لەسیاسەتدا شکست واتای کۆتایی ژیانی سیاسی
وتار/
01/05/2019
788 جار بینراوە
شـــێركـــۆ ســـهعید
لەسیاسەتدا شکست واتای کۆتایی ژیانی سیاسی
گفتی کەسێکی ئازاد قەرزە لەگەردنیدا، (وعد الحر دین )
باوازی لە حەرام و حەڵالی خۆکوشتن بینین ، باواز لەوەبێنین خۆکوشتن بۆ بابەتیك کەلە بەرامبەر ژیانی ئادەمیزاد دا شتیکی لاوەکیە یان نا ، باواز لە لەدەست دانی ژیری بێنین کاتێك هەندیك پێیان وایە ریفراندۆم گەمەیەکی سیاسی بوو ، باواز لەوەبێنین تۆ هێندە بەدگومان و بێهیوای لەسەرکردایەتی سیاسی کورد نەك ئامادەنیت دوو ساڵ شاخی لیبگریت ئامادەنیت تەنها دوو کاتژمێر لەشەقاما بۆ داواکاریەکانی خۆت بێیتە شەقام ، با واز لەوە بێنین لای نیوەی کۆمەلگا کوردایەتی و مەبدەء شۆخیەکی گەورەیەو کە تۆ باسی سیاسەتی بۆدەکەیت ئەو پێکەنین دەیگریت ،
باواز لەمانە هەموو بهینین ،
حاکم گۆران خۆی کوشت بەراستی بوو بۆ شۆخی نەبوو وەك بەشیکی زۆری کۆمەلگا و سیاسیەکان واگومانیان دەبرد کە تەنها بانگەشەیە ، بگرە سیاسیەکان پیویستیان بەروداویکی لەو جۆرەبوو ، چونکە خۆیان نەیانتوانی بیسەلمینن براستیانە ویستیان بەوەکالەت کەسێ بۆیان بسەلمێنیت ،
ئەوەی حاکم گۆران کردی ئیشی ئەونەبوو ، ئیشە ئەوانەبوو هەلوومەرجی ریفراندۆمیان دروست کرد ، ئەوەی ئەوکردی دەبوو سیاسیە گەورەکان بیان کردایە ، سەری خۆیان هەلگرتایە ژیانی سیاسی خۆیان کۆتایی پێبهینایە لە پای ئەو بەڵێنانەی کەدایان و جێبەجێیان نەکرد ،
سیاسەت چەندە سەرکەوتن تییدا شانازی و نەمریە هیندەش شکست و نسکۆو مایەپوچیش تیدا قورسە ، بۆیە لەهەموو دنیا شکستی سیاسەت واتای شکستی سیاسی شکستی حزب شکستی بنەماڵە ، بەڵام بەداخەوە لای ئیمە هەموو شت بۆ ئاسودەیی سیاسی و حزب و هۆزو خێڵ و بنەماڵەیە ، و میلەتیش باجی شکستەکان دەدات ،
بەڵی دەبوو سیاسیەکان ئەم کارەیان بکردایەو نەیان کرد ، ئیمەش کە ئەمرۆ ئەم ڕوداوە هیچ ویژدانمان ناجوڵێنیت و بەجۆریك لەشێتیتی دەزانین هەر ئەم هەلوسێتەش وای لەسەرکردەکانمان کردوە بمێننەوە چونکە دەزانن گەر خۆشیان بۆ کورد بکوژن کورد دەڵێ بەدەردی خوا مرد ،
کەواتە بەدیدیکی تردا ئەوە ئێمەین سەرکردەکانیشمان ترسینۆك و بێ هەلویست کردوە ، بۆیە دواجار ئەوانیش لێمان نابنەوە و شکستمان لێدەکەنە سەرکەوتن ،
بە هەموو پێوەریك کۆتایی هینانی کاری سیاسی بۆ کەسی سیاسی لەپای شکستی سیاسەتەکەی لەحزب لە دەولەتداری پارسەنگی شکستەکەی دەداتەوەو لانی کەم حزب و کۆمەلگە ناجی شکستەکەی نادەن ، بەهەموو پێوەریك کەسی سەرکردە لە تێگەشتنی سیاسی باڵادا کۆتایی هینان بەژیانی خۆی لوتکەی بویری و ئازایەتیە لە پرانسیپی سیاسەتدا وا وێنادەکریت سیاسی دەبیت گیان و سەری خۆی بکاتە بارمتەی سیاسەتەکانی ، هەر بۆیە کاپتینی فرۆکەو کەشتی هیچ ئامرازێکی خۆ رزگارکردنیان لەبەردەست نیە چونکە دەبێت تا دوا گریمانە لەهەوڵی رزگاری سەرنشینەکاندا بن ،
حاکم گۆران ، نەیویست بە بچوکی بمریت ، نەیویست ببیتە گاڵتەجاری گەنجان و میدیاو مێژوو بۆیە قسەی خۆێ بردەسەر ، گەر خەلکی بە هەرشتیکی بزانن ئەو ئەو وانەیەی فیری سیاسیەکان کرد کە دۆڕان لەسیادەتدا واتای کۆتایی گیان و ژیانی سیاسیت ،
نوێترین نوسینەکانی شـــێركـــۆ ســـهعید
-
شـــێركـــۆ ســـهعید
23/01/2020
-
شـــێركـــۆ ســـهعید
18/12/2019
-
شـــێركـــۆ ســـهعید
17/11/2019
-
شـــێركـــۆ ســـهعید
13/05/2019
-
شـــێركـــۆ ســـهعید
01/05/2019
-
شـــێركـــۆ ســـهعید
24/04/2019