ھەموو شت بە ئەدەبەوە جوانە

وتار/ 04/04/2019 709 جار بینراوە

محه‌مه‌د حه‌كیم

ھەموو شت بە ئەدەبەوە جوانە

محه‌مه‌د حه‌كیم

سیاسەت ،فێربون ، پیشە ، خوێندن ، شۆفێری و ھەستان ودانشتن وقسەکردن و ڕۆشتن وخۆشی دەربرین وسەفەر وسەیران وسەردان وبازرگانی وکڕین وفرۆشتن وخزمایەتی ودۆستایەتی وگەورایەتی وسەرۆکایەتی ...تاکو ڕەخنەو ئامۆژگاری وپێشنیارو ، ھەتا حوکمڕانی وئۆپۆزسێون بونیش ،ھەر ھەموو شت بە ئەدەبەوە جوانە.

ھەموو شتێک کە زۆر ئەبێ ھەرزان ئەبێ
ئەدەب نەبێ چەندزۆربێ ھەرگران ئەبێ

پێغەمبەری خۆشەویست صلی اللە علیە وسلم ئەفەرموێ : «مَا شَيْءٌ أَثْقَلُ فِي مِيزَانِ المُؤْمِنِ يَوْمَ القِيَامَةِ مِنْ خُلُقٍ حَسَنٍ، وَإِنَّ اللَّهَ لَيُبْغِضُ الفَاحِشَ البَذِيءَ» واتە ھیچ شتێک وەکو ئەدەب وڕەوشتی جوان تەرازوی چاکەی ئیماندار قورس ناکات ڕۆژی دوایی ، خوای گەورەش خۆشی بە مڕۆڤی زمان پیس ونەنگدا نایەت .

ئیمامی عومەر رەزای خوای لێبێت ئەفەرموێ (تَأَدَّبُوا ثُمَّ تَعَلّمُوا) واتە پێش زانست ئەدەب فێربن .
ئیمامی عەلی رەزای خوای لێبێ ئەفەرموێ :

كُنِ ابنَ مَن شِئتَ واكتسِبْ أدباً
يُغنيكَ محمودُه عن النسبِ

واتە : کوری ھەر کەسێک بی ببە وئەدەب فێربە چونکە ئەدەبی جوان جێی نەسەبی گەورەت بۆ ئەگرێتەوە
وئیبن موبارەک رەحمەتی خوای لێبێت ئەلێ :

(كَادَ الأَدَبُ أنْ يَكُونَ ثُلُثَيِّ الدِّيْنِ).

واتە : ئەدەب نزیکە جێی دووبەشی ئایین بگرێتەوە


نوێترین نوسینەکانی محه‌مه‌د حه‌كیم

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌