کۆشکی سەلام بۆتە سەنتەری کۆکردنەوەی لایەنە سیاسییە عێراقییەکان،

وتار/ 25/02/2019 998 جار بینراوە

بـــەختیار محمود

کۆشکی سەلام بۆتە سەنتەری کۆکردنەوەی لایەنە سیاسییە عێراقییەکان،

 
بە هێز بوونەوەی پێگەی کورد لە بەغدا ، پەیوەندی بە ڕۆڵی کاریگەری سەرۆک کۆمارەوە هەیە ، کە لە ئێستادا کۆشکی سەلام بۆتە سەنتەری کۆکردنەوەی لایەنە سیاسییە عێراقیەکان ، لەسەر ئاستی ئیقلیمیش عێراق لە سایەی سەرۆک کۆمارەوە کرانەوەیەکی یەکجار باشی بەخۆیەوە بینیوە .
ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ نزیکەی پانزە ساڵ پێش ئێستا و بە دەقیقی بۆ دوای ساڵی (۲۰۰۳) ئەو کاتەی ڕژێمی بەعس لە عێراق ڕووخا ، دوای ئەوەی هەر سێ سەرۆکایەتیەکە بەسەر سێ میحوەری سەرەکیدا دابەش کران کە کوردو عەرەبی شیعەو سوونەی عێراقی بوو ، بەجۆرێک سەرۆکی کۆمار بۆ کوردو سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ شیعەو سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ سوونە، ئەم دابەش کارییە تا ئێستاش لە عێراق کاری پێ دەکرێ .
ئەو کات بە پێی ڕێکەوتنێک لە هەرێمی کوردستان پۆستی سەرۆک کۆمار بەر یەکێتی کەوت و بەو پێێ یەی کە مام جلال کەسایەتیەکی بە هێز بوو خۆشی قەرار بە دەستی یەکەم بوو لە ناو یەکێتی ئەو پۆستەی مسۆگەر کرد ، بەڵام ئەو کاتەی عێراق بۆ مام جەلال ئاسان نەبوو ، چونکە ناو ماڵی شیعە تەواو یەکگرتوو بوو سەنگ و پێگەی شیعەکان کاریگەری لەسەر بڕیارەکانی عێراق هەبوو ، بە ئەندازەیەکی باشتر لە ئێستا ناو ماڵی سوونەش یەکگرتووتر بوو، بەڵێ ڕاستە مام جلال بە کارێزمای خۆی هێزی بەو پۆستە بەخشیبوو ، زۆر جار خوانەکەی لە کۆشکی سەلام دەبووە جێگەیەک بۆ کۆتای هێنان بە گرژی و ناکۆکێکان ، کوردیش لەبەغداد وەک مەرجەعی سیاسی سەیری مام جەلالیان دەکرد و پاڵپشتی لێ دەکرا ، مام جلال دوو خول لەو پۆستە مایەوە بەڵام بە داخەوە باری تەندرستی ڕێگەی نەدا خولی دووەم تەواو بکات ، لە دوو ساڵی کۆتای خولی دووەم تەندروستی تێک چوو نەیتوانی بەردەوام بێت ، ئەو دوو ساڵەش پۆستێکی سەرەکی وەک سەرۆک کۆمار بە بەتاڵی مایەوە تا ساڵی(۲۰۱٤)دە ، هەمان پۆست بە پێی بەرکەوتەکان بەر کورد کەوت لە ناو کودیشدا بە هەمان شێوەی پێشوو پشکی یەکێتی بوو ، یەکێتیش دکتۆر فواد معسومی لەو جێگەیە دانا ، ئەگەر باسی توانا و لێهاتوویی‌و‌ کەفائەت بێت دکتۆر فواد معسوم خاوەنی کەسایەتیەکی سەنگین و ڕاستگۆیە لە ناو کوردا ، مێژوو خەباتی ئەم پیاوە دیار و بەر چاوە، بەڵام بەو پێیەی کە پەیوەندی و کرانەوەی بەڕووی جیهاندا نەبوو ، وە کارەکتەرێکی کارێزما نەبوو ، تەمەنیشی لە هەڵکشاندا بوو ، لەکاتێک ئەو لە پۆستی سەرۆک کومار بوو ، کورد وەک پێویست نەیتوانی سود لەو کارکتەرە سیاسییە ببینێت.


ئێستا عێراقی دوای داعش عێراقێکی نوێیە ، لایەنە شیعەکان لە ناو خۆیان نا ڕێکن، سونەکانیش ڕۆڵیان کەمبۆتەوە ، سەردەمێکی زێڕین بۆ کورد ڕەخساوە بەهۆی کاریگەری و‌‌بەهێزی کارێزمایەکی وەک دکتۆر بەرهەم ئێستا دکتۆر بەرهەم کۆشکی سەلامی کردۆتە سەنتەری بڕیارە گرینگەکانی عێراق ، لای ساحەی عێراقی و ناوەندە ڕۆشنگەرەکانی عێراق و ئەدیب و کەسایەتیە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانەوە پشتگیری دەکرێ و ئومێدی گەورەیان لەسەر هەڵچنیوە ، ئەم کەسایەتیە خاوەنی پەیوەندییەکی دیبلۆماسی فراوانە لە سەر ئاستی ئیقلیمی و ناوچەیش ، بۆیە کورد دەتوانێ سود لە حەکیمی و لێزانی ئەم پیاوە وەرگرێ و لاسەنگییەکانی پێشوو لەم ڕێگەیەوە هاوسەنگ کاتەوە ، کۆنە قینوو دژایەتی بگۆڕێ بۆ پشتیوانی و یەکڕیزی لە پێناو هەڵسانەوەی گەلەکەمان.
بەختیار محمود

نوێترین نوسینەکانی بـــەختیار محمود

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌