جورئه‌تی بڕیاردان له (‌کۆمه‌ڵی ئیسلامیی)دا

وتار/ 31/05/2019 665 جار بینراوە

فاروق عه‌لی‌

جورئه‌تی بڕیاردان له (‌کۆمه‌ڵی ئیسلامیی)دا
فاروق عه‌لی
راگه‌یاندن و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵ، له‌هه‌ل و مه‌رج و بارودۆخێکی گرنگ و چاره‌نووسسازدا بوو، ئه‌وانه‌ی ئه‌و رۆژانه‌ بڕیاریاندا کۆمه‌ڵ رابگه‌یه‌نن، مه‌به‌ستیان بوو حاڵه‌ته‌ ئیسلامییه ‌شۆڕشگێڕه‌که‌ له ‌بێهیوایی و ڕاوه‌ستان ده‌رباز بکه‌ن، ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ره‌تای ڕاگه‌یاندنیه‌وه‌ له‌مپه‌رو به‌ربه‌ستی زۆری بۆ دروستکرا، به‌ڵام هه‌ر زوو ئه‌م هێزه ‌ئیسلامییه‌ ره‌سه‌نه‌، گه‌شه‌ی کردوو فراوانبوو، بوو بەجێگای هیوای زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری سه‌رکرده‌و قه‌واعیدی یه‌کبوونی ئیسلامی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و جیهانبینیه‌ فراوان و قوڵه‌ی که ‌به‌ردی بناغه‌ی له‌سه‌ری دامه‌زراندبوو، به‌وشێوه‌یه‌ی کۆمه‌ڵێک ستراتیژوو هێڵی گشتیی دیاریکردبوو، که‌ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ماو هێڵه‌گشتیانه‌ به‌ به‌رچاوڕوونییه‌وه‌ کاری ده‌کردو ئه‌ندامانی له‌سه‌ر په‌روه‌رده ‌ده‌کرد.. هه‌رئه‌مه‌ش وای کرد متمانه‌ی لای ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاوی هاوڵاتیان بۆ دروست ببێت.

ئێستاش پاش تێپه‌ڕبوونی هه‌ژده‌ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنیدا، جارێکی دیکه ‌پێویستمان به‌و جورئه‌ت و لێبڕانه‌ی سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵ هه‌یه‌، که‌سانێک له ‌هه‌لومه‌رجی سه‌خت و دژواری ئه‌وکات توانای ئه‌وه‌یان هه‌بوو کۆمه‌ڵ ڕابگه‌یه‌نن، که‌ بۆ خۆی گۆڕانکارییه‌کی نه‌وعی بوو، ئێستاش پاش هه‌ژده‌ساڵ ده‌بێ جورئه‌تی بڕیاردانمان هه‌بێت بۆ گۆڕانکاری له ‌پێناوی به‌ره‌و باشتر بوون، گۆڕانکاریی له‌ په‌یکه‌رو له ‌جه‌وهه‌ردا، له ‌ناو و ناوه‌رۆکدا، لەگوفتارو لەكرداردا..

گۆڕانکارییه‌ک که ‌ئامانجه‌کانمان به ‌نه‌گۆڕی بهێڵێته‌وه‌و سوود له ‌میکانیزمی نوێ وه‌ربگرین، ده‌بێ ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ئیراده‌یان هه‌بێت بۆ گۆڕانکاریی، به‌تایبه‌ت که‌خودی ئه‌میری کۆمه‌ڵ بۆ خۆی هه‌نگاوی یه‌که‌می ئه‌وگۆڕانکارییه‌ی ناوه‌و هه‌رخۆشی په‌رچه‌مداری ئه‌م قۆناغه‌ گرنگه‌یه،‌ ئه‌مه‌ش له ‌په‌یامی هه‌ژده‌مین ساڵیادی ڕاگه‌یه‌ندنی کۆمه‌ڵ به‌ته‌واوه‌تی ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌، جیاوازی کۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ هه‌رلایه‌نێکی تر ئه‌وه‌یه‌ پارتێکی به‌هێزو به‌جورئه‌تبووه‌ له‌به‌رامبه‌ر روداو و پێشهاته‌ ده‌ره‌کییه‌کان، بێگومان ده‌بێ له‌ئاستی نێوخۆش ئه‌وجورئه‌ته‌ی هه‌بێت و بوێرانه‌ بڕیاربدات..

پشتیوان به‌خودا کۆنگره‌ی چواره‌م، وێستگه‌ی گۆڕانکارییه‌کان ده‌بێت..

پیرۆز بێت ساڵیادی راگه‌یاندنی کۆمه‌ڵ، شه‌کاوه ‌بێت ئاڵای یه‌کتاپه‌رستی..

نوێترین نوسینەکانی فاروق عه‌لی‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌