گەرانەوە بۆ قۆناغی گێچەڵی ئایدۆلۆژی
وتار/
06/04/2019
991 جار بینراوە
شـــێركـــۆ ســـهعید
گەرانەوە بۆ قۆناغی گێچەڵی ئایدۆلۆژی
لەم کۆمەلگەیەی ئیمە هەموو شت بەتام و چیژی ئایدلۆژیا دەپێوریت ، کەسیکی پارێزکار دەدوێ پیی دەلین ئایدۆلۆژیت ، کەسیکی بەحساب کراوە قسەدەکات پیی دەلێن ئایدۆلۆژیت ، هەر ئەمەش وای کردوە لێك تێنەگەشتن و بەرەش خوێندنەوەی یەکتر دروست ببێت ، دواجار هەر ئەمەش وایکرد گۆرانکاری و قۆناغی گۆرین و نوێ بونەوەو کرانەوەی دروست رونەدات ، چونکە لەژیر ناوی ئایدۆلۆژیادا بابای ئیسلامی مەحکومە بە کۆمەلی ئەزمونی ناشرین و بۆی نیە قسەبکات ، بابای دژە دین یان هەر ناویکی تری لەخۆی ناوە مەحکومە بەوەی نابیت قسەبکات چونکە عەلمانیە ، یاخود رەخنەی ئەوبەری پیقبول نیە چونکە پیی وایە هەمووی بەلیکدانەوەی ئایدۆلۆژیە ، ئەمە بەهەمان شێوە بۆ بابای پاریزکاریش راستە ،
ئایە کۆمەلگە بە ئایدۆلۆژیا دەروات بەریوە !؟
ئیمە وەك کورد کەلەم کۆمەلگەیە دەژین ئایە بڕیارمان داوە کام ئایدۆلۆژیا بکەینە ئایدۆلۆژیای دەسەلات و فەرمان رەوا ، یان تائیستە لەقۆناغی شەری پارتە ئایدۆلۆژیەکاندا دەجەنگین ، نیشتمانیک بێ دەستور گوزەر دەکا بۆیە کۆمەلگەش خۆی یەکلایی نەکردۆتەوە چ ئایدۆلۆژیایەك بخاتە هەلبژاردنەوە گەر نا کۆمەلگە ناکەویتە ئەم گێژاوەو ریچکەی ئازادی و سنوری رەخنە و پیادەکردنی مافی تاکەکەسی خۆی دەزانێت ،
ئازادی و ئایدۆلۆژیا !!
زوو زوو باس لەئازادی دەکرێت بەلام کەس پیمان نالیت ئەم ئازادیە بەمەترو کیشانەی کام ئایدۆلۆژیە ، بۆیە مافی مرۆڤ پیناسەی زۆرە ، ئازادی رادەربرین ، ئاکارەکان ،تیگەشتن لەیەکسانی پەیرەوکردنی دادپەروەری ، هەموو ئەمانە بەتایبەت لەم.کۆمەلگەیەی ئیمەدا فرە رەهەندن و زۆر جار بونەتە ریژەیی ،
ئەمەش ئەو پەندە کوردیەیە کەدەلی هەرکەس بەگەزی خۆی پیوانەدەکات ، ناکری لەوەزیاتر حزبی ئایدۆلۆژی و نوسەرو روناکبیرە و رۆشنبیری ئەم کۆمەلگەیە بە چاوو زمان و قەلەمی ئایدۆلۆژی راڤەی روداوەکان بکەن ، چونکە دواجار راستی و پێکان لەنێو تەوژمی شەری ئایدۆلۆژیادا گوم دەبیت ،
دەبیت ئەم نیشتمانە پیناسەی خۆی هەبیت بۆرەنگ ویژدان راستی ئاکار بەپیی دەستور ، ناکرێ بەچاوی ئایدۆلۆژیا رەخنە بگرم ، بەچاوی ئایدۆلۆژیا وەلام بدریمەوە ، ناکری هەلەی خۆت پیباشتربیت لەراستی کەسیکی تر بەبیانوی ئایدۆلۆژیا ، ناکری پاساو بۆ هەلەی خۆت بینتەوە بەبیانوی رەخنەی ئایدۆلۆژی ،
شتیکی بەلگەنەویستە چالاکی و جموجۆلی سیاسی رۆشنبیری فەرهەنگی و هەموو جولەیەکی ئایدۆلۆژی رەخنەی ئایدۆلۆژیشی بیتەسەر ، بەلام ئەم دۆخە پیکدادان دروست دەکات دەبیت خالیك هەبیت بۆ لێك تیگەشتن ، کومەڵێ بنەمای گشتی هەن رەوتی ئاسایشی کۆمەلگە سنوری نیشتمان رەهەندی کۆمەلایەتی سنوری رەسەنایەتی فەرهەنك و کلتور دەگۆریت ، ناکریت لەم دۆخەدا شەری ئایدۆلۆژیاکان وەلامی واقع بداتەوە ، ناکری تاك بەتاکی کۆمەلگە بکەویتە بەر بەرداشی ململانیی ئایدۆلۆژیا ، ئەم بەپالنەری ئایدۆلۆژیا هانی بدات ، ئەویش بەهەمان پالنەر رەخنەی لیبگریت ،
ئازادی لەو کۆمەلگایانەی ژیردەستن یاخود لەقۆناغی بنیادنان و شەری رزگاری و خەباتی چەسپاندنی وجوددان ئەستەمە زارەکی و سەرپیی پیناسە بکریت ، یاخود هاوتا بکریت بە هامان ئازادی لە گەلیکی سالارو پیشرەوی جیهان ،
کۆمەلی پیی وایە ئازادی سەرەتای بنیاد نانە بۆیە ئازادیەکی کراوە بە سەرەتای پرۆسەی بنیاد نان دادەنێت ، کۆمەلیکیش پیوایە هەندی لەئازادیەکان دەکرێت بکەویتە قۆناغی دوای دەولەت و نەخشاندنی سنورو دارشتنی دەستور ، نمونەش هەبوە پیی وابوە هەموو ئازادیەکان دەکەونە دوای پرۆسەی دامەزراندنی دەولەت ،
دەکریت بۆ ئەم قۆناغە ئایدۆلۆژیا لە چالاکیە فەرهەنگیەکان داببرین ، ئایدۆلۆژیا لەهاندان و پرکردن دورخەینەوە ، ئایدۆلۆژیا لە رەخنە دوربخەینەوە ، دەکریت لیك تێبگەین ، نیشتمان گەنجان نەوەی نوێ چی لەدەسەلات دەوی ،چی لەحزبی ئایدۆلۆژی دەوی ، رەخنەگرو رۆشنبیری ئایدۆلۆژی دەبیت چی بکەن ، ناکریت لە م ململانیەدا راستیەکان گوم ببن ،
ئەم پرۆسەیەش سەرکردایەتی هاوبەش و سازان و لیکتیگەشتن و دارشتنی دەستور رێکی دەخات ، لەپاش ئەم قۆناغە ئازادی یاسا دیاری دەکات رەخنەگرتنیش یاسا وەلامی دەداتەوە ، دادگاش شوینی یەکلاکردنەوەی داواکاری و رەخنەکانە لەجیاتی میدیاو سۆسیال میدیاو پیکدادانی شەقام ،
با جارێکی تر نەگەرێینەوە بۆ شەرێ ئایدۆلۆژیا ، کورد لەم قۆناغەدا لەودیو ئایدۆلۆژیاوە دەناڵێنێت بەدەست کیشە کۆمەلایەتی ئابوری سیاسیەکانەوە ، ناکرێت لەدەست بەتاڵیدا بەوتەی شەر لەبەتاڵی باشترە لە چالاکی ڕۆژانەو لەبابەتە هەنوکەییەکاندا ئایدۆلۆژیای جولاو و ئایدۆلۆژیای پەرچەکردار قوت ببنەوەو هیندەی تر نائومێدی بلاو ببیتەوە ، زۆرێك لەم روداوانەی رۆژانە سەرهەڵدەدەن دەچیتە خانەی گیچەڵی ئایدۆلۆژی کەدواجار شەری ماڵ وێرانکەر هەموومان دێنێتەوە چوارگۆشەی یەکەم .
شێرکۆ سەعید
نوێترین نوسینەکانی شـــێركـــۆ ســـهعید
-
شـــێركـــۆ ســـهعید
23/01/2020
-
شـــێركـــۆ ســـهعید
18/12/2019
-
شـــێركـــۆ ســـهعید
17/11/2019
-
شـــێركـــۆ ســـهعید
13/05/2019
-
شـــێركـــۆ ســـهعید
01/05/2019
-
شـــێركـــۆ ســـهعید
24/04/2019