نه‌وت .... بۆ گروپێك و نائومێدی گه‌ل
وتار/
27/10/2016
878 جار بینراوە
هێدی هه‌ولێری
نه‌وت .... بۆ گروپێك و نائومێدی گه‌ل
هێدی هه‌ولێری
ئه‌و دانپێدانانه‌ی دوێنێی ئاشتی هه‌رورامی
بێده‌سه‌ڵاتی نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی ده‌رخست له‌سه‌ر ئه‌و داتا و لێدوانه‌كانی
ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیره ناشیرینه‌كه‌ی حكومه‌تی شكستخواردوو. ناوبراو له‌بری ئه‌وه‌ی
چه‌ند ساڵێكه هاوڵاتیان ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێك بوونه‌ته‌وه و ئازار و مه‌ینه‌تی میلله‌تێك
هه‌موو به‌یانییه‌كان كاتێك ده‌چێت بۆ كار‌و ئێواره به‌ده‌ست به‌تاڵی ده‌گه‌رێته‌وه
، له‌بری ئه‌وه‌ی ماندووبوونی ئه‌و خه‌ڵكه و ده‌ردو ئازاره‌كانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك بڕه‌وێنێته‌وه
، كه‌چی لێدوانه‌كانی هێنده‌ی دی نا ئارامه‌یی و شێتانه‌یی خۆی ده‌رخست و هێنده‌ی
دی ڕووی خۆی لای میلله‌ت ڕه‌شتر كرد. لێدوانه خه‌ماوییه‌كان و بێزارییه‌كانی ئه‌و
پیاوه‌ی ڕۆژێك له‌ڕۆژان به‌رهه‌مێكی بۆ كورد و نه‌ته‌وه‌كه‌ی نه‌بووه ، چ جای ئه‌وه‌ی
ده‌ستی تێكه‌ڵكردبێت له‌گه‌ڵ دوژمنانی كورد و چه‌ند ساڵێكیشه وه‌ك وه‌ك مشه‌خۆرێك
بووه‌ته وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان و خاوه‌نی چه‌ندین كۆمپانیا و خوێنی میلله‌تی
مژیووه. ئاشتى هەورامى ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر لەکۆنگرەى ئەستەنبوڵ بۆ ووزە دەرکەوت،
كه باسى لە بەرزکردنەوەى هەناردەکردن و باشکردنى دۆخی خه‌ڵك كردبوو، بەڵام دەرکەوتنى
ئەمجارەى هیچ ئومێدێکى تێدانەبوو بۆ ئەو فەرمانبەرو موچەخۆرانەى چاودێرى نرخەکانى
نەوت دەکەن لە بۆرسەکانى جیهاندا. كه‌واته ئه‌گه‌ر بڵێین هه‌موو ئه‌و توێژ‌و په‌رله‌مانارانه
ڕاست ناكه‌ن، به‌ڵام ده‌بێت لێدوانه‌كانی خۆیان له ئه‌رشیف ده‌ربێنن و ببنه سه‌نگی
مه‌حه‌ك بۆ لێدوانه‌كانی خۆیشی له‌میانی دیداری مێریدا له‌شاری هه‌ولێر كه
ناوبراو هیچ كه‌س و كارێكی موچه خۆری له‌هه‌رێمی كوردستان نین و لێدوانه هاش و
هوشه‌كانی به‌م جۆره بوون:- -ئەگەر نرخى بەرمیلێک نەوت ببێتەوە بە ١٠٠ دۆلاریش، ئەوا
قەیرانەکان چارەسەر نابن. -ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتى ناوەندیش قەیرانەکە چارەسەر
ناکات. -لە ٢٠١٤ و ٢٠١٥ دا هەشت ملیار دۆلارمان لە بانکەکانى هەرێم دەرهێناوە، بۆ
موچەى فەرمانبەران، لەکاتێکدا بە داهاتى نەوت توانراوە موچە بدرێت، بەبێ ئەوەى
ئاماژە بۆ ئەوە بکات کە ئەو پارەى لە بانکەکان دەریان هێناوە چی‌یان لێکردووە و بۆكوێ
خه‌رجكراوه؟ -لە ساڵانى ٢٠١٤ و ٢٠١٥، هەشت ملیار دۆلاریان لە بانکەکانى هەرێم دەرهێناوە،
بو پێدانى موچەى فەرمانبەران، هەروەها دوو ملیار دۆلاریشیان لە کۆمپانیاکان وەرگرتووە،
واتا ١٠ ملیار دۆلار. -بەڵێنمان دابوو لەساڵی ٢٠١٦ دا بەرهەمهێنانی نەوت بگەیەنینە
یەک ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا. -قەیرانی دارایی هەرێم بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت
چارەسەر نابێت و کێشەکان لەوە قوڵترن بە نەوتەوە ببەسترێتەوە.
نوێترین نوسینەکانی هێدی هه‌ولێری
-
هێدی هه‌ولێری
21/08/2021
-
هێدی هه‌ولێری
14/07/2021
-
هێدی هه‌ولێری
27/10/2020
-
هێدی هه‌ولێری
11/08/2020
-
هێدی هه‌ولێری
14/05/2020
-
هێدی هه‌ولێری
02/05/2020