کێشەی کورد تڕەمپەکەی کۆشکی سپی نییە، ترەمپەکەی کۆشکی ڕەشە

وتار/ 10/11/2016 1228 جار بینراوە

د.ئارام ره‌فعه‌ت

کێشەی کورد تڕەمپەکەی کۆشکی سپی نییە، ترەمپەکەی کۆشکی ڕەشە
د.ئارام ره‌فعه‌ت
ئێوە خەمی سەرۆکەکانی ئەمریکاتان نەبێت. ئەوان لە کۆشکی سپی میوانن. کۆشکی سەرۆکایەتی ئەوان وەک هوتێل وایە، ئەم دەێت و ئەو دادەبەزێت.
کێشە تڕەمپەکەی ئەوان نییە.
تڕەمپەکەی کۆشکی سپی هەرچییەکی بکات ئەوپەڕی دەتوانێت جارێکی تر خۆی کاندید بکاتەوە و خۆی ببڕێ و خۆی بکوژێت ناتوانێت لە هەشت ساڵ زیاتر لە کۆشکی سپی بێت.
کێشە تڕەمپەکەی لەمەڕ خۆمانە کە لەکۆشکی سەری رەش چوارمەشقە لەسەر کورسی سەرۆکایەتی دانیشتووە.
خۆ کۆشکی رەش وەک کۆشکی سپی نییە هەر رۆژەی کلینتۆنێک، بۆشێک، ئۆبامایەک یان ترمپێک بێت و خۆی پێدا بکات؟
کۆشکی رەش لەناو حەوشەی ماڵی تڕەمپەکەی ئێمەدایە و لەتەنیشت دیواخانەکەیەتی.
پارتییەکان ناهەقییان نییە دەڵێن کەس ناوێرێت مونافەسەی سەرۆکەکەیان بکات و خۆی بۆ سەرۆکایەتی کاندید بکات.
ئاخر بێ بەڵا بن، ئەوە گریمان کەسێکی بوێر هاتە مەیدان و خۆی کاندیکرد و هەڵبژاردنەکەشی بردەوە و بوو بەسەرۆکی هەرێم.
قابیلە سەرۆکە تازەکە بێت لە ناو ماڵی کاک مەسعود دەوام بکات؟
تا ئەو کۆشکە لەناو حەوشەی ماڵی تڕەمەکەی ئێمە دابێت، حاڵی ترەمپەکەمان هاوشێوەی حاڵی ژنانی جارانی قەڵات دەبێت.
جاران قسەیەک لەسەر ژنانی قەڵاتی هەولێر باوبوو، دەگوترا ژنی قەڵات لەژیانیدا دووجار لە قەڵات دەچێتە دەرەوە. جارێک کە شوو دەکات و جارێکیش کەدەیبەن بۆ گۆڕستان.
ئاخر جیاوازی نێوان قەڵاتی هەولێر و قەڵاکەی سەری ڕەش چییە و شورەی کامەیان قایمترە؟
لەراستیدا حاڵی تڕەمپەکەی ئێمە هاوشیوەی ژنانی قەڵاتیش نییە.
ژنانی قەڵات لەژییانیدا تەنها دوو جار قەڵاتییان بەجێدەهێشت.
بەڵام ترەمپەکەی ئێمە تەنها یەک جار لەژیانیدا قەڵاکەی بەجێدێڵێت.
ئەویش ئەو کاتەیە کە "لا سەمەحەڵڵا" دەیبەن بۆ گۆڕستان.

نوێترین نوسینەکانی د.ئارام ره‌فعه‌ت

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌