گولەنیەکان زەبرێکی توندیان لە ئەکپارتی دا

وتار/ 02/04/2019 734 جار بینراوە

شـــێركـــۆ ســـه‌عید

گولەنیەکان زەبرێکی توندیان لە ئەکپارتی دا  

ئەوەی سەرکەوتوو و بەهیز دیاری دەکات لەسیاسەتدا هاوپەیمانی بونە ، پرۆسەی هەڵبژاردن پرۆسەیەکی سەختە لەتورکیا بەرەنجامی کۆمەلی هاوپەیمانی پیش هەڵبژاردن ڕوو دەدات ،  پارتی داد و گەشە لەماوەی حوکمرانیدا لەهەموو قۆناغیکی هەڵبژاردندا،کۆمەلی نەیاری بۆخۆی زیاد کردوە لەئەنجامی غروری سیاسی ،  ئەردۆگان و پارتەکەی لەبەرەنجامی کۆمەڵی جیابونەوە هاتۆتە کایەوە ، لە پارتەکەی ئەربەکان کەدۆست و مامۆستای ئەردۆگان بوو  لە وساتانەی پارتی سلامەو رەفاو فەزیلەو سەعادە  بەیەکەوە کاریان دەکرد بەلام پاشان لێکترازان ، لەکۆتایشدا لیکترازانی لەگەل فتح اللە گوڵه‌ن و پاشتریش لەپاش روداوی بەناو کودەتا لەسالی ٢٠١٦ کە تائیستە بەدروستی دیارنیە ئەم کودەتایە راستە یان بەهانەیەك بوو بۆلیدانی کۆمەئەلی خزمەتی گولەنیەکان  ، دژایەتی سەرسەختی هاوریکانی دوێنیی کردو لەسوچی زیندان توندی کردن و هەموو هەولیکیش دەدات بەهەر شیوەیەك بیت گولەن خۆشی لەسوچی زیندان قایم بکات ،
گولەنیەکان کەمتر بەژمارەو بە بارەگاو روالەت دەردەکەون وەك بەچالاکی و پرۆژەو کاری نهینی ، بۆیە هەژمونیکی تەواوی لەتورکاو دەرەوەئ تورکیاش هەیە ، لەریگەی قوتابخانەکانە پەروەردەیی و تۆری بازرگانەکان و خاوەن کارگەو پیشەکان ، تائیستەش باوەریان بە بازنەی پەروەردەیی دینی هەیە لەمزگەوت و مالەکاندا ، بەریکخراویك دەناسرین کەبەشیوەی نهینی لەناو دەزگا کانی دەولەتدا کەسانی خۆی هەیە ، بەتایبەت لە ناو میدو جەندرمەو سوپادا ، بەهەمان شیوە وەك کۆمەلەی خزمەت ناسراون کەیارمەتی قوتابخانەی مزگەوت دەدات و چەندین خەستەخانەیان هەیە  ، بۆیە پیان دەوتری دەولەتی سیبەر ،

ئەوەی زیاتر کاری گەری هەیە وتارە هەفتانەییەکانی گولەنە کەلە ئەمەریکاوە بلاوی دەکاتەوە ،
لەماوەی رابردودا گرتن و راوەدونانی گولەنیەکان گەشتە ترۆپک ، ئەمەش کاریکی وایکرد هەم هەست کردن بەمەزڵومیەت لای تاکی تورك دروست ببیت سەبارەت بەم کۆمەلەیە ، چونکە چەندین بانک و کارگەوزانکۆ و قوتابخانە داخران بەهەزاران مامۆستا رەوانەی مالەوە کرانەوە ، بەسەدان سەربازی پلەدار دورخرانەوە و خرانە بەندیخانە ،

بیگومان لەبەر چەند هۆکار ئەکپارت پاشەکشەدەکات ،
١. ئەودەنگانەی ڕابردوو هەموی هی خۆی نەبوو سۆزی گولەنیەکان و کوردەکان و هودا پارت و کۆمەلەی نور بوو بەهیزی کردبوو کردبویە یەکەمی بێ رکابەر ،
٢. لەقۆناغی نویدا دەنگی گولەنیەکان بۆ جەهەپەو دەنگی کوردەکان بۆ هەدەپ و هاوسۆزی لایەنەکانی تریشی لەدەست دا ،
٣. دەست گرتن بەسەر داهات و بانک و پرۆژەی بازرگانیەکانی  گولەنیەکان بازاری لاواز کردو جولەی بازرگانی کەم کردەوە ، کە ئەوقەیرانەی ئەم دواییە بەبەشێك لەم روداوە هەژمار دەکریت  ،
٤. رەوتی ئیسلامی لەتورکیا ریبازیکی ناسراوی خۆی هەیە کەزیاتر خۆی لە تەسەوف و عرفانیات دەبینیتەوە ، کە ئەربەکان و گولەن و پیشتریش نورسی کاریان لەسەر کردوە و ئۆردۆگانیش قوتابی ئەو قوتابخانەیەیە ، بەلام لەسالانی رابردوو ئەکپارت بەرەو قوتابخانەی ئیخوانی نزیك بوەوەو ئیخوانەکانی میسری دالدەداو بەم دواییەش تاوان بارکرا بە پشتیوانی داعش ، بۆیە ئەمەش زەمینەی زیاتر خۆش کرد بۆنەیارەکانی کەپێشتر لەیەك قوتابخانە بوون تا دەنگی پینەدەن ، وەئەردۆگانیش بێباك بوو لەئاستیان ،
٥. خاڵیکی تری لەدەست دانی دەنگەکانی ئەکپارت ، دەست لەکار کێشانەوەی عبدالله‌ گول و احمد داود ئۆغلۆ و ئەمەی دواییشیان بریار وایە پارتێکی تر دروست بکات لەگه‌ڵ هەندێ ئەندامی باڵای تری پارتی ئەکپارت ، کەبەشێکی نارەزاییەكەیان لەسەر شیوازی مامەلەکردنی ئەکپارت بوو لەگەل رەوتی خزمەت و دۆزی کورد ،
٦.  دژایەتی هەدەپ لە ناو تورکیاو هیرشی بۆ عەفرین هۆکاریکی تر بوو تا دەنگی کوردانی تورکیا لەدەست بدات ،
٧.. کارەکتەری ئەردۆگان تادیت زیاتر توند و حەزی دەستگرتن  بەدەسەلات و میکاڤیلیەت لە دژایەتی نەیارەکانی وا دەکات نەیار بۆخۆی زیاد بکات ،

بەلی گولەنیەکان توانیان لەم قۆناغودا بەشێک لەو تۆلەیەی خۆیان بکەنەوە کە لەماوەی سێ ساڵی ڕابردودا ئەردۆگان تاوانباری کردن تارادەی خیانەت و دژەدین ، بەهەموو شیوەیەک دەیویست بنەبریان بکات لەناو تورکیا ، بەلام گولەنیەکان توانیان سەنگی خۆیان بخەنە تایەکی تری تەرازوەکەوەو لەدژی ئەکپاری سەنگی تەرازوی نەیارەکانی ئەردۆگان قورس بکەن ،

نوێترین نوسینەکانی شـــێركـــۆ ســـه‌عید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌