یادی کارەسات چ سودیکی هەیە بۆ هەڵەبجەییەکان !؟

وتار/ 19/03/2019 676 جار بینراوە

شـــێركـــۆ ســـه‌عید

یادی کارەسات چ سودیکی هەیە بۆ هەڵەبجەییەکان !؟

هەڵەبجەییەکان هەموو ساڵێ ١٦ / ٣ شارەکەیان جەنجاڵ دەکرێت بە کۆمەلی چالاکی لاوەکی چ سودیکی بە ژیر خانی شارەکەهەیە لەڕوی کلتوری و ئابوری و پەروەردەیی و خزمەتگوزاری ، ئەوەی دەکریت لاواز ترین ئیمانە ، ئەگەر ٣١ سالە هەلەبجە لێبگەرابایە لامەرکەزی خەمی شارەکەی خۆی بخواردایە ئیستا هەلەبجە شارێک بوو ساڵانە گۆنگرەی جیهانی جینۆسایدو کیمابارانی تیدا دەکرایەوە ، نەك پاش ٣١ ساڵ تازە نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتوانی چەکی کیمایی تیدا بکریتەوە ،
دەبوو هەلەبجە ئەم کارانەی بکردایە ،
١. لەدوای پرۆسەی رزگاری لەعیراق هەرسالەی یادی کارەساتەکەی لەپاریزگایەکی عیراق بکرایەتەوە تا بە هەموو عیراقیانی بناساندایە هەلەبجە چ کارەساتیکی بەسەر هاتوە ،
٢. هەوڵ دان بۆ دروستکردنی کۆنگریەکی جیهانی بۆ کارەساتی هەلەبجە ، وەك دیداری میری و ، دیداری سلیمانی ، دابران ، کورەتە فلیمەکان ، زۆر شتی تر
٣. هەلەبجەییەکان سەفیری خۆیان هەبوایە وەك نمایندەی گەلی کوردو هەلەبجەییەکان سالەنەو لەهەموو کارەساتیکی هاوشیوەدا لە جیهان ، بەنوینەرایەیی پێنج هەزار شەهید بەشداری کۆنفراسە جیهانیەکان بوایە ،
٤. دەبیت هەلەبجەو کارەساتەکەی لەشاری هەولیر بیرۆو ئۆفیسی تایبەت بەخۆی هەبوایە ، هەر میوانیکی بیانی روی لەهەریم بکردایە وەك نەریتیك ببوایەتە کاریکی دیبلۆماسی بۆ سەردان کردنی ئۆفیسی هەلەبجە ،
٥. هەلەبجە خۆی بۆخۆی سندوقی ئاودان کردنەوەو قەرەبوکردنەوەی هەبوایە تا لامەرکەزی بە فریای کەمووکوریەکانی شارەکەیەوە بهاتایە ،
٥. ئەنفال و کیمیاباران و راگواستن و خاپورکردنی پێنج هەزار گوند دەبوو هەموو پیکەوە بکرانایەتە پەکیجێک دۆزی کوردی بەجیهان بناساندایە بەهەر هەموویان گەورەترین مۆنۆمێنتیان لەشاری هەولێر بۆبکرایە ، نەکاك پارك و یاریگاو شوینەگشتیەکان بکرین بەناوی کەسایەتیە حزبیەکانەوە ،

بەڵی یادکردنەوەی ساڵانەی کارەساتی هەلەبجە لەهەلەبجە تەنها وروژاندنی هەستی هەڵەبجەییەکانەو کولاندنەوەی زامی زیان لیکەوتوانەو هیچ سودیکی بۆ هەلەبجەو هەلەبچەییەکان نیە ، کاتی ئەوەهاتوە کە لە دۆسیەی هەلەبجە وەك کاریکی نەتەوەیی جیهانی کارەسات بار بڕوانریت ، لەروی سیاسی و دبلۆماسی و فەرهەنگیەوە بۆی بڕوانریت ، نەك سۆزداری و پارەپەیداکردن و کۆکردنەوەی هەواداری حزب و بەهیزکردنی پیگەی ئەم حزب و ئەوحزب .


نوێترین نوسینەکانی شـــێركـــۆ ســـه‌عید

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌