حەمەگیان شێتە یان چواردەورەکەی ؟!

وتار/ 03/04/2019 1024 جار بینراوە

مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

حەمەگیان شێتە یان چواردەورەکەی ؟!


کە ئەم دیمەنە دڵ هەژێنانە دەبینم وەختە جەرگ و دڵم بێتە دەرەوە و لە پێستی خۆشم بێمە دەرەوە ، ئەزیزان خۆ ئەمەی کامێرا دەخاتە سەر کاکە حەمەگیان نە فارسە نە تورکە نە عەرەبە نە جولەکەیە نە ئینگلیزە بەڵکو ئەوە کوردە حەیاتەکەی خۆمانە ئەڵێ ی مێشیان لەکلۆرە داردا دۆزیوەتەوە هەزارەها مۆبایلیان خستووە یەری پێ ی ڕادتبوێرن ، مع اسف شدید هیچ یاساو ڕێیایەکی تایبەتیش نی یە بۆ پاراستنی ئەم جۆڕەکەسانە و ڕۆژانە دەبنە خۆراکی مرۆڤە بێ هەستەکان فول بە کاکە حەمە گیان دادەبوێرن شەوی لێ دێت لە هەراڕەها پەیجی بێ دایك و باوكی ناو فەیسبوك دادەبەزێنرێت بۆ زێاد کردنی لایکەکانیان ، من دەڵێم بۆ دەبێت مرۆڤ کەمێ داماو بوو عەقلی لەدەست دابوو بۆ چی دەبێ باری گڕانتر دەکەن و زیاتر شێتی دەکەن ، ئەی نازانن خوا ئاگای لە کاکە حەمەو ئێوەش هەیە
من هەرئەوەندە دەڵێم ئەم کوردەی خۆمان هەربۆ ئەوە باشین دیسان ئەنفالمان بکەنەوەو کیمیا بارانێکی ترمان بکەنەوە ، چونکە ئەوەتا ئێمە لەناو خۆماندا یەکتری ئەنفاڵ دەکەین و کیمیا بارانی عەقڵی یەکتری دەکەین مع اسف شدید ، داوا دەکەم لە پارێزگاری سلێمانی مامۆستا هەڤاڵ ئەبو بەکر شوێنێك بۆ حەوانەوەی ئەم مرۆڤانە دابنێت تاکو نەس نزمەکان نەییانکەنە خۆراکی ڕابواردنی فەیسبوك .......

مامۆستا ئاوات سێوسێنانی
         سلێمانی

نوێترین نوسینەکانی مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌