قسەیەك لەبارەی كارەساتە تیرۆریستیەكەی نیوزلەندە
وتار/
16/03/2019
802 جار بینراوە
هێدی ههولێری
قسەیەك لەبارەی كارەساتە تیرۆریستیەكەی نیوزلەندە
هێدی هەولێری
حاڵەتەكانی هێرشكردن و پەلاماردانی موسڵمانان وشوێنە پیرۆزیەكانیان
لە جیهان جار لەجار توندتر دەبێتەوەو كارگەیشتووەتە كارو كاردانەوەی ترسناك ، كە پێشتر
شەڕێكی فیكری بەهێز لەبەردەم ئیسلامدا وەستابوو بۆ پێش لێگرتنی، بەڵام ئەو لێشاوە
فیكریە درێژەی كێشاو بوویە كارەساتی لەوە گەورەتر بەجۆرێك جیهانی ئیسلامی دوای ئەو
كارەسات و مەرگەساتانەی ڕووبەڕووی دەبێتەوە، ڕووداوی تریشی بەدوادادێت. ئەگەر ڕووداوێك ڕووبدات UN و ئەمریكا بەتایبەتی لێی بەرپرسیارن,
لە شوێنێكی گشتی ڕووداوێك لەم شێوەیەكی كارەساتە تیرۆریستەیكەی وڵاتی نیوزلەندە ڕوویدابێ،
یەكسەر پەنجەی تۆمەت ڕووبەڕووی ئیسلام دەكرایەوە، بەڵام دواتر زانرا كەسێكی ڕەگەزپەرست
ئەو كارەی كردووە، ئیدی هەر زوو پەردەپۆشی بۆ كرا.
ئيستا ئيسلام ڕوو بەڕووی جۆرە فۆبیایەك دەبێتەوە كە خودی
عەلمانیەت ناوی لێناوە (ئیسلام فۆبیا)، ئەو پیلانگێڕییەی لەدژی ئیسلام و موسڵمانان
دەكرێت ئەگەر دژی هەر دینێكی تر بكرایە هەر زوو ئاسەوارەكەی نەدەما، بەڵام ئیسلام
ئاینێكی ڕاستەقینەی اللە جل جلالە، هەڵگرانی بەوپەڕی سەربەرزییەوە بانگەشەی بۆ دەكەن
بەبێ هیچ سڵەمینەوەیەك.
عەلمانیەكان دەخوازن ئیسلامیش وەك ئاینەكانی تر ئەو نەهجە
بگرێتە دین بۆ تاك و خۆشیان هەرچ مەنهەجێكی باتڵی ئیكسپایەر هەبێ بۆ كۆمەڵگە بیگوازنەوە،
بەڵام ئەوە لە هەرێمی كوردستانیش ڕوویدا، كە چەندە عەلمانیەت زاڵە، كەچی سەری نەگرت.
لێرەوە دواى كارەساتە تیرۆریستە خوێناویەكەی دوو مزگەوتی
وڵاتی نیوزلەندە (النور) بەدەستی ڕەگەزپەرستێكی عەلمانی, دەكرێ خوێندنەوەی جیاواز
بۆ ئەم ڕووداوانە بكرێت بەتایبەت بكەری سەرەكی ئەم كارە موسڵمان نیەو بەڵگەش دانپێدانانەكانی
خۆیەتی، كە ماوەیەك لەمەوبەر پیلانڕێژی بۆ كردووە، هەموو ئەمانە پێمان دەڵێن: ئەوە
عەلمانیەتە لەهەر شوێنێك بێ دەست لەخوێنی موسڵمانان هەڵناگرن هەر ڕەنگ و دەنگ و بۆچوونێكیان
هەبێت، مادام موسڵمان بن...ئیتر ڕوویەكی تر هەیە لەسەر ئەم كارەساتە، دەشێت بوترێت
خودی ئەمریكا هەڵسوڕێنەری ئەم پیلانڕێژیە ئاگاداربێت دژی موسڵمانان.
ماوەیەكە لە هەرێمی كوردستان و ئێستاش لەجیهانی ئەوروپی
و عەرەبیدا دژایەتیەكی سەرسەختانە دژی موسڵمانان بەڕێوەیە، كە ستراتیژو بەرنامەڕێژییەكی
تەواوی بۆ دەكرێت، بەڵام ئێستای جیهانی ئیسلامیش لە خەوێكی زۆر قوڵدایەو موسڵمانانیش
لە سیاسیەكان تا كەسێكی ئاسایی سیاسەت و بەرنامەی عەلمانیەت شارەزانیە و تەنانەت ڕەتیدەكاتەوە
بۆ كاری سیاسی ئیسلامی، ئەوەیە موسڵمانانی بەمڕۆ گەیاند، بەتایبەت ئەو جۆرە فەتوا
و بیركردنەوەیە لەئاستێكی بەرزدا دەكرێت، ئینجا نازانرێت ئەم مەلا و شێخ و سەید و
بانخوازانە بەكرێگیراون، یان نەزانن، یان خۆیان لە حەقیقەتی ئیسلام لادەدەن بۆ كەمێكی
دنیا، كە ئیسلام ...سیاسەت و ئەخلاق و ژیارو ژیانی ڕۆژانەی خەڵك بەبەكارهێنانی بەرنامەكەی
خۆیەوە هەڵدەسوڕێنێ بەبێ هیچ كەم وكوڕیەك.
ئیسلامیەكان لەجیهاندا ڕووبەڕووی ترسناكترین دێوەزمەی جۆراو
جۆر دەبنەوە، كە ڕووە ڕاستەقینەكەی خۆیان دەرخستووە و پێویستی بە پێناسەكردن و
پاسادانی ئەو دەستەو گروپ و ڕێكخراوانە ناكات، تا لەو ڕێگەیەوە موسڵمان و تاكی ئیسلامیی
بیان ناسێت، لەگەڵ ئەو تەشویش و دڵەڕاوكێیەی لەسەر ئیسلام دروستكراوە و بەردەوامیش
دروست دەكرێت دۆخێكی ناهەمواری ڕەخساندووەو ترساندن و چاوسووركردن و تۆقاندنی تێپەڕاندووە،
بەڵكو بووەتە كارێكی وەحشیگەرانەی عەلمانیەكان و بەئاشكرا كاری جدی لەسەر دەكەن بۆ
لاوازكردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام.
گرنگە ئەو ڕووداوو كارەساتە تیرۆریستیانەی دژ بە موسڵمانان
دەكرێت وا بەئاسانی لەیاد نەكرێن لە هەر شوێنێك دووبارە ببێتەوە خۆپیشاندانی ملیۆنی
بۆ ڕێك بخرێت و بە تەمای ئیدانەی زارەكی زلهێزان و مەرەكەبی سەركاغەز نەبن و كۆتایی
پێ بهێنرێت، هەرچەندە هەتا ئاینی ئیسلام لەگۆڕەپانەدا بێت دژایەتیكردنی ئاینەكەو هەڵگرانی
كۆتایی نایەت.
نوێترین نوسینەکانی هێدی ههولێری
-
هێدی ههولێری
21/08/2021
-
هێدی ههولێری
14/07/2021
-
هێدی ههولێری
27/10/2020
-
هێدی ههولێری
11/08/2020
-
هێدی ههولێری
14/05/2020
-
هێدی ههولێری
02/05/2020