پارتی بەبێ ئاگایی تەلقینی (گۆڕانی ) بۆ یەکێتی دا..!!

وتار/ 29/05/2019 853 جار بینراوە

دڵشاد مه‌جید

پارتی بەبێ ئاگایی تەلقینی (گۆڕانی ) بۆ یەکێتی دا..!!

 
پارتی بەزمانی گوڵ گلەیی لەیەکێتی دەکا.. یەکێتیش بەزمانی بێ وەعدو وەفا گلەیی لەپارتی دەکا.. وەکو دوو یاری لێک تۆراو و ڕەنجاو دێنە بەرچاو..
ھەردووکیان ئەوە دەزانن ئەگەر براوەی ئەمرۆ پارتی بێ.. ئەوا براوەی بەیانی یەکێتیە.. بەڵام دۆڕاوی ئەمرۆ و بەیانی تەنیا گۆڕانە..
یەکێتی تا قەبران لەگەڵ پارتی و گۆڕان دێ.. بەڵام لە ناشت و تەلقیندانەکە.. سەرقەبران جێ دێڵێ و تەلقیندانەکە تەسلیمی پارتی دەکا..
مردووەکەش دیارە کێیە..!!
ئەگەر یەکێتی لەم حکومەتە بەبێ دەستکەوت دەرکەوێ .. بەڵام لەھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجەو کەرکوک باشترین دەسکەوتی دەبێ .. چونکە ئەمجارەیان لە زۆنی سەوز ، سەوز سەوزتر دەبێ ، نیللیش وەک زەردەکەی پارتی لێدێ..
یەکێتی لەگەڵ پارتی یاری شەترەنج دەکا.. تا مەلیک مابێ یاری بەردەوامە.. بەڵام یاری گۆڕان لەگەڵ پارتی یاری تاوڵەیە ، لەسەر چانس و ھەڵدانی زارە .. یان دێت یان نایەت..
ھەرچەندە گۆڕان پێشوەخت باش دەزانێ کە پارتی زار ھەڵدەرێکی باشە.. کە تەنگەتاویش بێ ( زار دەگرێ..!!)..

نوێترین نوسینەکانی دڵشاد مه‌جید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌