سیاسەتی م علی باپیر و كاڵفامی ناحاڵیەكان

وتار/ 03/11/2017 1172 جار بینراوە

ئارام محمد

سیاسەتی م علی باپیر  و كاڵفامی ناحاڵیەكان

،كۆمەڵێ مسوڵمانی بەر سپلیت كە لە مەیدانی عەمەلدا كۆڵەوارن و هیچیان لەباراندا نییە، لە مەیدانی قساندا ئەسپی خۆیان تاودەدەن و دەكەونە ڕەخنەی بێ جێ لە مامۆستا علی باپیر!
مامۆستا خاوەنی پڕۆژەی سیاسیە لەبەر ڕۆشنایی
سیاسەتی شەرعی و لەبەرچاوگرتنی باش و باشتر سیاسەت دەكات، كەچی نەزانان ڕەخنە دەگرن و دەبێژن بۆچی مامۆستا  دیاری داوەتە پاڤێڵ تاڵەبانی، باشە دەكرێ مامۆستا تا هەتایە دژایەتی یەكیەتی بكات لەسەر كوشتنی م عبداللە قەسری لە كاتێدا سوڵح كراوەو كۆتایی هاتوە، بە چ حەقێك ئەو ئاژاوەیە دروستبكرێتەوە، بۆ مەگەر هەر پێغەمبەر صلی اللە علیه وسلم نەبوو كە هیندی عەفو كرد لەكاتێدا بكوژی حەمزەی مامی بوو، گەلۆ ئەوە سیاسەتە دەبێ مرۆڤ حیساب بۆ هەموو شتێ بكات، جا سەیر لەوەدایە ئەوانەی خەم لە : عبداللە قەسری دەخۆن لە ئەگەری دروستبونی ناكۆكیدا، سەیركەرێ  زیاتر نین و ئەوكاتیش ئیشیان تەنها قسەیە. دەجا پێم  بڵێن: كوا بەرهەمی ئەو بیركردنەوە توندەی كە دەڵێ: دەبێ دژی هەموو لایەك بی لە یەك كاتدا؟
دواجار مامۆستا خاوەنی پڕۆژەی سیاسی خۆیەتی و بۆ ئەو پڕۆژەیەش ناچارە لەگەڵ زۆر لایەن دابنیشێ، ناكرێ لەبەر قاچی ڕووتی ئافرەتێكی پیر دانیشتنێكی گرنگ هەڵوەشێنی، خۆ نەچوە وتاری جومعەی بۆ بخوێنێتەوە، یان دەرسێكی عەقیدەیی پێ بڵێ، نەشچوە سازش لە عەقیدەی بكات. سوێند بەخوا بە فكرەی ئەوانە بكەین مسوڵمان گەڕێكێكی پێ بەڕێوە ناچێ چ جای دەوڵەتێ!
مامۆستا لە مەیدانی دەعوەدا داعیەو لە مەیدانی سیاسیشدا سیاسیە، بەڵام ئەو ناحاڵیانە دەیانەوێ ئەسپ بكاتە قوربانی ئەسپێ، مامۆستا لە كۆمەڵگەیكدایە كە ئیسلامی و عەلمانی تێدان، ئایە دەكرێ بەرانبەر عەلمانیەكان دوشك بێ و لە قوژبنی مەڵبەندێكدا یان لە سوچی مزگەوتێكدا دابنیشێ تەنها تەماشاكەربێ جا خوای دەكرد سەری گای دەچووە قو.... كەرێ!
هیچ چارەسەر نین! ئەو دەبێ لە جیاتی قسەی بێ عەمەل و و ناواقیعی بچێتە كۆڕ و كۆبوونەوە ئەگەر ئەندامانی كۆبوونەوە جولەكەش بن، قسەی خۆی هەبێ و پڕۆژەی خۆی پێشكەش بكا نەبادا لە داهاتوتا بڵێن: ئیسلامیەكان خاوەنی هیچ پڕۆژەیەك نەبوون. هەروەك حاجی قادر دەڵێ: بۆیە حاجی بە كوردی مەدحت دەكا بە كورتی، تا كەس نەڵێ بە كوردی نەكراوە مەدحی باری...
ئارام محمد تۆفیق

نوێترین نوسینەکانی ئارام محمد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌