میوانداری شەوانە یان پرسەی شەوانە ؟!

وتار/ 16/03/2019 627 جار بینراوە

مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

میوانداری شەوانە یان پرسەی شەوانە ؟!
-----------------------------------
ئاوات قەرەداغی
لەم شەوانەدا ڕێم کەوتە ماڵێ بۆ میوانی بنیم هەموی بێدەنگ بون سەیری یەکیان دەکرد ، منیش لەدڵی خۆمدا ووتم تۆبڵێی پرسه نەبێت و نەمزانی بێت ، لە دڵی خۆمدا بێدەنگ و بەهێواشی ووتم یاڕەبی خوا عافوی بکات کەسێکی باش بوو چونکە هاتوو چۆی کەسی نەدەکردوو دورە پەرێز بوو بەردەوام ، بەڵام لە پڕدا سەرم هەڵبڕی ووتم سوپاس بۆ خوا کەس نەمردووە ، ئەوە مرۆڤەکانی ئەم ڕۆژگارەن شەووڕۆژ هەر خەریکی دنیان ، ئێ ئافەرین لە میوانی ئەم ڕۆژگارە تووشی چی دەبیت و بۆچی دەڕۆیت ...
من دەچمە ماڵانی دۆست و ناسیاولەم سەردەمەدا ...
یان خاوەن ماڵ خەریکی موعامەلەو خانو کڕین و فڕۆشتنە بەمۆبایلەکەی دەستی ؟!
یان خەریکی بینینی درامای دۆبلاژ کراوی تورکین ؟!
یان خەریکی تێهەڵدان و قسە پێ ووتنی  مناڵەکەیەتی ؟!
یان ئەو دەمەی نایە یەك و قەپاتی کرد بومەلەرزەش پێی ناکاتەوە ...
ئەمەوێت بڵێم هەزار ڕەحمەت لە میوانی کۆنی باوباپیرانمان لە لادێکاندا ...
هەر شەوێ دوو پیرە داری داربەڕویان دەهێناو دەیان کردە ناو پیرە زۆپاوەو چایەکی پڕ لە حێل و دارچینیشیان لێ دەنا و پاشان شەوچەرە دەخوراو قسەی خۆش و پێکەنین بوو تاکو ماوەی میوانی یەکە تەواو دەبوو خۆشی ناخۆشی یەکانی ژیانیان بۆ یەکتری دەگێڕایەوە
لە کۆتایدا دەڵێم ئەوەی ئێستا پێ دەڵێن میوانی تەنها هەڵخەڵەتاندنی خۆمانەو بەس
هەرئەوەندەت خۆشە خوا حافیزیت لەخاوەن ماڵ کرد لەدوایدا دەست دەکرێتە زەم و غەیبەتی ئەوکەسانەی کەمیوانیان بووە ...
سەردانی شەوانەی ماڵە خزم و دۆستەکان بێجگە لە پڕسەیەکی کاتی لەهیچی تر ناچێت
پێم وایە کاتی ئەوە هاتووە ئەم جۆرە سەردانانەش هەرنەمێنێت باشترە ، بیری چ خزم و دۆستێکت کرد لایکێکی فەیسبوکی بۆبکەو تەواو بۆئەوەی چیتر خۆمان نەخەڵەتێنین واز بهێنین لە سەردانە ساردوسڕانە  چونکە هەمومان دروست کراوی خوای گەورەین کەس لەکەس گەورەتر نی یە و کەسیش نابێتە کۆیلەی کەس .........
لەگەڵ ڕێزمدا ...

نوێترین نوسینەکانی مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌