مردن وبێ ئاگای مرۆڤ ؟!

وتار/ 18/06/2019 965 جار بینراوە

مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

مردن وبێ ئاگای مرۆڤ ؟!
ئەوەی جێگەی تێڕامان و بیرکردنەوەیە لەم ڕۆژگارە جەنجاڵەدا ئەوەیە کە ئێمەی مرۆڤ ڕۆژانە ئەم هەموو مردنە دەبینین و دەبیستین هیچ بەخەیاڵیشماندا نایەت کە کات و ساتێ دێتە پێشەوە بێ ئەوەی بەخۆمان بزانین مردن دەبێتە میوانمان و دەبێ بەخێرهاتنی گەرمیشی لێ بکەین و ئەملاو ئەولاو واسیطو واسیطەکاریشی تێدا نی یە ، پرسیارەکە لێرەدایە تۆی مرۆڤ کە ئەملات و ئەولات و دراوسێکەت و خزمەکەت و دایکەکەت و باوکەکەت و پورەکەت و مناڵەکەت کەسانی تریش کەدەمرێت یان کۆچی دوای دەکات تۆی مرۆڤ چ توێشویەکت پێ یە بۆ ئەودنیات ، ئایا هەڵگری ئەوەندە چاکە هەیت ڕوت بێت بەرامبەر فریشتەکان بووەستی ، ئایا قەت هاتووە بەخەیاڵدا دوای ناشتنی کەسێ لەسەر قەبران بچیت ئەوکەسانە ئاشت بکەیتەوە کەچەندین ساڵە دەنگت دابڕاندووە لە گەڵیدا ، ئایا ئەوسەروەت و سامانەی کەهەتە ئێستا بیرت لێنەکردووەتەوە بەشی ماڵە هەژارو نەخۆشەکانی لێ بدەیت
ئایا لە دینداری یەکەتدا کەمتەرخەمیت نەکردووە ئێستا دین داری یەکەت بەهێزتر بکەیت ؟
ئایا تۆی مرۆڤ بەکردارەکانت وات لەخۆت کردووە کەکۆچی دوایت کرد خەڵکێکی زۆر دڵ بە ئازار بن بۆت ؟!
یان پێچەوانەوە تۆی مرۆڤ خۆت وەک پاڵەوان نیشان دەدەیت بەردەوام دەڵێیت من حساب بۆ مردن ناکەم ، هەتا وەکو ئەو کاتەی فریشتەی گیان کێشان ڕۆحەماندووەکەت دەبات هیچ حسابێکت لەم دنیا کاتی یەدا نامێت بۆ هەتا هەتای
کەواتە ئەی مرۆڤ کەکاتێ دەچیت بۆ ناشتنی تەرمێ لەسەر قەبران بیهێنە پێش چاوی خۆت ڕۆژێ دێ ئەوتەرمەخەڵکی لەدوایەوە دەڕۆن بۆ سەرقەبران دور بۆی مەڕۆ خۆت بیت کەواتە
{{{ اتق اللە }}}
ئەی مرۆڤ  بڕۆن سەیری سەرقەبرانەکان بکەن ببینن پڕن لەو مرۆڤانەی کەگاڵتەیان  بەو ووشەی مردن دەهات ئێستا ئێسقانیشیان نەماوە .........
کەواتە مرۆڤ لە هەرتەمەنێکدا بێت دەبێت بێر لەوە بکاتەوە ڕۆژێ دێ فریای ماڵ ئاوایش ناکەوێت لە دۆست و خزم و هاوڕێ و کەس و کار ، ئەم دنیایە شانۆیەکی کورتەو کۆتای دێت بۆ مرۆڤەکان ئەگەر تائێستا  توێشوی ئیمانیت لاوازەو بەتاڵە لەمەودوا توێشوت پڕ بکە لەکاری چاکە بۆئەوەی خوای گەورە ڕەحم لەهەموو لایەکمان بکات لەم دنیاش و لەودنیاش  ............

نوێترین نوسینەکانی مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌