دوو ڕوویی ئێن ئاڕتی لە حەت ڕوودا
وتار/
01/11/2016
2123 جار بینراوە
ئارام محمد
دوو ڕوویی ئێن ئاڕتی لە حەت ڕوودا
سەرنجی ئەو حەوت خاڵە بدەن پاشان بڕیار بدەن ئاخۆ ئەم كەناڵە تاچەندە بێ لایە ن ڕاستگۆیە
١-لەڕووی نەتەوەیی: ام كەناڵە وا خۆی نیشان دەدا كە كورد پەروەرە، كەچی بە درێژایی شەڕی داعش نەماندی كۆمپانیاكەیان ئاوڕ لە چوار پێشمەرگەی قوربەسەر بداتەوە و چوار خانو بۆ چوار هەتیوی بێ ناز دروست بكات.
٢- دەڵێ خەمی منداڵانی وڵاتمەو لە خوێندن بێ بەشن، كەچی جەنابیان چوا وەرزی ساڵ خەریكی پەخش كردنی فیلمە نا ئەخلاقیەكانی خۆیەتی خوێندنی لە بیری زۆرێ لە منداڵانی كورد بردۆتەوە و لە جێگەیدا فێری دڵداری ئەوینداری كردوون.
٣- دەڵێ خەمی گەلی كوردمە كەچی لە ڕێگەی كەناڵ دووەكەیەوە، خەریكی بە تورك كردنی كلتوری كوردییە
٤-لە ڕووی ئاینیەوە بەردەوام مێژووی ئیسلامی وەك شانۆیەك نیشان دەدەی كە پڕیەتی لە كوشت و كوشتار، لەم لاشەوە چاو دەنوقێنی لە ئاستی ئەو هەموو جونی و خزمەتانەی كە موسڵمانان پێشكەشی مرۆڤایەتیان كرد.
٥-بەردەوام خەریكی باس كردنی عەیب و عاری موسڵمانانی كوردە و باسی شەڕە كۆمەڵایەتیەكان و دیاردەی لەشفرۆشی و پێڵاو دزینی مزگەوت دەكات، كەچی چاوی كوێر دەكا لە ئاستی ئەو هەموو زەكات و سەرفترە و خێر و خێراتەی كە موسڵمانانی كورد دەیبەخشن بە هەژاران و نەدارانی ئەو وڵاتە كە ساڵ نییە هەزاران سەر مەڕ و بزن نەكرێتە قوربانی
٦- بێ گوێدانە خەمباری و تاعزیەباری هەزار خانەوەدەی پێشمەرگە جەنابیان لە هەوڵی سازكردنی ئاهەنگ و حەفەلاتی نیوە شەوە
٧- واخۆی دەردەخات كە دژی گەندەڵییە، كەچی زۆر ڕوونە زۆرێك لەوانەی بەژداریان كرد لە پڕۆژە گەشتیارەكەی چاڤی لاند ناڕازین و تا ئێستا پشك و بەشێكی ڕوونیان دیار نییە
لێرەوە دەڵێم تۆ تا ئێستا بە قەدەر بەرنامەیەكی خێرخوازی تیڤیەك خزمەتی هەژارانت نەكردوە تا ئێستا نە ماندی كۆمپانیاكەت خەرجی ١٠٠٠ قوتابی بێ داهات بكێشێ، تا ئێستا ئامادە نەبووی خەرجی هاوسەرگیری پەنجا گەنجی ئەو وڵاتە بكێشی كەچی دێی ڕەخنە دەگری لە مامۆستایان و لە حاجیان و لە موسڵمانان لە كاتێدابە ڕوبعی ئەوانت پێناكرێ و هەر خەریكی ڕەنیوهانینی....ئارام محمد كوێخا تۆفیق
نوێترین نوسینەکانی ئارام محمد
-
ئارام محمد
25/12/2017
-
ئارام محمد
03/11/2017
-
ئارام محمد
12/10/2017
-
ئارام محمد
01/11/2016
-
ئارام محمد
16/10/2016