بەڕێز سەرۆکی لیژنەی فەتوا: ئەوەی ووتت فەتوایە؟

وتار/ 05/11/2016 1219 جار بینراوە

کەمال ئەسکەندەر

بەڕێز سەرۆکی لیژنەی فەتوا: ئەوەی ووتت فەتوایە؟
ڕۆژنامەنوس : کەمال ئەسکەندەر

هەر کەس و کەسایەتیەک بەپێی ئاست وپلە وپۆستی قسەکانی حسابی بۆ دەکرێت، وە هەرکەس لەبواری خۆی گرنگی بە قسە وگوفتارەکانی دەدرێت، بۆیە واباشە شیکاروشرۆڤەی لایەنە سیاسی و سیاسیەکان بۆ شارەزایان و چاودێرانی بواری سیاسی خۆیان جێبهێڵین ، هەروەکو چۆن ناکرێت سیاسیەک بەبێ بونی ئاستێکی بەرزی شارەزایی لە ئاینی ئیسلام  لە بواری فەتوا قسە بکات ، چونکە هیچ عاقڵمەندێک حساب بۆ ڕایەکەی ناکات ، ئایا دەزانی یەکەم زانا لەکوردستان کە کتێبی لە سەر پەڕگیری داعش نوسی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی بوو، ئەگەر کتێبەکەت خوێندۆتەوە چۆن داعش دێنیتە ئاستی کۆمەڵ ، ئەی ئەگەر نەتبینیوە چۆن بێ عیلم قسەدەکەی.
حەقی خۆمانە بپرسین بەڕێز سەرۆکی لیژنەی فەتوا ئەو یەکسان بەندیەی لەنێوان کۆمەڵ و داعش کردوتە لە چوار چێوەی فەتوا لێی بڕوانین یان تەنها ڕوانینێکی سیاسیانەی خۆتە بە باکگڕاوندێکی حزبی بۆ مەرامێکی سیاسی.
قورئان فێرمان دەکات لە بواری پسپۆڕی خۆمان قسە لەسەر هەموو ئەوانەدا بکەین کە لە دەوروبەرمان دەگوزەرێت، خوا لەقورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت ( ... لاتقف مالیس لک به علم  ) لەبەر ئەوەی لەبەرامبەر هەموو ئەوانەدا ( کان عنە مسٶلا).

نوێترین نوسینەکانی کەمال ئەسکەندەر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌