گوریسی نێو ڕیفراندۆم
وتار/
12/10/2017
631 جار بینراوە
ئارام محمد
گوریسی نێو ڕیفراندۆم :
ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی نییە!
بۆ جیاكردنەوەی سنور نییە!
بۆ لابردنی ئاڵا نییە!
ئەی بۆچییە؟ بۆچی بوو ئەو هاش و هوشە؟
گوریسەكە:
دەمێك بوو ماوەی سەرۆكایەتی هەرێم بەسەرچوو بوو، هەرچی ڕاست دەبۆوە دەیگوت: سەرۆكی ناشەرعی! لە ناوخۆو دەرەوەدا وێنەیەكی خراپ بۆ مەسعود بارزانی دروست ببوو، جا بۆ ڕزگار بوون لەم وێنە تەڵخەو بە یاسایی كردنی دەسەڵاتەكەی، بڕیاری ڕیفراندۆم درا، دوای ڕیفراندۆمیش ڕاستەوخۆ كاك مەسعود دەبێتە سەرۆكی كۆمیتەیەك بۆ بەدیهێنانی ئامانجی ڕیفراندۆم كە دروستكردنی دەوڵەتە، دەوڵەتیش كما قال (هێمن هەورامی) دوو ساڵی پێویستە، بەمە تا دوو ساڵی دیكە كاك مەسعود سەرۆكی ئەو كۆمیتەیە دەبێت و هیچ منەتیشی تێدا نییە چونكە دەڵێ: سەدا نەوەتی خەڵكی كوردستان ڕایسپاردووم دەوڵەت دروستبكەم، جا ئەگەر دەوڵەتی دروستكرد ئەوە دەتوانێ تا دوو خولی دیكە بە یاسا ببێتە سەرۆكی وڵات و پیرۆزی بێت، ئەگەر نەشكرا ئەوە جارێ تا دو ساڵی دی ئەنجومەنی سیاسی بەڕێوەدەبا. لێرەوە ناچارن بۆ ئەم ئەنجومەنە قڵبێكی یاسایی بتاشن و دەسەڵات و سڵاحیاتەكانی دیاری بكەن، واشپێدەچێ تەواوی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم بگوازنەوە بۆ ئەو ئەنجومەنە كە ئێستا ناونراوە ئەنجومەنی سیاسی كوردستان داش عێراق....
لێرەوە كاك مەسعود دەستبەرداری پۆستی سەرۆكی هەرێم دەبێت و، پۆستەكە دەدرێتە كەسی دیكە، هەروەك سیستمی سیاسیش دەبێتە پەڕلەمانی، بەڵام پەڕلەمانێكی شەل و سەرشكاو كە هیچی پۆ ناكرێ و كۆبوونەوەكانی زۆرتر تایبەت دەكات بە بابەتی پڕوپوچی وەك خەتەنەكردنی مێینەو جێندەرو كرێی دوكان، بەكورتی ئەگەر ئەنجومەن گوتی قی، ئەوانیش دەڵێن قی، لەبەرانبەریشدا ئەنجومەنی سیاسی هەیە كە هەموو دەسەڵاتەكانی لەدەستی خۆی گیركردوە، ئەندامانی ئەنجومەنییش هەرچی سوڵتان بیڵێ بە (بەڵێ گەورەم فەرمانت بەجێ) جێبەجێی دەكەن....كەواتە ڕیفراندۆم بۆ دروستبونی ئەو ئەنجومەنە بوو كە هاوشێوەی مەجلسی ثوریە..... ئەوەش گوریسەكە وەك چۆن هەندێ ماست بێ موو نییە هەندێ ڕیفراندۆمیش بێ گوریس نییە.
ئارام محمد
نوێترین نوسینەکانی ئارام محمد
-
ئارام محمد
25/12/2017
-
ئارام محمد
03/11/2017
-
ئارام محمد
12/10/2017
-
ئارام محمد
01/11/2016
-
ئارام محمد
16/10/2016