شەڕی بەوەكالەتى زلهێزان
وتار/
16/05/2019
631 جار بینراوە
هێدی ههولێری
شەڕی بەوەكالەتى زلهێزان
هێدی هەولێری
كاردانەوەكان لەبارەی دروستبوونی ىشەڕێكی نوێی نێوان ئەمریكا
و ئیڕان شەتڕەنجێكە كۆی یارییەكان دۆستانەيەو دۆستێكی نێهنی ژێر بەژێریی و دوژمنێكی
ڕاگەندنی یەكترن، كە تاقیكردنەوەی هەندێ وڵاتی دەوروبەرە بۆ ئەوەی بزانن كێ لەگەڵ
ئەم و كێ لەگەڵ ئەودایە؟
بوونی جەنگێكی تازە لەنێوان ئێران و ئەمریكادا خەیاڵە بەوەی
هەردوولا نایانەوێ ئەو جەنگە ڕووبدات، بەڵكو بۆ زیاتر باڵكشانە بەسەر هەژموونی سیاسی
و سەربازی خۆیان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لەلایەكی دیكەش دەكرێ ڕووبدات بۆئەوەی كۆمەڵێك
هاوكێشەی شێواوو ئاڵۆز لەناوچەكەدا هەیە بەتایبەتی پرسی ئەتۆمی و بابەتی ئیسرائیل
و ئەو قەوارە دروستكراوەی لەسەر خاكی فەڵەستین بەشێوەیەكی داگیركار بۆی دروستكراوە
فراوان بكرێت، كە ستراتیژیی وڵاتانی زلهێز ڕوونەو هەردوولا بەو شەڕە دەیانەوێ شوێن
پێی خۆیان قایمتر بكەن لەسوریاو لوبنان و بۆ ئێران و عێراق و بەشێكی دیكەی خۆرهەڵاتی
ناوەڕاتيش بۆ ئەمریكایە.
دەشكرێ پەیوەندی بەكۆمەڵێك بابەتی ئابوورییەوە هەبێ وەك
بەرزبوونەوەو نزمبوونەوەی نرخی نەوت و هەڵكشان و داكشانی تومەنی ئێرانی و دۆلاری ئەمریكی،
چونكە لەپاڵ هەر جەنگێكی سیاسی، سەربازی لەنێوان وڵاتاندا لەپشتەوەی ڕووداوەكانەوە
دارایی و ئابووریی ڕۆڵ دەبینێت بۆ ئەوەی هەریەكەیان زۆرترین پشك و بەش بۆ ژێر سێبەری
خۆی پەلكێش بكات و بەسەر ئەویتردا زاڵ بێت.
ڕەنگە ئامانجێكی تریش بۆ توركیایە بۆ تێوەگلاندنی لە
ململانێیەكان لە پرسی ئەمریكا لەدروستنەبوونەوەی خەلافەتی عوسمانی پێشوو، لەبەرئەوەی
سنوورەكانی عێراقیش بووەنەتە چەقی ململانێیەكان ئەوەش وا دەخوازێت عێراقیش لەو شەڕە
بگلێنرێت.
ئەوەی دەمێنێتەوە ئەو هێزە سیاسیانەی لە ناوچەكەدا بەتایبەتی
لەعێراق هەڵوێستیان ڕوون بێت ئایا بەسەر كام لادا دەڕۆن بەتایبەتیش لە هەرێمی
كوردستان ئەگەر هەیە پارتی بەلای ئەمریكادا بێت و یەكێتیش بۆ ئێران ، كە دەمێكە بەسەر
ئەو هاوكێشەیەدا دابەشبوون.
نوێترین نوسینەکانی هێدی ههولێری
-
هێدی ههولێری
21/08/2021
-
هێدی ههولێری
14/07/2021
-
هێدی ههولێری
27/10/2020
-
هێدی ههولێری
11/08/2020
-
هێدی ههولێری
14/05/2020
-
هێدی ههولێری
02/05/2020