پۆستی پارێزگای موسڵ.. لەنێوان بارزانی و حەلبوسی و نجیفی.

وتار/ 25/04/2019 752 جار بینراوە

دڵشاد مه‌جید

پۆستی پارێزگای موسڵ.. لەنێوان بارزانی و حەلبوسی و نجیفی..

ئەم سەردانانەی ئەم چەند ڕۆژەی دوایی حەلبوسی و ئوسامە نجێفی بۆ لای بارزانی ئەنجامیان داوە .. زۆر لێکدانەوەی ناڕاستی بۆدەکرا .. کەگوایە ئەم سەردانانە بۆ مەسەلەی مووچەی فەرامبەرانی ھەرێم و پرۆسەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم بەڕێوەدەبرێ..
بەڵام لەڕاستیدا ئەو سەردانانە بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی پارێزگای موسڵە..

ململانێکەش لەنێوان حەلبوسی و نجێفیە..
ئێستا حەلبوسی بەحوکمی پۆستی سەرۆک پەرلەمانی دەیەوێ تەواوی مەلەفی ناوچە سونیەکان بگرێتە دەست، کارەکتەرەکانی تر دوور بخاتەوە لەسەر گۆرەپانی سیاسی سونەکان..
ئوسامە نجێفیش ئەم پێشھاتە سیاسیەی پێ قبوڵ نیە.. دەیەوێ ئەو بڕیاردەر بێ لەپرسی پارێزگای موسڵ بەگشتی و مەسەلەی پۆستی پارێزگار بەتایبەتی..
بەڵام وادیارە بارزانی کارکردنی لەگەڵ حەلبوسی پێ باشترە لەوەی لەگەڵ نجێفی.. بەتایبەتی حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانە دەتوانی لەزۆر مەسەلەی پەیوەست بەھەولێر و ھەرێم دەوری کاریگەری ھەبێ..

دەنگوی ئەوە ھەیە ئێستا ڕێکەوتنێک لەنێوان
حەلبوسی و بارزانی و پارێزگای دەرکراوی موسڵ ( نوفل عاکوب) کراوە، کە ھەر( ٩ ) ئەندامەکەی پارتی و ھەر ( ١٣) ئەندامەکەی سەر پارێزگای ھەڵاتوو لەھەولێر ، لەئەنجومەنی پارێزگای موسڵ دەنگ بە کاندیدەکەی حەلبوسی و بارزانی بدەن..

دەنگدانی ئەو ١٣ ئەندامەی سەر بەنوفل عاکوب لەبەرامبەر ئەوەیە ، کە بەھیچ شێوەیەک بارزانی پارێزگاری ڕاکردوو تەسلیمی دادگا نەکا..

ھەربۆیە سەیر نیە ئەسیل نجێفی برای ئوسامە نجێفی دوای سەدانەکەی برای بۆلای بارزانی، پارتی تۆمەتباردەکا کە پارتی لەھەوڵی دانانی پارێزگایەکە تا پێشمەرگە بگەڕێنێتەوە موسڵ..

شایانی باسە تا ئێستا ٣٠ کەس خۆی بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە.. لەناویاندا ئەندامی پەرلەمانی عیراقە.. دەپرسن حیکمەت لەچیە لەپۆستێکی باڵاتر خۆت کاندید بکەی بۆ پۆستێکی بچوکتر..؟؟ ئەگەر مەسەلە دەستکەوتی مادی نەبێ..؟؟

تێبینی.. ڕۆژی ٤/٢٢ حەلبوسی دەگاتە ھەولێر بارزانی دەبینێ.. دوای دووڕۆژ لە ٤/٢٤ اسامە نوجێفی دەگاتە پیرمام.. ھەر ھەمان ڕۆژ ئەسیل نجێفی پارتی تۆمەتبار دەکا..

نوێترین نوسینەکانی دڵشاد مه‌جید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌