قه‌یران خولقاندن له توركیا دا
وتار/
04/11/2016
604 جار بینراوە
هێدی هه‌ولێری
قه‌یران خولقاندن له توركیا دا
هێدی هه‌ولێری
هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌كانی
هه‌ده‌په وه‌ك لایه‌نی سێیه‌م له توركیادا ، كه خاوه‌نی 59 كورسی په‌رله‌مانیه
، جۆرێكه له‌پێشوی و دروستكردنی ده‌ستی سێیه‌م له ناوخۆی توركیادا. ئه‌گه‌ر به‌مجۆره
بڕوات توركیا دۆخێك بۆ خۆی دروست ده‌كات به‌هێنانی ده‌ستی سێیه‌م و نیگه‌رانی ئه‌و
كه‌سانه‌ی پێشتر وه‌ك پاشخان پشتگیری ئاكپارتیان ده‌كرد، كه ئه‌وه‌ش بیانوو ده‌داته
ده‌ست كۆمه‌ڵێك گروپ و ده‌وڵه‌تی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك په‌ڵه سه‌یری ڕووكاری
توركیا ده‌كه‌ن.
بۆیه حكومه‌تی توركیا هه‌ڵه‌یه‌كی
گه‌وره ده‌كات ئه‌گه‌ر درێژه به‌سیاسه‌ته‌كانی بدات و ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی
پارتی ڕه‌گه‌زپه‌رستی توركیادایه‌و بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان لاسه‌نگی دروست ده‌كات و ئه‌و
هێزه نامێنێته‌وه.
هه‌رچه‌نده ئه‌و كۆمه‌ڵه ده‌ستگیركراوانه‌ی
توركیا به كۆمه‌ڵێك تاكتیكه‌وه ئیش له‌سه‌ر شێواندنی دۆخی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن و
بیانوو ده‌خاته به‌رده‌م وڵاته نه‌یاره‌كانی خۆی ، به‌ڵام توركیا ده‌بێت ئه‌وه
بزانێت پرسێك له توركیا ده‌مێنێته‌وه به‌ناوی پرسی كورد و پێدانی ماف له باكووری
كوردستان.
ڕووداوه‌كانی توركیا به هه‌ڵوێستی
لاوازی هه‌ندێ لایه‌ن وه‌ك لاوازترین به‌یاننامه و لێدوانی ئه‌ولا و ئه‌ملا هیچ
له دۆخه‌كه ناگۆڕێت و كرداره‌كانی له‌و جۆره هیچ واتایه‌ك بۆ درێژه‌دان به‌پڕۆسه‌ی
ئاشتی ناهێڵێته‌وه‌و له‌خزمه‌تی دژانی سیاسه‌تی ڕه‌وا و ڕاسته‌قینه‌دایه، كه
ئاكپارتی جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، چونكه كۆمه‌ڵێك به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م هه‌ستی
مرۆڤایه‌تی و مرۆڤبوونی كورد ده‌ركه‌وتوون و هه‌ندێ وڵاتی وه‌ك ئیسرائیل و ئێران و
ڕوسیا و ته‌نانه‌ت ئه‌مریكاش كاری له‌سه‌ر ده‌كات بۆ ڕاكێشانی سۆزی نێوده‌وڵه‌تی و
یاریكردن پێیانه‌وه.
نوێترین نوسینەکانی هێدی هه‌ولێری
-
هێدی هه‌ولێری
21/08/2021
-
هێدی هه‌ولێری
14/07/2021
-
هێدی هه‌ولێری
27/10/2020
-
هێدی هه‌ولێری
11/08/2020
-
هێدی هه‌ولێری
14/05/2020
-
هێدی هه‌ولێری
02/05/2020