گۆشتی قوربانی ؟!

وتار/ 13/08/2019 812 جار بینراوە

مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

گۆشتی قوربانی ؟!

-------------------------------------------------
ئەوەی باسێکی زیندووە لەم چەند ڕۆژەدا باس دەکرێت باسی گۆشتی قوربانی یە ، ئێمە لاریمان نی یە لە ئەنجام دانی ئەم پرۆسەیە ، بەڵام لێرەدا چەند پرسیارێ دێتە کایەوە
ئایا ئەم ئاژەڵەدەکرێتەقوربانی چ گرنتی یەك هەیە بەچکەی لە سك دا نەبێت ؟!
ئایا ئەم ئاژەڵە کە سەردەبڕرێت و دەکرێتە قوربانی چ گرنتی یەك هەیە کەنەخۆش نەبێت ؟!
ئایا ئەم  ئاژەڵە تاچ ڕادەیەك  گونجاوە بۆ خواردن ؟!
ئنجا لە هەمووی سەیرتریش ئەوەیە ئەوکەسەی کە قوربانی یەکە دەکات بەشی درواسێکانی نەداوە گۆشتی قوربانی یەکەی بەش بەش کردووەو ناردویەتی بۆ خزمەکانی بۆ خۆدەرخستن و ڕوپامای ؟!
من دوو پێش نیار دەکەم ...
یەکەم _ دەکرێت لەناو هەربنەماڵەیەکدا بزانرێت چەند کەس قوربانی دەکات پارەی هەموو ئەوکەسانەکۆبکرێتەوەو بەکۆمەڵ ئاژەڵی پێ بکڕێت بۆ قوربانی ماڵی یەك كیلۆ گۆشتی بۆ بنێرن و بدرێتە گەڕەکە هەژار نشینەکانی شار ...
_______________
دووەم _ دەکرێت حکومەت بیر لە دروست کردنی ڕێخراوێکی خێرخوازی بکاتەوە   ساڵانە پارە لە و هاوڵاتانە وەربگرێت کە بەتەمای قوربانین و بەکۆمەڵ ئاژەڵی پێ بکرن و دابەشی هەژارانی بکەن ......
هەربۆیە لێرەوە من داوا لە  حکومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندی دارەکان دەکەم بەربگرن لەم حاڵەتانە چونکە تەندروستی مرۆڤ زۆر پێویستە ڕەچاو بکرێت ...
ئەو ئاژەڵانەی کەبڕیار وایە لەجەژنی قورباندا بکرێتە قوربانی لە مەیدانی ئاژەڵان حکومەت هەستێ بە پشکنینیان و تیمی گەرۆك لە مەیدانی ئاژەڵان دابنێت ، چونکە ئەو شێوازەی کە ئێستا لە مەیدانی ئاژەڵاندایە جێگەی قبوڵ کردن نی یە ، ساڵانە بێ فلتەری پشکنین ئەم هەموو ئاژەڵە دەکرێنە قوربانی و گۆشتەکەی دابەشی خەڵکی دەکرێت .........
ئیتر میلەتیش توشی چ نەخۆشی و دەردەسەری یەك دەبێت کێشەی خۆیەتی باقی وەسلام  .........

مامۆستا قەرەداغی
۱۳-۸-۲۰۱۹
سلێمانی

نوێترین نوسینەکانی مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌