لە ناو تەکسی یەکان چی باسە ؟!
وتار/
13/03/2019
1175 جار بینراوە
مامۆستا ئاوات سێوسێنانی
لە ناو تەکسی یەکان چی باسە ؟!
ئەمڕۆ گەندەڵی یەکە ئەوەندە زۆر بووە ، نازانین لە چی یەوە دەست پێ بکەین و بەچی کۆتای پێ بهێنین ، زۆرن ئەو ئافرەتە بەڕێزانەی ڕۆژانە سکاڵا دەکەن لە سەر بونی گەندەڵی هەندێ لە برا شوفێرەکانی تەکسی یەکان دەکەن ، بە پێچەوانەشەوە هەندێ شوفێری تەکسیمان هەیە زۆر بەڕێزن و دادپەروەرن هەم لە نرخ و هەم لە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ ئەو کەسانەی دێنە ناو تەکسی یەکانیانەوە ئەم جۆرە شۆفێرانە دەست خۆشیان لێ دەکەین ........
بەڵام من ئێستا قسەم لە سەر ئەو شۆفێری تەکسیانەیە کە ئافرەتانیان ئیزعاج و هەراسان کردووە بەم هەڵسوکەوتانەیان .......
1 ـ لە ناو تەکسی یەکاندا زیاد لە دوو ئاوێنە دانراوە ، بونەتە مایەی بێزاری نەفەرەکان ، ئەرێ پێمان بڵێن ناو تەکسی ئەم هەموو ئاوێنە قەوسەی بۆچی یە ؟!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
2 ـ هەرکەنەفەری ئافرەت سەدەکەوێتە ناو تەکسی یەکانتان بۆچی بێ پرس ڕەقەمی خۆتان دەدەنە ئافرەتان ؟!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
3 ـ بۆچی لە ئافرەتان دەپرسن شوتان کردووە یان نا ؟!
ئەگەر شوی نەکردبێ ئەڵێن بۆشوت نەکردووە ، ئەگەر ئافرەتە شوی کردبێ ئەڵێن چۆن شوت کرد قیسمەت و نسیب بوو ، بێگانەیە یان خزمە ؟!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
4 ـ کاکی شۆفێر خێرە ووردە هەڵناگریت لەگەڵ خۆت ، بۆ دەبێت خەڵکی پێنج هەزاریتان باتێ تۆ بڵێی وردەم پێ نیە
لەکاتێکدا تۆ حەقی سێ هەزار یان چوار هەزارت هەیە ؟!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
5 ـ بۆچی لە هیچ و خۆڕای هۆڕن لێدەدەن بۆ هەموو ئافرەتێ ، ئەی ئێوە نازانن ڕسقتان دیاری کراوە لای خوای گەورە ...
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
6 ـ بۆچی لەهیچ و خۆڕای دەست دەکەن بەفشیات لە گەڵ هەموو نەفەرێکدا بەتایبەت ئافرەتان ؟!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەمەو چەندەها گەندەڵی تری هەندێ برا شوفێرە تەکسی یەکان ، هیوا دارین ئیتر بەسی بێت کۆتای بهێنن بەم کردارە ناشرینانەتان ، چونکە ئەمڕۆ کۆمەڵگە وریایە ، لەکۆتایدا داوا لە ئافرەتان و خوشکانمان دەکەم کاتێك دەیانەوێت بەتەکس یەك بڕۆن بۆ بازار یان ماڵە خزمێکیان زۆر ووریا بن چونکە ئەمڕۆ گورگ زۆر بووە بانەبنە نێچیریان دوای پەشیمانی دادی کەس نادات ، دڵنیشتان دەکەم ئەوەی من لەم ووتارەدا باسم کردووە مشتێکە لە خەرمانێك ..........
باقی وسلام
ئاوات قەرەداغی
نوێترین نوسینەکانی مامۆستا ئاوات سێوسێنانی
-
مامۆستا ئاوات سێوسێنانی
12/09/2021
-
مامۆستا ئاوات سێوسێنانی
25/08/2021
-
مامۆستا ئاوات سێوسێنانی
20/06/2021
-
مامۆستا ئاوات سێوسێنانی
24/03/2021
-
مامۆستا ئاوات سێوسێنانی
14/03/2021
-
مامۆستا ئاوات سێوسێنانی
12/01/2021