بەزینی هۆلاكۆ لە هەولێر لە نێوان ئەفسانەو ڕاستیدا

وتار/ 25/12/2017 1649 جار بینراوە

ئارام محمد

بەزینی هۆلاكۆ لە هەولێر لە نێوان ئەفسانەو ڕاستیدا

١- سەبارەت  بە خودی هۆلاكۆ، ئەوەی ڕوونە ئەوەیە كە شەخسی هۆلاكۆ نەهاتۆتە هەولێر، بەڵكو بەر لەوەی گەمارۆی بەغداد توند بكات، سوپایەكی ڕەوانەی هەولێر كرد. دواتر لە خاڵی (٤) باسی دەكەین
٢- له‌ ساڵی (١٢٢١ز) واتا ٣٧ ساڵ پێش هاتنی هۆلاكۆ، بۆ یه‌كه‌م جار مە‌غۆله‌كان هێرشیان
كرده‌ سه‌ر شاری هه‌ولێر، توانیان ده‌وروبه‌ری هه‌ولێریان داگیربكەن و خه‌ڵكێكی زۆربكوژن، تا سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین سوپایه‌كی گه‌وره‌ی كۆكرده‌وه‌ به‌ یارمه‌تی (به‌دره‌دین لوء لوء)ی فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌تی موسڵ، مه‌غۆله‌كانی تێكیشكاند.
٣-چەند جارێكی دیكە مەغۆلەكان هەوڵی داگیركردنی  هەولێر دەدەن بە تایبەت ساڵانی  ١٢٣٦ز-١٢٢٣ز، بەڵام هەموجارەكان مەغۆلەكان لە داگیركردنی قەڵاكەدا توشی شكست دەبن، خەڵكی هەولێر یش لە ماوەی گەمارۆی مەغۆلەكاندا توشی برسیەتیەكی زۆر دەبن بە چەشنێ كە ناچاردەبن گۆشتی سەگ و پشیلە بخۆن.
٤-دوای  هەموو ئەوانە هێرشی هۆلاكۆ دەستی پێكرد بۆ سەر جیهانی ئیسلامی كە هیچ شارو هەرمێك خۆی بۆ ڕانەدەگرت، هۆلاكۆ بۆ داگیركردنی هەولێر سوپایەكی بەڕێخست بە سەركردایەتی (ئاپاقاخان) وای دانابوو كە دوای داگیركردنی بەرەو بەغداد بێن، لەو كاتەدا حاكمی هەولێر ناوی (تاج الدین سالابا)بوو، ویستی فەرمانبەری مەغۆل بكات، بەڵام بەرگریكارانی قەڵا  بە گوێی حاكمی قەڵایان نەكرد و ئازایانە بەرگریان كرد، دواجار دوای شەش مانگ لە گەمارۆی توند مەغۆلەكان بە هاوكاری حاكمی موسڵ ( بدرالدین لؤلؤ) تونیان دەست بەسەر قەڵاكەدا بگرن و هەولێر بكەنە بەشێكی ئیمپڕاتۆریەتی مەغۆلی.
٥- تێكشكانی هۆلاكۆ بۆ یەكەم جار دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٢٦٠ ز- كە لەسەردەستی سولتان زاهیر بێبرس لە جەنگی عین جالوت، كە زۆر بە سەختی تێكیشكاندن و فراوانخوازی مەغۆلەكانی بۆ هەمیشە ڕاگرت.
٦- هۆكاری سەركەوتنی مەغۆلەكان ئەوەبوو كە  شارو هەرێمە ئیسلامیەكان  لە بەردەم شاڵاوی مەغۆلەكان خۆیان لە قەڵاكاندا توند دەكرد، مەغۆلەكانیش ماوەیەك گەمارۆیان دەخستە سەر و دواجار لە برسان و لە ترسان خۆیان دەدا بەدەستەوە، بەڵام سولتان زاهیر بێبرس تاكتیكی جەنگی گۆڕی، ئەو خۆی سوپاكەی لە میسڕەوە چوونە شام  و خۆیان لە هیچ قەڵایەك توند نەكرد بەڵكو بە شێوەی بەرانبەری جەنگیان كرد و مەغۆلیان شكاند.
دەرەنجام/
كەواتە بانگەشەی (هۆلاكۆ بەزێن) هەڵەیە و مەغۆل لە سەردەمی هۆلاكۆدا لە هەولێر نەبەزیوە، تەنها لەشكرە سەرەتایەكانی مەغۆل لە هەولێر دەشكان. چونكە  
أ- هۆلاكۆ هەولێری نەدیوەو ڕووی تێ نەكردوە.
ب- خەڵكی هەولێر لە بەردەم شاڵاوە سەرەتایەكانی مەغۆل خۆڕاگربوون  و نەیاندەهێشت قەڵاكەیان داگیربكرێ.
ج- هێرشی هۆلاكۆ لە هیچ شوێنێكی جیهانی ئیسلامی تێكنەشكا تەنها لە عینجالوت نەبێ لەسەردەستی سولتان زاهیر بێبرسی مەمالیك لە ساڵی ١٢٦٠ز
نوسینی ئارام محمد تۆفیق، دەرچوی بەشی مێژوو، زانكۆی كۆیە...
سەرچاوەكان/
١-خولاسەی تاریخی كوردو كوردستان  ئەمین زەكی بەگ.
٢-تأریخ ابن خلدون
٣-مغول بین الانتشار و الانكسار

نوێترین نوسینەکانی ئارام محمد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌