرەوە کەدەزگا رەسمیەکان ئاگەدار دەکاتەوە ، لەکاتێکدایە بری پارەی گەندەڵی پیوەکراو نزیکەی پێنج هەزار جار هیندەی بژیوی تاکێکە واتە 9.6 ملیۆن هریفن کەدەکاتە نزیکەی ٣٨٧ هەزار دۆلار ،
ئەم یاسایە لە بەڵێنەکانی کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆک (فلادیمیر زیلینسکی)  سەرۆکی هەڵبژێردراوی تازەبوو بۆیە بەپەلە نێردرا بۆ پەرلەمان تا دەنگی لەسەر بدەن ، یاساکەش تێپەرێنرا بەدەنگی ٢٥٢ پەرلەمانتار کە کەمترین دەنگ بۆ تێپەربونی هەر بڕیاریك ٢٢٦ دەنگە ، چاوەروان دەکرێ لە مانگی یەکی سالی ٢٠٢٠ بریارەکە بکەویتە بواری جێبەجێ کردنەوە ،
ئەم یاسایەش لەگەڵ داواکاری سندوقی دراوی نیودەولەتی دێتەوە کەداوای لەدەسەلاتی ئۆکرانی کردبوو کە کۆمەڵی چاکسازی رێشەیی و بنەما دارێژراو بکات کەکاریگەری هەبێت لەسەر بەرەنگار بونەوەو کەمکردنەوەی گەندەڵی

کوردستانی ئیمەش پیویستی بەسەرۆکی وایەو گفتی هەڵبژاردنی وایە تا وولات بخاتەوە سەر ئاراستەی دروستی خۆی و گەنداڵ کاران بەسزا بگەیەنیت و هاولاتیش هانبدات بەخەلات کردن بۆ ئاگەدار کردنەوە لە گەندەڵی نەك پەردە پۆش کردنی .

وینەی فلادیمیر زیلینسکی

نوێترین نوسینەکانی شـــێركـــۆ ســـه‌عید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌