نۆ مانگ يەكەم زەنگی مەترسی بۆ كابینەی نوێ
وتار/
13/07/2019
727 جار بینراوە
هێدی ههولێری
نۆ مانگ يەكەم زەنگی مەترسی بۆ كابینەی نوێ
هێدی هەولێری
پێكهێنانی كابینەی نوێ لەسەر ئەو بنەما سەرەكیەكانی لایەنە
براوەكانی هەڵبژاردن كاری لەسەر دەكەن درێژەی كێشا، هەوڵدان بۆ زۆرترین پشك و یەكتر
تۆمەتباركردن و لەسەر یەكتر خوێندن، كە لەم ماوەیەی دوای هەڵبژاردن لە ڕاگەیاندنەكاندا
زۆری كێشا دواتر كۆبوونەوەی ئاشكراو نهێنی لەدوای یەكتر ڕیزیان بەستبوو لەپێناو ئەوەی
هەرلایەنێك زۆرترین پشك بەدەست بهێنن، تا سەرەنجام جارێ لەپێش هەموو پرس و باسێك
حكومەتی نوێ كابینەیەكی هەمەڕەنگ و هەمە چەشن و بنكە فراوان نیەو، پێویستی دەكرد ئەو
هێزو لایەنانەی خواستیان هەبێ لەسەر بەشداریكردن، نەك لیستی براوە ڤیتۆی لەسەر كەس
و لایەنێك هەبێ و پەراوێزی بخات، كە ئەوە یەكێكە لەگەورەترین ماف و ئازادیە سیاسییەكان
لەچوارچێوەی هەرێمێكی سێ پارێزگایی لەسنووری عێراقێكی شڵەقێنراو لە كەش و هەوایەكی
نائارام نادادگەریی.
سەرەنجام. . . . . .دوای زیاتر لە نۆ مانگ دوای هەڵبژاردنێكی
پڕ ڕەخنەو گلەیی و چۆنیەتی بەڕێوەبردن پەرلەمانی كوردستان و بینەوبەردەیەكی زۆری سێ
لایەنی سیاسیی، حكومەتی هەرێمی كوردستان-عێراقیان پێكهێنا و كابینەكە دەستی بەكاركردن
كرد، بەڵام بەلێدانی زەنگێكی مەترسی گەورە لەسەر دۆزی كورد، كە زۆربەی حكومەتەكانی
پێشووی وڵاتانی كۆن و نوێی تواندوەتەوە ئەویش پرسی گەندەڵی و ماڵوێرانی بەسەر میللەتی
كوردیان هێنا لە 28 ساڵەی ڕابردوودا بەشێك بەشەڕی خۆخۆیی و ملشكاندنی یەكترو دەستەو
یەخە لەسەر كەمبردنی ئەم و زۆربردنی ئەو پاشان گومرگ و داهاتی دابەشكراوی میللەت بۆ
خۆیان و دابەشكردنەوەی بەشێوەیەكی نادادپەروەرانە ئەوەش لەكاتی خۆیدا زۆری لەسەر
وتراوەو لایەنی دەسەڵاتیش هیچ وەڵامێكی پێ نەبووە.
پاشان وەك بێ بەشكردن و پەراوێزخستنی ئیسلامیەكان و جارێكیتر
پەناگیركردنیان لەپرسی دەسەڵاتدارێتی هەرێمی كوردستان، كە پێش هەموو بابەتێك خەتای
سەرەكی خۆیان ئیسلامیەكانن، كە نەیانتوانیووە جەماوەری ئیسلامی بۆ لای خۆیان ڕابكێشن
و ئاكاری جوانی ئیسلامەتی و ڕەوشت و بەها باڵاكان. بەبێ بوونی ئیسلامیەكانی كوردیی،
كە قوربانیەكی زۆریان لەمێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردیدا داوەو هەبووەو لەگەڵ
هاوكێشە سیاسیەكاندا هاتوون. ئەگەر
ئیسلامیەكان بەناڕەوا تۆمەتبار بكرێن زۆرترو زیاتر عەلمانیەكانی كوردستان كێشەو
ئاژاوەی سیاسی جۆراوجۆریان لەگۆڕەپانەكەدا خولقاندووەو نەك تۆمەت، بەڵكو تاوانباری
سەرەكین لە تەواوی ئەو كێشەو ئاریشە دروستكردنەی هەم لەناوخۆو هەم لەدەرەوە ڕووبەڕووی
هاوڵاتی كوردیی دەبێتەوە.
لەگەڵ ئەو هەموو سیاسەتە نەرمەی ئەمان پێش دەسەڵاتداران
هەیان بوو لەگەڵ ئەوەی ڕەخنەی زۆر لەئەدای كاری ئیسلامیی لە هەرێمی كوردستان پێویستی
بەخۆداچوونەوەو بیركردنەوەیەكی دروستی شەرعی و دوور لەحزبایەتیەكی سڕف، كە پێشتر
تاقیكراوەتەوەو سەركەوتوو نەبووە، هەم لەلایەن عەلمانیەكان و هەمیش ئیسلامیەكان، بەڵام
هەرهیچ نەبێ ئیسلامیەكان سمبولی جوانی و ئاشتی و دەست و دەم و داوێپاكی بوون لەكایە
سیاسی و كارگێڕیی و حكومەتداریی.
لەگەڵ ئەو هەموو گەندەڵی و خراپەكاری لەحكومڕانیەتی كوردی
تا ئاستێكی باش ئیسلامیەكان سەربەرزانە لێی دەرچوون و وەڵامی هەموو تۆمەتە هەمەڕەنگانەیان
داوەتەوە، كە دەسەڵات بێ ویژدانانە بەرگوێی خەڵكی ڕۆشتبیرو لایەنی سیاسی داوە.
ئەوەی ڕوون نیە تائێستا نازانرێت ئەجندای ئەم كابینەیە لەگەڵ
كابینەكانی پێشوو چی و چۆن دەبێت؟ لەكاتێكدا تەواوی كابینەكانی پێشوو دووبارەكردنەوەی
سیاسەتی كابینەكەی پێش خۆی بوو بەشێوەیەك بیركردنەوەو كارو مامەڵەو ئاستی خزمەتگوزاری
و پلانی سیاسیی و ئابووری و كارگێڕی هەمان ڕیتمی گرتووە و هیچ جیاوازیەك بەدی نەهاتووە
چاوەڕوانی هاوڵاتی هەرێمی كوردستان بۆ دۆخی ژیان و گوزەرانی خۆیان ڕەشبینانە بووەو
هیچ ئومێدێك ناڕوێت لەسایەی حكومەتێكی دووبارە سیاسەت و بێ پلان و ستراتیژی نوێ و
هەڵاوسانێكی ئابووری و كێشە گەلێكی كۆمەڵایەتی و بیركردنەوەیەكی كۆن.
كابینەی نوێ جیاوازی نیە كێ سەرۆكایەتی دەكات و كێ بووەتە
وەزیرو بریكار، بەڵكو هەمان عەقڵیەتی پێشوو هەڵیدەسوڕێنێ و ئەندازەی بیركردنەوەو
فراوانی هزریی هێندە بڕ دەكات حزب بۆی دیاری دەكات و لەو چوارچێوەیە تەسك و تاریكەدا
دەڕواننە ژیانی هاوڵاتی هەرێمی كوردستان و دیدو تێڕوانینێكی تازە لەئارادانیە.
سیستەمی دەسەڵاتدارێتی كوردی لەدوای1991 دا هەروا هاتووەو
هەروەهاش دەمێنێتەوەو گۆڕانكاری تازە لەسەر ئەم سیستەمە كۆنە جێی نابێتەوە، مەگەر
چاكسازییەكی فراوان و بنەڕەتی بێت تەواوی جومگەكان هەڵتەكێنێ و لەسەر ئینتمای نیشتمانی
و خۆشەویستی بۆ گەل و نەتەوە بنیات نرابێ دوور لە حەزو خولیاو دڵخۆشكردن و پۆست بەخشینەوە
بۆ ڕازیكردنی ئەم حزب و ئەو حزب بەبێ كەفائەت و لێزانین و پسپۆڕی لەو بوارەدا. بەدرێژایی مێژووی كابینەكانی حكومەتی كوردی
كاتێك وەزیرو بریكاری وەزیر بەكەسانێك دراوە بۆ ڕازیكردنی لایەنێكی سیاسی بووە بۆئەوەی
نەبێتە مارمێلكە لە گەردنی حكومەت بئاڵێت و كێشەو ڕەخنە بۆ كابینەكە دروست بكات،
تا ئەوكاتەی ئەو حزبەش كێڕفی جەماوەری دابەزیووە، ئینجا دەسەڵات پشتی لێكردووەو
حزبەكەی بەرەو پوكانەوە بردووە چونكە لەڕابردوودا وەك وتم ڕاستە بۆ ڕازیكردن وەزیرو
بریكارو پۆست بەخشراوەتەوە، بەڵام لەپیشتی ئەوەشەوە هەوڵێكی دەسەڵاتە بۆ ئەو لایەنانەی
بەهێزبوون دواتر بەهۆی هەڵەی وەزیرو كاربەدەستانی لەكابینەكەدا بەرەو ئەو پوكانەوەیە
چووە، كە حەزی حزب بۆ پۆست بێ دەسەڵات و دەم شیرین كردنی هەندێ لایەن ئەو نەخشەڕێیەی
داینابوو سەریگرت و پلانی نوێ بۆ خزمەتی تاكی كورد هەمووی خرانە سەبەتەیەكی بەرژەوەندی
لایەنێكی سیاسی و لەناویشیاندا دەستەبژێرێكی تایبەت.
شێوازی حزبایەتی و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی حكومڕانی شێوازێكی
سەفەت و فاشیل بووەو گرفتی سەرەكی ئەوەش ئەو حزبایەتیە ڕوون و شەفاف نەبووە لەگەڵ
ئەو مەلەفە كۆن و نوێیانەی لە هەگبەی سیاسی و ئابووری هەرێمی كوردستان هاتووەتە پێشەوە
یان دەستپاك و ڕاستگۆ نەبوون لەگەڵ گیرفانی حكومەت و ڕادەستكردنەوەی بەدەستی بەتاڵی
هاوڵاتی و لایەنی كەم كێشەكانی خەڵك و گۆڕینی ژیانی لەوەی ئێستا بۆ باش و باشتر، نەك
گەڕانەوە بۆ هەمان سێگۆشەی یەكەم كە برسێتی و بێكاری و دەست نەكەوتنی عانەیەك بۆ هەڵسوڕاندنی
ژیانی تاكەكانی كۆمەڵگە. گرنگە كۆمەڵێك مەلەفی سیاسی و سەربازی و ئاسایشی ئاوو خۆراك، كە ئەوەندەی
ئاسایشی خۆرك لەهەرێمەكەی ئێمە لە مەرتسیدایە هێندەی تریش سنوورو خاكەكەی بەرەو هەڵدێرچوونی
ئەم وڵاتە مەترسیدارترە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و حزبی سیاسی وڵاتێكی دیكە و شەڕی بەوەكالەت
كردن لەبری دەوڵەتێك، كە ئەنجامێكی ڕوون و ڕووناكی نابێت ، كە بەداخەوە ئەوە بۆ ڕاگرتنی
هەستی ئەو دەوڵەتەیە بەبێ دۆزینەوەی چارەسەرێكی سەرەكی و هاوسەنگی و پارسەنگی هێز
لەناوچەكە ڕابگیرێن بۆ گونجاندن لەسەر ئەساسی ئەرك و ئازادیەكان لەچوارچێوەی مافە سنووردارەكان ئەمەش كۆمەڵێك كێشەی تر
چارەسەر دەكات.
نوێترین نوسینەکانی هێدی ههولێری
-
هێدی ههولێری
21/08/2021
-
هێدی ههولێری
14/07/2021
-
هێدی ههولێری
27/10/2020
-
هێدی ههولێری
11/08/2020
-
هێدی ههولێری
14/05/2020
-
هێدی ههولێری
02/05/2020