عاشورا پەیوەندى بە شەهید بوونى حوسێنى کوڕى عەلیەوە نیە

وتار/ 20/09/2018 803 جار بینراوە

د. ئاراس محمد صالح

عاشورا پەیوەندى بە شەهید بوونى حوسێنى کوڕى عەلیەوە نیە


دەى مانگى موحەڕەم لە پێش ئیسلامدا لاى قوریش پیرۆز بووەو لەو ڕۆژەدا بە ڕۆژوو بوون، پێغەمبەرى خواش(درودى خواى لەسەر) هەتا لە مەکەدا بووە لەو ڕۆژەدا بەڕۆژوو بووە، (البخارى ومسلم). كاتێک کۆچ دەکات بۆ مەدینە لەو ڕۆژەدا بەڕۆژوو بووە، بەڵام دەبینێ جولەکانیش لەو ڕۆژەدا بە ڕۆژوون، وەکو عەبدوڵاى کوڕى عەباس دەیگێڕێتەوە: عن عبدالله عباس رضي الله عنهما قال: (قدم النبي - صلي الله عليه وسلم - المدينة فرأي اليهود تصوم يوم عاشوراء، فقال: ما هذا؟ قالوا: هذا يوم صالح، هذا يوم نجي الله بني إسرائيل من عدوهم، فصامه موسي، فقال رسول الله صلي الله عليه وسلم: فأنا أحق بموسي منكم، فصامه وأمر بصيامه). البخاري ومسلم.
کاتێک پێغەمبەر(درودى خواى لەسەر) گەیشتە مەدینە بینى جولەکەکان لە ڕۆژى عاشورادا بە ڕۆژوون، فەرموى بۆچى بە ڕۆژوون، وتیان ڕۆژێکى پیرۆزە، ئەو ڕۆژەیە خواى گەورە بەنى ئیسرائیلى لە دوژمنەکەیان رزگار کرد، موسا لەو ڕۆژەدا بەڕۆژوو بووە، پێغەمبەر(درودى خواى لەسەر) فەرموى ئێمە لە موساوە لە پێشترین، پێغەمبەر(درودى خواى لەسەر) لەو ڕۆژەدا بە ڕۆژوو بووەو فەرمانى کردووە بە ڕۆژووگرتنى. بوخارى موسلیم.
بەڵام قەدەرى خواى گەورە وابووە لە (10 موحەڕەمى) ساڵى (61ک) کارەساتى کەربەلا ڕویداوەو ئیمامى حوسەین شەهید کراوە، لەبەر ئەوەى هەموو ساڵێک شیعە لەو ڕۆژەدا تەعزێ دەگێڕن هەندێ لە خەڵکى وادەزانێت (10 موحەڕەم) لەو ڕوداوەوە هاتووە.

نوێترین نوسینەکانی د. ئاراس محمد صالح

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌