ڕەخنەو پەشیمانی ؟!

وتار/ 07/06/2019 831 جار بینراوە

مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

ڕەخنەو پەشیمانی ؟!

مامۆستا قەرەداغی
لەم ساڵانەی دوایدا دوای ڕاپەرینە مەزنەکەی بەهاری  ساڵی 1991 بەو پێ یەی کۆمەڵگەی کوردی لە ژێر دەسەڵاتی داپڵۆسێنەری حزبی بەعسدا دەستەمۆ کرابوو کەس نەیدەوێرا خۆی بدات لە باسی ڕەخنەو ووتارو تەنزی کۆمیدی
کۆمەڵگەی کوردی لە پڕدا کرایەوەو کەم تازۆر خەڵکانێکی زۆر خۆیان کردە نوسەرو ڕەخنەگرو ووتار بێژی سیاسی ، بەڵام بێ مع اسف شدید تاکی کورد بێ خەبەر بوون لەوەی کەکاریگەری چارەکەسەدەی ڕژێمەکەی حزبی بەعس و صدام حسێن لە ناو بیری هەندێ کەسدا هەرماوەو ڕازیش نین بە ووتار یان ڕەخنە لەسەریان جاری واهەبوو ووتارو ڕەخنە بووەتە مایەی تیرۆری ڕۆژنامە نوس و هەڕەشەو چاولێسورکردنەوەو تەهدید کردن و کوشتن و بڕین و ڕفاندن و وون کردنی  ڕۆژنامە نوس ، کەواتە منی ڕەخنەگرو نوسەرو ڕۆشنبیر لە دوای 30 ساڵ حوکم ڕانی کورد ئێستا تێگەیشتم لەوەی نوسین و ڕەخنەگرتن لەم مەملەکەتە ئاڵوزە پڕقەیرانەی مندا نەکو زۆر خڕاپە بۆ خودی ڕۆژنامەنوس و پێنوس بەدەستەکان بەڵکو ئێستا گەیشتمە ئەو قەناعەتەی ڕەخنە گرتن و نوسین و ووتار ئاسنی سارد کوتینە ، چونکە کۆمەڵگەی کوردی هێشتا زۆری ماوە لە مانای ڕەخنەو مەبەستەکانی ڕەخنە گرتن تێ بگات کەی تاکی کورد تێگەیشت لە مانا قوڵەکەی ڕەخنە ئەوکات ڕەخنە گرتن جێگەی خۆی دەگرێت لە نا کۆمەڵگەدا و ڕێزی ڕەخنەگریش دەگیرێت ، ئەوەی ئێستا حزبە بەناو ئازادیخوازەکانی کوردستانیش ڕیکلامی بۆ دەکەن کە عەلا ئەساس ئازادی ڕۆژنامە گەری و ڕەخنە ئازادی عەیارە 24 ی خۆی  هەیە ، درۆیەکی شاخدارە
میکیاژی حزبەکانی خۆیانیان پێ دەشارنەوە بەدەمامکێکی میکیاژ کراوی ئامادەکراو ، کەواتە لێرە بەدواوە من بەنەوەی تازە دەڵێم لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا ستۆپ بە پێنوسەکانتان بکەن نەکەن بەفیکەی سیاسی یەکان هەڵپەڕن توخنی ڕەخنەونوسین و ووتار مەکەون هیچ سودێکی نی یە و نابێت چونکە ئەوانەی حوکمی مەملەکەتیان بەدەستە ئێستا قوتابخانەیەکن بۆ بەرهەم هێنانی عەقڵی یەتی دیکتاتۆری لەناو کۆمەڵگەی کوردی دا ئەوەی ڕەخنەشی گرت بەزوترین کات سەرکوتی دەکەن بەهەرجۆرە سزایەك بێت ، کەواتە کەدەڵێم پەشیمانم لە ڕەخنەو نوسین لە ترسدا نایڵێم بەڵکو ئەوە تەجروبەی 30 ساڵی ڕابردومە لە گەڵ ئەو ئازادی درۆینەی کەبەگوێ ی نەوەکانماندا دەدرێت هیچ ئەسڵ و ئەساسێکی نی یەو ناشبێت .........

نوێترین نوسینەکانی مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌