بومەلەرزەی سیاسی و خەزانی حزبی كوردیی

وتار/ 26/04/2019 740 جار بینراوە

هێدی هه‌ولێری

بومەلەرزەی سیاسی و خەزانی حزبی كوردیی
هێدی هەولێری

كاري پێكەوەیی و دروستكردنی ڕێكخراوی سیاسی بۆ بەشداریكردن لەپڕۆسەی وڵات و زۆرجاریش وەك كاسبی و نانخواردن بێت لەتەواوی دنیا بوونی هەیە و كۆمەڵێك كەسایەتی و تاكەكانی كۆمەڵگە بەیەوە گروپێك دروست دەكەن ناوی دەنێن (حزب).     

زۆرجار ئەو حزبە لەشوێنێك لەنگەر دەگرێت و درێژە بە پڕۆژەو بەرنامەی خۆی دەدات لەبیرۆكەی كۆمەڵێك كەسەوە گەڵاڵە بووە، هەندێجاریش بیركردنەوەكان لەیەكتر دوور دەكەونەوەو بەشێك لەم كەسانە ناتوانن پڕۆژەو كاری خۆیان لەبەرنامەی ئەو حزبە جێگیر بكەن و لەئەندامیشدا سیستەمی زۆرینە لەناو سەركردایەتی (شورا)ی حزبەكان دەچەسپێت و دەبێت تەواوی تاكەكانی حزب پێیەوە پابەندبن و ملكەچ بن. لەئەنجامی ئەو سیستەمی زۆرینەیەدا بێگومان كەمینەیەك ، یان زۆرجار كەمینەیەك دەست بەسەر جومگەكان دەگرێت و یاسای تایبەتی و بەرنامەی خۆی بەسەر تاكەكان فەرز دەكات ئەوەش ڕاجیاوازی و باڵباڵێن و زۆرجاریش لێكترازان و جیابوونەوە ڕوودەدەن.                                                              

لەچەند هەفتەی ڕابردوودا كۆمەڵێك حزبی كوردیی لەهەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی بومەلەرزەیەكی ناوخۆیی بوون هەریەكەیان بەشێوازێك و بەبیانوویەك قسەو ناڕەزایی خۆی لەسەر ئەدای كاری حزبی خۆی هەبوو.

ئەو ناڕەزایەتی و جۆرە هەژان و بومەلەرزەیە لە مێژووی زۆربەی هێزە سیاسیەكانی دنیا هەبووەو دەبێت ئەوەش ئاساییەو تێڕوانینی جیاواز و بیركردنەوەی جیاواز كارێكی سروشتی و ئاساییە، ئەگەر سەیری مێژووی عەلمانیەكانی كوردستان بكەین لەدوای شۆڕش و تەنانەت پێش شۆڕشەكانی كوردیشەوە نەك تەنها ڕووبەڕووی لێكترازان و جیابوونەوە هاتوون، بەڵكو لەزۆربەی ئەو بانگەشەیەی بۆی دەكەن لەسەر بیروڕای جیاواز ململانێیەكانیان توندوتیژی و تیرۆری ناوخۆیی و بەڕلەژێرپێ ڕأكێشان و ملشكاندنی یەكترو دەستگرتنی دوژمن بۆ ناوخۆی وڵات و خیانەتی نیشتمانی و پیلانگێڕی و بیرۆكەی سەیرتر لەمێژووی عەلمانیەتی كوردی هەبووە، كە ئەزموونێكی زۆر ناشیرین و قێزەونی پیشانی دەرەوە داوە، بەڵام هێزە ئیسلامیەكان ئەگەر شتێكی لەمشێوەیە ڕوویدا بێت بەكەمترین زیان لێكترازان و پەرتەوازە لەناو ماڵی ئیسلامیەكان ڕوویداوەو ڕةنگ بێت دواتر بەشێوەیەكی تر یەكانگرتبێتەوەو ناكۆكیەكان زۆریان نەخایاندووە.

ڕووداوەكانی ساڵی 2019 بەچەند وێستگەیەكی جیاواز تێپەڕی كردووە و جۆرێك لە نەخۆشی دەروونی ڕووبەڕووی هێزە سیاسیەكان بووەتەوە بەوانەشی تازە دروستبوون و شان و باڵی خۆیان زۆر گڤ دەكردەوەو تووشی نەخۆشی لوتبەرزی و لە خۆبایی بوون هاتبوون ، كەچی دواجار ئەو پەتایە ڕووبەڕووی ئەوانیش بوویەوە.
ئەوەی چاوەڕوان دەكرا لەهێزە نوێخوازەكان لەمۆدێلی دەستلەكاركێشانەوەو لێكترازان و جنێوو لێدوانی دژ بەیەك هەمان قەیرانی هێزە كۆنەكان دووبارە دەكەنەوەو هەمان كلتورو سیاسەتی كۆن پەیڕەو دەكەن بە بەرنامەی كۆنی حزبی، بەڵام بە ئەزممون و زمانی نوێخوازیی.

نامەوێ بچمە سەر تاك بەتاكی هێزە سیاسیەكان لەمێژووی كوردیدا چونكە هەر هێزێك هەبووبێت جۆرێك لە لێكترازان و ململانێی ناوخۆیی هەبووەو هەناسەیەكی درێژ نەبووە بۆ درێژەدان بەكاروانی سیاسیی ئەم حزبە كوردیانە، بەڵام لەلایەكی دیكەوە لۆژیكی تەواوی هێزە سیاسیەكانی كورد بە هەردوو ئایدیای ئیسلامیی و عەلمانیەوە بێ بەش نەبوون لەو لێكترازان و پەرتەوازەییەی ڕوویداوە، چونكە نابێت ئەوەمان لەبیربچێت مادەم حزب بیرۆكەی مرۆڤە و مرۆڤ دورستی دەكات هەر مرۆڤیش دەستكاری ئەو بیرۆكەیە دەكات، چ جای ئەوەی بتوانرێت جۆرەها هزرو بیری نوێ لەدەووری هێزێك كۆبكرێتەوە و ئەو ڕێڕەوە حزبیەش بەردەوامی هەبێ.
لێرەوە زۆرجار هەڵەیەك لەدوای دەستلكاركێشانەوەو جیابوونەوەی هەر كەس و باڵێكی جیاواز كاتێك لەحزب جیادەبنەوە ڕوودەدات ئەویش ئەوەیە: بەدەستێوەردانی ئەم و ئەو تۆمەتبار دەكرێن.

ئەو ڕستەیەش باوە لەدوای دەستبەرداربوونی كۆمەڵێك كەس ئەو قسەیەیان بەدوادەكرێت، ئەوەش زۆرجار هەڵەی دیكەی بەدوادادێت، ڕەنگە جاربەجاریش ڕاست بێت حزبە دەسەڵاتدارەكان وەرەقەی سپی دەخەنە بەردەستی كەسایەتیەكانی ناو حزبە بچووكەكان ، یان ئەو حزبانەی تاڕادەیەك دەیانەوێ ململانێی دەسەڵات دەكەن بۆ ئەوەی داخوازیەكانیان بنوسن و ئەوانیش جیابوونەوەو لێكترازان دروست بكەن، ئەوەش زۆر جار لەناو هێزە عەلمانیەكان ڕوودەدات، چونكە ئیسلامیەكان بەئەخلاقی جوانیانەوە هەرچەند ناكۆكی ناوخۆیی و ڕاجیایی و بۆچوونی تریان هەبێت خۆ پارێزبوون لەم شەڕە دەنوكەی كوتلەكاری هێزە عەلمانیەكان و تا پابەندی دینەكەیان بكەن دوورن لەو دەستبردنەی هێزی دەرەكی بۆ تێكدانی ناوخۆیی خۆیان.

نوێترین نوسینەکانی هێدی هه‌ولێری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌