دیسانەوە (بەڵگەیەکی ) تر بۆ وەزیری دارایی رێباز حەملانی سەختەچی.!!

وتار/ 04/05/2019 1474 جار بینراوە

دڵشاد مه‌جید

دیسانەوە (بەڵگەیەکی ) تر بۆ وەزیری دارایی رێباز حەملانی سەختەچی.!!

 
ئەگەر ڕاست دەکەی و ئەستۆت پاکە و درۆ ناکەی و خەڵک فریوو نادەی لەکۆی ئەو ٢٢ ملیارە دۆلارەی کە حکومەتەکەت قەرزارە .. دەتوانی بەداتاو زانیاری ئەو ملیار دۆلارەی داوتەوە بەقەرز بیخەیتە بەرچاو...؟؟
تۆ لە (٣٥٠ )ملیۆن دۆلار زیاتر ھیچت نەداوەتەوە بە قەرز..!! ئەگەر با وای دابنێین ڕاستە، دڵنیام لەکۆمپانیاکانی حزب زیاتر پارەی قەرزی کەست نەداوەتەوە ..
ئەگەر ڕاست دەکەی بەڵگەکانت دەربخەو بیانخەرە ڕوو..
با لەبیرم نەچێ دەمەوێ پیرۆزبایی ئەو دووخانووە تازەشت لێ بکەم کەبەنیازن یەکیان لەھەولێرو ئەویتریان لەسلێمانی بۆت دروست بکەن ..
(گوژمەی پارەکان و ئەوانەی بۆت دەکەن کێن و چین بابمێنێ.. !!)
• یانیش تێچووی نەشتەرگەریەکانی ( شفط دھن)ەکانت باس بکەین..؟؟
• یانیش بڕیارەکانت بۆ بلۆک کردنی پارەی خەڵک له بانكەکانی ھەرێم و دواتر ڕاگرتنی صەرفى چەک و سەحبكردنى پاره له بانكەكان..!!بۆ ئەوەی دواتر پارتی ویەکێتی دەست بەسەر پارەکان دابگرن..!!
• یانیش دانانی سایتێک بۆ بڵاوکردنەوەی گەندەڵی ھەر بەرپرسێک ، گەر بیەوێ باشقول لە گەندەڵیەکانت بگرێ.. ؟؟
یان یان...؟؟
ڕێباز حەملان
ئەگەر بەڵگەکانت نەخەیتە ڕوو زۆر شتی ژێر بەرەت بۆ دێنمە ناو فەیسبووک..
ئێمە دەزانین ئەم دەسەڵاتە گەندەڵە.. وە ئەوان زۆر کۆڵەوارن بتوانن وا بە(مەعلانی - لێزانی) بیدزن.. ئەگەر دەلال و شاگرد و مرۆڤی پیس خۆری وەک ئێوە بۆیان رێکنەخەن و بۆیان پینە بکەن.. ئێوە تاوانباری حەقیقی ئەم بارودۆخەن..
------------
# فەرموو بەڵگەی بانکی ناوەندی عیراق لەخاڵی (٥)ەم دەڵێ ، تا بەرواری ٢٠١٨/١٢/٣١ تەنیا ٣٢٠ ملیۆن دۆلارتان لەو (٥ ترلیۆن و ٧٠٠ ملیار دینارە) داوەتەوە ..
قەراریش وایە لەمانگی ٢ ی ئەمساڵ مانگانە ١٠ ملیۆن دۆلار بدەنەوە ئەو قەرزانە...

 

 

 

 

نوێترین نوسینەکانی دڵشاد مه‌جید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌