کچی جاران و کچی ئێستا ؟!

وتار/ 22/05/2019 2209 جار بینراوە

مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

کچی جاران و کچی ئێستا ؟!

ئاوات ڕشید کریم
جاری جاران کە کچێ شوی دەکردوو دەچووە کەژاوەی زێڕینی خێزانداری دەتوانم بڵێم لە هەموو لایەنێکەوە وەکو ئاڵتونی عەیارە بیست و چوار وابوو ، نانی دەکرد ، چێشت و نانی جوانی دەکرد ، خزمایەتی و دۆستایەتی بەهێزی دروست دەکرد ، مناڵی بەخێو دەکرد ، کێشەی خێزانی چارەسەر دەکرد ، ڕێزی پیاوان زۆر لەلا بوو ، کابانی ماڵیان دەکرد ، دەعووەتی ماڵە خزمانیان دەکرد ، دڵی پیاوەکانیان ڕادەگرت بەردەوام ڕوگەش و دەم بەخەندە بوون ، مناڵیان جوان  پەروەردە دەکرد هەزار ڕەحمەت لە ئافرەتانی کوردەواری لە سەردەمی ڕابردوودا ........
بەڵام ئەی ئێستا کچانمان چۆنن ؟!
ئەمە پرسیارە جدی یەکەیە
ئێستا هەرلە سەرەتاوە ئەوکچەی شوو دەکات گیرفانی کوڕەی داماو هەڵدەتەکێنێت
20 بۆ 30 مسقاڵ ئاڵتونی عەیارە بیست و چواری خلیجی دەوێت ...
حەفلەی هۆڵی دەوێت ...
خانوی جیای دەوێت دور لە دایکی کوڕەی داماو  ...
سێ ژەمە خواردنی ئامادەکراوی دەوێت توانای هێلکەوڕۆن کردنیشیان نی یە
هەرخەریکی فەیسبوك و مۆبایلن ...
نانی تیریش نازانن دە بێ سێ ژەمە نان و صەمونیان بۆ بێتە ژورەوە ...
جل ناشۆن و غەسالەیان بۆ کڕڕاوە ...
مناڵ بەخێو ناکەن دەیانخەنە حەضانەی ئەهلی ...
تاقەتی دەعوەتی کردنی کەسیان نیە ...
پلانیان نی یە بۆ بەڕێ کردنی ژیان ...
بەدوای عەیب و عاری خەڵکیدا وێڵ و سەرگەردانن  ...
خوێندەواریەکی نیوەناچڵیان هەیەو دەم لە فەیلەسوفی دەکوتن ...
لە کاتی ڕودانی کێشەی خێزانیدا پەنا بۆ کەسی سێ یەم دەبەن بۆ چارەسەرکردن
دەی توخوا هاوڕێیان کچی جاران چاکترو باشتر بوون یان کچی ئەم سەردەمە ، ئایا چارەسەر چی یە بۆ ئامادەکردنی کچەکانمان بۆ سەر سەکۆی ژیانی خێزانداری ؟!
ئایا کەمتەرخەمی یەکان لە دایکانەوەن یان لە کچانەوەن ؟!

نوێترین نوسینەکانی مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌