لەبارەى ڕۆژى لە دایک بوونى پێغەمبەرەوە (درودى خواى لەسەر)

وتار/ 09/11/2019 4059 جار بینراوە

د. ئاراس محمد صالح

لەبارەى ڕۆژى لە دایک بوونى پێغەمبەرەوە (درودى خواى لەسەر)

هەرچەندە جیاوازى هەیە لە نێوان مێژونوس و لێکۆڵەرانى ژیانى پێغەمبەردا، بەڵام هەموو گێڕانەوە بەهێزەکان لەسەر ئەوە کۆکن کە پێغەمبەر لە ساڵى (فیل)دا (570-571ز) لە شارى مەکە لەدایک بووە، (ئەو ساڵەى ئەبرەهەى حەبەشی بە ڕەوە فیلێکەوە هێرشی کردە سەر شارى مەکە) لەبەر نەبوونى نوسینەوەو بەر بڵاوى نەخوێندەوارى لەناو عەرەبدا، مێژوویان بە ڕوداوە گەورەکان دیارى کردووە، هەروەکو کوردیش لە پێش لە پەنجاکانى سەدەى ڕابردووە باسی ڕوداوە مێژووییەکان بە ساڵى بەفرە گەورەکەو ساڵى گرانى گەورەو ساڵى خۆرگیرانەکەو...هتد دیارى دەکەن.
لەبارەى ڕۆژو مانگى لەدایک بوونى پێغەمبەرەوە (ابن اسحاق) (12 ربیع الاول)ى بە ڕۆژى لەدایک بوونى پێغەمبەر داناوە، بەڵام (الواقدی) (10 ربیع الاول) بەڕۆژى لەدایک بوون پێغەمبەر داناوە، هەروەها (ابو معشار السندی) (2 ربیع الاول)ى بە ڕۆژى لەدایک بوونى داناوە. هەموویان لەسەر مانگەکە کۆدەنگن، بەڵام لەسەر ڕۆژەکە جیاوازیان هەیە.
بەڵام بە دەقى فەرمودەى پێغەمبەر (درودى خواى لەسەر) لە ڕۆژى دوو شەممەدا لەدایک بووە، پێغەمبەر دەفەرموێت: ( سُئِلَ صلى الله عليه وسلم عَنْ صَوْمِ يَوْمِ الِاثْنَيْنِ ؟ قَالَ: ذَاكَ يَوْمٌ وُلِدْتُ فِيهِ ، وَيَوْمٌ بُعِثْتُ - أَوْ أُنْزِلَ عَلَيَّ فِيهِ )رواه مسلم: (1162)
واتە: پرسیار کرا لە پێغەمبەر (درودى خواى لەسەر) لەبارەى ڕۆژووى دووشەممەوە، فەرموى: دووشەممە ئەو ڕۆژەى تێدا لەدایک بووم، ئەو ڕۆژەیە تێدا بووم بە پێغەمبەر، یان: ئەو ڕۆژەیە کە نیگام بۆ هاتووەتە خوارەوە.
کەواتە: پێغەمبەر (درودى خواى لەسەر) لە ڕۆژى دووشەممەدا لەدایک بووە بەدەقى فەرمودەى (مسلم).
تێبینى: هەرسێ گێڕانەوەکەى (ابن اسحاق و الواقدی و ابو معشار) (سند صحیح)یان نییەو گێڕانەوەى مێژوویین، نابێت وەک حەقیقەت و فەرمودەى ڕاست و بەشێک لە دین وەربگیرێن، دەبێت وەک ڕوداوى مێژوویی مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.
د.أکرم ضياء العمري، السيرة النبوية الصحيحة، م1ص98. ابن القیم، زاد المعاد، م1ص76.

نوێترین نوسینەکانی د. ئاراس محمد صالح

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌