بێ ئومێدکردنی گەنجان
وتار/
29/05/2019
1049 جار بینراوە
هوشیار جەمال
بێ ئومێدکردنی گەنجان
هۆشیار جەمال
گەنجان چینی چالاک وپر وزەی هەمووکۆمەڵگایەکن و لەزۆربەی
جیهاندا داڕێژەری سیاسەت و ئابوریین و هەروەها لەناوەندی ڕۆشنبیریشدا ڕۆڵ وپێگەی خۆیان
هەیە،بەڵام لەکوردستان ئەم دەنگە پروزەو چالاکە هەردەم بە چاوی کەمەوە سەیرکراوە،
تواناکانی بەکەم بینراوە دووچاری چەندیش شکان وقسەی ڕووخێنەر دەبنەوە ڕۆژنانە.
لەسەرئاستی سیاسی هەلومەرجی گونجاونیە بۆبەژداری گەنجان
لەسیاسەت داڕێگایان پێنادرێت وتواناکانیان بخەنە گەڕ ولەسەرئاستی کۆمەڵایەتی بەهۆی
زاڵبوونی هەستی خێڵەکی بەسەر کەسە گەورەکانی ناوخێزان ڕێگایان لێدەگرێت لەسەرئاستی
ڕۆشنبیرییش بەهەمان شێوە خەون وئەندێشەکانیان لەبواری هونەری و ئەدەبی بەکەم دەبینرێت
وقسەی ڕوخێنەریان بەرامبەردەکرێت.
لەماوەی ڕابردودا
هاوڕێیەکی بەڕێز باسی ئەوەی کردن کەلەتەنیشت خوێندەوەی کتێب هەستم کردوە کەتوانای
نوسینم هەیە، بەڵام لای کەسێكی ترباسم کردوە کە لەجیاتی ڕێنمای وهاوکاری وتویەتی پێوست
ناکات تۆ بنوسین مەخوێنەوە وە تۆ لەخوێندنەوەفێری هیچ نابیت وهیچت بۆنانوسرێت ئەوەی
دەینوسیت هیچ نیە!
بەڕای من دیارە ئەم بەڕێزە خۆی هیچە بۆیە وابەهیچەوە
گرتویەتی خوێندنەوه بۆئه وه نیه هه موومان بیبن به نوسه رو شاعیرو وەرگێر.ئەشێت ئێمە
بخوێنیەوە وبینن بە مۆمێکی بچوک وڕوناکیەک بدەین بە منداڵەکانمان ویان چرایەک بین
بۆدواڕۆژی کەسانی چواردەورمان، ئەگەر قانعی شاعیرنەبوایەتە چرایەک ڕەنگە ئیستا ڕۆشنبیرێکی
وەک مەریوان وریا قانع مان نەبوایە کەدەنگێکی
دیاری نێو کایەی ڕۆشنبیری و ئەدەبی کوردە.
هەروەها لەتیف هەڵمەتی شاعیر.کە چاوی کردەوە کەوتە نێوکتێبە
کانی باوکیەوە کەدواتر کاریگەری تەواوی لەسەرهەنگاونانی هەڵمەت بەرەو دنیای خوێندنەوە
و نوسین بردوە.
دەمەوێت کەمێک بگەڕێمەوە بۆدواوە ولە ساڵی (2012) کتێبی
چێشتی مجێوری مامۆستا هەژار موکریانیم خوێندوێندەوە کە مامۆستا هەژار باسی ڕووداوێکی
گێڕایەوە کە کاتی فەقێیەتی ڕووداوبوە مامۆستا
دەڵیت"ڕۆژێک لەگەڵ فەقێیەکی هاوڕێم بووم،منیش شیعرێکم نوسیبوو بۆم خوێندەوە
وتی ئەو شیعرە هی کێیە؟ منیش وتم هی ناریە،ئەویش وتی زۆرخوانە ڕەحمەتی لێبیت ئادەی
جارێکی تریش دووبارەی کەرەوە ،وتی بۆدووم جار دوبارەم کردوە ئەویش دووبارە کەوتە پەسن
کردنی، منیش خۆم بۆڕانەگیراو وتیم وەلا کاکە ئەو شیعرە هی خۆمە جالەوکاتەدالەجیاتی
دەست خۆشی هاوڕێکەی هەژار وتی بووی توخوائەوەشعرە کۆمەڵی قسەت ڕیزکردوە و بێ سەرەوبەرە
نوسیوتە جاهەژاریش وەک خۆی نوسیوەیەتی زۆر پێی شکاوەتەوە.
بەڵام دەرئەنجام چی ڕوویدا هەژارنەکەوت وسەرەرای سەختی ژیانی
بوو بەشاعیرێکی گەورەی کورد وخاوەنی دیوانێکی جوانە بەناوی بۆکوردستان،چوارنامیلکەی
دکتۆر عەلی شەریعەتی وەرگیراوەتە سەرزمانی کوردی کەتائیستاش لەناوخوێنەرانی
کوردستانی باشوردا خوێنەری هەیە وساڵانە چاپ دەکرێتەوە،دیوانی مەلای جەزیری شیکردۆتەوە
کەسامانێکی ئەدەبی گرنگە، فەرهەنگی هەمبانە بۆرینەی ئامادەکردەوە کە ئیستاوەک سەرچاوەیەکی
زانستی سودی لێدەبینرێت،بەهۆی شارەزایی وردی لەزمانی فارسی توانی چوارینەکانی خیام
زۆر بەجوانی وەرگێڕێتە سەرزمانی کوردی.داستانی مەم وزینی گۆڕی بۆکوردی سۆرانی،هەروەها
کتێبی چیشتی مجێورکە پڕە لەیاداشت وڕووداوی ناوبزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کوردی
باشور،جگەلەمانەش شەرحی قورئانی پیرۆزی کردوە، لێرەداپرسیارێک دروست دەبێت ئەو فە قێیە ی هەژاری شکاندەوە خۆی چی
کرد؟ چی لەهەگبەی دابوو؟لەچ بوارێک خزمەتی کرد؟
هەربۆیە ئەم چیرۆکەی هەژارموکریانی شاعیر زۆرگرنگە بۆگەنجانێک
دەیانەوێت خۆیان دروست بکەن، نەکەونە ژێرکاریگەری کەسانی ڕوخێنەر و بێ هیواو ئومێد
لەژیان و لەکاری نوێ وداهێنانی نوێ جالەهەربوارێکدابێت.
نوێترین نوسینەکانی هوشیار جەمال
-
هوشیار جەمال
12/09/2021
-
هوشیار جەمال
13/07/2021
-
هوشیار جەمال
20/04/2021
-
هوشیار جەمال
16/04/2021
-
هوشیار جەمال
06/04/2021
-
هوشیار جەمال
24/03/2021