تێڕوانی ناماقوڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌مه‌ڕ كورد
وتار/
11/11/2016
818 جار بینراوە
فه‌ره‌یدون بێوار
تێڕوانی ناماقوڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌مه‌ڕ كورد
فه‌ره‌یدون بێوار
"كورد شه‌ڕكه‌رێكی
باشن و پێویسته پڕ چه‌ك بكرێن". ئه‌و سه‌گبانانه وا ده‌زانن كورد زۆرانبازه
و كوردستانیش گۆڕپانی یاری. تائێستا سه‌گبابێك له‌سه‌ركرده‌یه‌ك، وڵاتێك، په‌رله‌مانێك،
به‌گشتی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌یوتووه: "كورد سیاسییه‌كی باشن، خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێكی
باشن و شایه‌نی ده‌وڵه‌تی و سه‌ربه‌خۆیی خۆیانن". له‌وه‌ش ناماقوڵتر، لێدوانی
فامكاڵانه‌ی به‌رپرسانی خۆمانه كه ده‌ڵێن: "كورد به‌نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو جیهان
شه‌ڕی داعش ده‌كات". ئاخر كامه نوێنه‌رایه‌تی و له‌پێناوچی و بۆچی؟ تێڕوانینی
هه‌ردوولا، چ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و به‌رپرسانی خۆمان، ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن كه
كورد وه‌ك مقاش له‌شه‌ڕی دژی داعش به‌كارهێنراوه‌و به‌كار ده‌هێنرێت. چونكه
هاوكارییه نێوده‌ڵه‌تییه‌كان ته‌نیا له‌چوارچێوه‌ی بازنه‌ی داخراوی سه‌بازی و شه‌ڕ
و ته‌قه‌مه‌نییه دژ به‌داعش. ئه‌م شه‌ڕه‌ش كات و شوێنی دیاریكراوه. ده‌بێ بپرسین
دوای وه‌ده‌رنانی داعش و كۆتایی هاتنی شه‌ڕ و نه‌مانی داعش، ئه‌وسا كۆمه‌لگه‌ی هه‌ڵوێستی
نێوده‌وڵه‌تی له‌مه‌ڕ كورد چۆن و چی ده‌بێت؟ .................
نوێترین نوسینەکانی فه‌ره‌یدون بێوار
-
فه‌ره‌یدون بێوار
10/05/2021
-
فه‌ره‌یدون بێوار
12/11/2020
-
فه‌ره‌یدون بێوار
06/10/2020
-
فه‌ره‌یدون بێوار
26/09/2020
-
فه‌ره‌یدون بێوار
02/07/2020
-
فه‌ره‌یدون بێوار
29/05/2020