سەفقەی قەرن و لێدانی ئێران

وتار/ 13/05/2019 804 جار بینراوە

شـــێركـــۆ ســـه‌عید

سەفقەی قەرن و لێدانی ئێران
شێركۆ سه‌عید
میدیاکان شرۆڤەوانان سەرقاڵی تاوتوێ کردنی ئەم دوو پرسەن ، وەك باس دەکریت لەپاش مانگی رەمەزان ئەمەریکا بابەتیك دەخاتە بەردەم کۆمەلگای نیودەوڵەتی بەناوی سەفقەی قەرن  ، بەپیی ئەم سەفقەیە دەولەتێك بۆ اسرائیل دروست دەکریت بەبێ فەلەستینیەکان و فەلەستینیەکانیش دابەشی چەند وڵاتیك دەکرین ، زۆر وردەکاری تریش کە تائیستە بەڕونی دیار نیە چیەو چۆنە ،
لەهەمان کاتدا لەشکرکیشی ئەمەریکاو خۆئامادەکردنی ئیرانیش بۆ شەریك باسو خواسی میدیاکانە ،
پرسیار لیرەدا دیتە پێش ئەم دوو پرسە گەورەیە بەیەکەوە لەیەك کاتدا دەکرین ؟
ئایە ئەم دوو پرسە پەیوەستیان هەیە بەیەکەوە ؟ کامیان پێش کامیان دەکرێت  ؟ کامیان دەسپێکن بۆ ئەوی تریان یاخود کامیان رێخۆشکەرە بۆ ئەوی تریان ؟
زۆر پرسیار دینە پیش کە وەلامەکانیان تارادەیەك نەخشەریگای ئایندەی ناوچەکە زیاتر ڕون دەکاتەوە ،

سەرەتا بە هیچ لۆژیکیك ناتوانریت باوەڕبکریت ئەمەریکا بیەویت دوو هەنگاوی وا لەیەک کاتدا بنێت ،
بۆ ؟
هەنگاوی سەفقەی قەرن ساتیك لەئارامی دەوێت ، بۆ گفتوگۆ و رێكکەوتن لەگەل ولاتانی ناوچەکە بەتایبەت ئەو ولاتانەی خاوەن هەژمونن لەناوچەکە ، ئیرانیش یەکیکە لەو ولاتانە ، وە جیبەجێکردنی سەفقەکەش پێویستی بە ناوچەیەکی ئارام و زەمینەسازی دەویت کە رەنگە چەند ساڵیکی بویت و خۆی بۆخۆشی دەنگی ناڕازی دروست دەکات و  گەلانی ناوچەکە دەهەژینێت  ، ئیرانیش یەکیکە لەو وولاتانەی بیگومان هەلویستی توندی دەبێت ،
پرسیاریك دیتە پیش ئایە ئەمەریکا ئەو بوارە دەداتە ئیران کە پیرۆزیەك بەشەرەکەی بدات و ببێتە نمایندەی وولاتانی ئیسلامی و شەری خۆی لەگەڵ ئەمەریکا لەشەریکی ناوخۆیی ئیران و ئەمەریکا بگۆریت بۆ شەری جیهانی ئیسلامی و ئەمەریکا و خۆی بکاتە پاسەوانی قودس ؟؟ بەیگومان ئەمەریکا هەلەی واناکات جەنگی ئاینی دروست ناکات ،

باشە دەکریت ئەمەریکا کامیان پیش کامیان بخات ؟
هەرچی شەری ئیرانە دەستپیکی دیارە بەڵام کۆتایی نادیارە ! چونکە هێزی بەرگری ئیرانیش شتیك نیە بەهەند وەر نەگیرێت ، کەواتە ئایندەی سەفقەی قەرنیش بەنادیاری دەمێنیتەوە  , کەئەمەش بۆ ئیدارەی ئەمەریکی و ترامپ شتیکی نەخوازراوە ، چونکە ترامپ هەڵبژاردنی لەپیشەو ئەنجامیکی زووی دەویت تا ببیتە سپراسی ولایەتی دوەمی حوکمرانی ، کەواتە بەم لۆژیکە دەردەکەویت کەناکریت پیش سەفقەی قەرن شەر ڕوبدات ،

بۆ وەلامی ئەو پرسیارەی کامیان رێخۆشکەرن بۆ ئەوی تریان ؟
سەفقەی قەرن رێخۆشکەر نیە بۆ لیدانی ئیران ، رەنگە ویستیك هەبیت بۆ بیدەنگ کردنی ئیران بەرامبەر بەم سەفقەیە ، بەڵام ! ئیران لەو ولاتانە نیە تەنها بە بێدەنگ کردن یاخود پرس پێنەکردنی بەسەر ئەم پرسەدا ڕاببوریت چونکە  سەدان کێشە بۆ سەفقەکە دروست دەکات ، لانی کەم دەبیتە کۆسپ و پلانەکە دورو دریـژ دەکاتەوە و لەمپەری بۆدروست دەکات  ،

بەئاراستەی دووەم ئایە لیدانی ئیران رێخۆشکەرە بۆ سەفقەی قەرن ، رەنگە هەندێک پیان وابیت بەڵی رێ خۆشکەرە بەو واتایەی دەسەلاتی ئیران لەناوچەکەدا کەمبکریتەوەو هەژمونی بەسەر عیراق و سوریاو لوبنان و حەماس لەفەلەستین کەم بکاتەوە ،
ئەمە راستە تائیرە بەڵام !!
پرسیاریکی تردێتە پیشەوە ئایە تەنها شەر ریگە چارەیە  بۆ ئەم پرسە ؟ ئایە ئەمەریکا یان ئیران کامیان جدی ترن لەشەرەکە ؟
باوەرم نیە ئەمەریکا بیەویت بە شەر ئەم پرسە یەکلایی بکاتەوە چونکە شەر لەگەل ئیران وەك عیراق و ئەفغانستان نیە چونکە ئیران پرچەکترە و سنوریکی کراوەی هەیە بەسەر خلیجی فارسی و لەبەری ئەوبەری ئاوەوە زیاتر لە شەش وولات لەبەردەمیدایە کەبەشیکی زۆری سەرچاوەی وزەی جیهانە ، پاشان روسیاو صين ئەوروپا وەك  سێ جەمسەر لەجیهان وا بەبیدەنگی نامیننەوە ،
بۆیە ئیران زیاتر جدی ترە بۆشەر وەك تەحەدایەك ، ئەویش نەك لەبەر ئەوەی حەزی بەشەرە بەلکو ناچارە وای دەربخات چونکە هیچ وەلامی تری نیە بۆ ئەو دەست لەبین کردنەی کە ئەمەریکا دەیەویت ئیران بخنکێنێت ،

کۆتا وینە :
لەکۆتایدا ئەمەریکا بەوریکەوتنە ئەتۆمیە رازیە کە لەپیشتر لەگەل ئیران کراوە ، بەلام ئەمەریکا دەیەویت بۆ سەفقەی قەرن ئامادەسازی بکات و رەزامەندی ئیران بەدەست بێنێت ، کەواتە شەری ئیران لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆم نیە هیندەی بیدەنگ کردنە یاخود رازی کردنە یاخود سەرقاڵ کردنیەتی بە گەمارۆی ئابوری تا زەمینە بۆ جیبەجیکردنی سەفقەکە بیتە پیش ، یەکی لەو ولاتانەی تائیستە بۆ سەفقەی قەرن وەلامیان نیە عیراقە کە بریارە ژمارەیەکی زۆر فەلەستینی بگریتە خۆی ، لەبەرامبەریشدا میلیشیا شیعیەکان دەبیت لەچەك داماڵرین ، بەهەمان شیوە سوریاو لوبنان و حەماس لەفەلەستین هەژمونی ئیرانیان بەسەرەوەیە ،

کۆتا جار ئیران لەنیوان بژاردەی مانەوەی دەولەتی ئیرانی فارسی و جمهوری ئیسلامی ئیرانی یەکیان هەڵدەبژیریت ، بیگومان مانەوەی دەولەتی ئیرانی و ئارامی فورس وەك نەتەوە دەبیتە بژاردەی سەرەکی و ئیران بەکەمترین زەرەر هەوڵ دەدات لەم تەنگەژەیە خۆی دەرباز بکات وە بگرە هەوڵ دەدات بەسود مەندی لەم پرۆسەیە بیتەدەر ویرای پاراستنی سەری سامانیشی پاریزراوبێت ، ئیران مل دەدات بۆزۆریك لەداواکاریەکان لەپیناوی مانەوەی ئیران وەك دەولەتیك بۆ فارسەکان بەسەرۆکایەتی ولایەتی فەقیە

ئەمەریکاش وەك پێشتر باسمان کرد شەری ناویت لەگەل خودی ئیران بەلام داواکاری هەیەو کلیلی رزگاریشی بەدەست ئیرانە ، بۆیە نایەویت کلیلەکەی بەشکاوی دەست بکەویت ، چونکە دەزانیت ئیران لانی کەم دەتوانیت کلیلەکە بشکینیت و دەرگای گۆرانکاریەکان بەداخراوی بمینیتەوە لانی کەم  بۆ ماوەیەك کەدیارنیە چەند دریژە دەکێشێت .

نوێترین نوسینەکانی شـــێركـــۆ ســـه‌عید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌