ھەڵەیەن بەرنامەی سیاسی (ھەدەپە) بەچەمکی کوردایەتی گڕێ بدەین!!

وتار/ 06/04/2019 630 جار بینراوە

دڵشاد مه‌جید

ھەڵەیەن ئەگەر بەرنامەی سیاسی (ھەدەپە ) بەچەمکی کوردایەتی و ناسنامەی کوردبوون گڕێ بدەین..!!


ھەدەپە (پارتی دیموکراتی گەلان).. ناوێکە کەناسنامە و شوناسی ئەو حزبەمان بۆ یەکلا دەکاتەوە.. ئەم حزبە پێش ئەوەی حزبی کوردەکان بێ حزبی تورکەکان و ئەرمەن و ئاشوری و گشت نەتەوەکانی تورکیا و ئایین و مەزھەبەکانە..

ئێستا سەرۆکایەتی ئەم حزبە لەلایەن تورکێک و کوردێک بەڕێوە دەبرێت.. ئەم حزبە بە ئایدلۆژیا . حزبێکی چەپی ریفۆرم خوازە و بەڕێبازی سوسیال دیمکرات و فێمینستی کار دەکات..
دژی چەوساندنەوەو ململانێی ئایینی، ڕەگەزایەتی و نەتەوایەتیە. ئەم پارتە لە کاتی ناساندنی کاندیدەکانی، ٥٠ لەسەدی تایبەت کردبوو بۆ ژنان و ١٠ لەسەدی بۆ کۆمەڵگای ھاوڕەگەزخوازەکان. ھەروەھا ئەم پارتە ژینگەپارێزە و دژی دەستپێکردنی چالاکیی وزەی ناوەکییە لە تورکیا. کاری سیاسی ئەم پارتە لەسەر بنچینەی چارەسەرکردنی کێشەی تورک و کورد دانەمەزراوە، بەڵکو کێشەی کورد بەبەشێک لەکێشە دیموکراتیەکان و مافی ھاوڵاتیانی سەرجەم نەتەوەو وئاینەکانی ناو تورکیا دەزانێ..

ھەدەپە لە بانگێشەی ھەڵبژاردن لەیەک ووتاریدا باسی لەکوردبوون خۆی نەکردووە..
ھەدەپە کار بۆ (سێ )پرنسیپ دەکا، دیموکراتی و مافی ھاوڵاتیبوون و عەدالەی کۆمەلایەتی..

ئەوە ئێمەیەن دەمانەوێ ھەدەپە بە حزبێکی کوردی بناسێنین.. ئەویش لەو دیگایە ھەڵەیەمان و بێ ئاگایمان و نەزانینمان و جەھلمان بەگرنگی پرۆسەی دیموکراتی و خەباتی دیموکراتیمان بۆ چەسپاندنی مافی ھاوڵاتی بوون و ھێنانە کایەی عەدالە و ئاشتی کۆمەڵایەتی .. کەلەو ڕێگایە سەرجەم ھاونیشتمانیانی تورکیا بەکوردەوەش بەمافەکانی خۆیان شاد دەبن..

ئێمە لەو دیدگا بەرتەسکە نەتەوەیە شۆڤینانەی خۆمان لەبەرامبەر تورک، دۆڕاندن و پاشەکشەش بەسەرکەوتن ھەژمار دەکەین..

ھەدەپە بەبەراورد بە ھەڵبژاردنەکانی پێشوو.. دەنگێکی زۆر کەمی ھێناوە..ئەمجارە ڕێژەکەی دابەزیووە بۆ ( ٤،٢٢ لەسەدا)، کەچی لەھەڵبژاردنە گشتیەکانی ساڵی ٢.١٥ دەبینین ھەدەپە رێژەی ( ‏١٣،١ لەسەدا)ی ھێناوە لەنۆڤەنبەری ھەمان ساڵیش ڕێژەی ( ‏١٠،٨ لەسەدا )ھێنابوو.
لە ( ٢١) شاری کوردی تەنیا لە( ٧) شار زۆرینەی ھێناوە.. لەشارە گەورەکانیش بۆ برەودان و گەشەپێدانی پرۆسەی دیموکراسی دەنگی بە(جەھەبە) داوە..

بەڵام نابێ ئێمە ئەو پاشەکشەی ھەدەپە بەشکست بزانین، ھەروەھا نابێ بەسەرکەوتنیشی بزانین.. بەڵکو دەبێ لەکۆنتێکستی خۆی سەیری بکەن کە ئامانجی سەرەکی ھەدەپە، گەشەپێدانی پرۆسەی دیموکراسی و دروستکردنی و گەڕاندنەوەی بەلانسی ھێزە، لەنێوان ھێزی ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات، وەڕێگاگرتنە لەمەترسی گەورەبوونی ھێزێکی نادیموکرات و خۆسەپێن و جۆشکراو بە ئادیۆلۆژیای دینی و مەزھەبی..

#ھاوسەرۆکی ھەدەپە سەزای تەمەلی، کەبەڕەگەز تورکە و لەدایک بووی ساڵی ١٩٦٣ ی شاری ئەستەمبۆڵە.دکتۆرای لەئابووری ھەیە

نوێترین نوسینەکانی دڵشاد مه‌جید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌