شەریکی ئەنتەرنێت یان شێرپەنجەی ئەنتەرنێت ؟!

وتار/ 21/05/2019 679 جار بینراوە

مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

شەریکی ئەنتەرنێت یان شێرپەنجەی ئەنتەرنێت ؟!


لەم ساڵانەی دوایدا ئەوەی بووەتە باو لە ناوخەڵکیدا خەتی ئەنتەرنێت ڕادەکێشرێت لەنێوان دوو ماڵدا بەشەریکی مانگانەکەی 40 هەزار دینارە واتە هەرماڵەی 20 هەزار بەردەکەوێت هەتا ئێرە ئاساییە بەڵام ئەوەی ئاسای نی یە ئەمەیە .......
ئەگەر خەت خاوبێتەوە هەردوو ماڵەکە یەکتری ازعاج دەکەن ...
ئەگەر ماڵێکیان جیهازەکەی لەماڵدابوو کارەبای مووەلیدەی دادرایەوە کەسییان تاقەتیان نی یە مووەلیدە هەڵبدەنەوە ...
کەنۆرەی خەت پڕکردنەوە دێت ئەم ماڵ بەو ماڵیان تۆجارێ 40 هەزارەکە بدە من کە موچەم وەرگرت 20 هەزاری خۆمتان دەدەمێ پاشان نایداتێ و دەبێتە دڵ ئێشانی یەکتری ...
جاری وا هەیە لە کاتی باراندا لە زستاندا خەت خاو دەبێتەوە کابرای خاوەن جیهاز خەوتووە نیوە شەوە ئەوانیش لەجەرەسی مۆبایل دەدەن و دەڵێن خەت خاوە ...
دەی کەواتە توخوا ئایا 20 هەزار دینار ئەوە دەهێنێت ئەم هەموو فەرتەنەو ئاژاوەیە توشی خۆت بکەیت ؟!
لە کۆتایدا ناحەقم مەگرن دەڵێم ئەمە شەرێکی ئەنتەرنێتە یان صرطانی ئەنتەرنێتە ؟!
گریمان لە مانگێکدا دوو مریشکی زیاترت خوارد و بڕایەوە ئەم ژانە سەرە کەناوی شەریکی پارەی ئەنتەرنێتە لەکۆڵ خۆتانی بکەنەوە نەسەری خۆتان و نەسەری خەڵکیش بئێشێنن ........

ئاوات قەرەداغی
    سلێمانی

نوێترین نوسینەکانی مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌