بەربون ؟!

وتار/ 14/02/2019 689 جار بینراوە

مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

بەربون ؟!
مامۆستا ئاوات قەرەداغی
لەوەتەی کاری مامۆستای دەکەم و خزمەت بەمناڵانی کوردستان دەکەم لەناو قوتابخانەکاندا زۆر دەمێکە دەمەوێت لەسەر ووشەیبەربون شتێ بنوسم ، خۆی لە ڕاستیدا لە ناو چەندین قوتابخانەدا خزمەتم کردووە بەنەوەکانمان ئەوەی تێبینیم کردووەو تێبینیم کردووە قوتابیان کە گەیشتنە وانەی چوارەم و پێنجەم دەڵێن کەی بەردەبین ؟!
کەڕای من ووتنی ئەم ووشەیە لەسەر زمانی قوتابیان تەواو ناپەروەردەی یە کاری سەرەکی مامۆستا دەبێت ئەوەبێت قوتابین ئەم ووشەیە بگۆڕن بۆ ووتنی ووشەیەکی تر بڵێن کەی کۆتا وانەی ئەمڕۆمانە ، یان کەی کاتی قوتابخانە کەی دەوام ممان تواو دەبێت ...
ووتنی ووشەی بەربون لای قوتابیان کۆمەڵێ هۆکاری لە پشتەوەیە ئەمانەن ......
یان ئەوەتا ئەم قوتابی یە بێزارە لە قوتابخانە ......
یان ئەوەتا قوتابیان قوتابخانەیان وەکو پێویست خۆش ناوێت .......
یان ئەوەتا ئەم ووشەیە تائێستا کەس نی یە ڕێگرێ لێ بکات ...
یان هەر هۆکارێکی تر ......
ئێ باشە من لە قوتابیان دەپرسم ئایا تۆی قوتابی لەناو بەندیخانەدایت تاکو بەربیت ؟!
ئایا قوتابی کەشی قوتابخانەکەی پێ دیکتاتۆریانەیه ؟!
یان ئەوەیە قوتابی حسابی معسکری جاران بۆ قوتابخانە دەکات ؟!
پرسیارێ ئێستا بەمێشکمدا هات ئایا بۆچی لەقوتابخانەکانی یابان و ئەمریکاو ئەوروپا قوتابی ناڵێن بەربوین ، ئەی ئایا ئێمەی مامۆستاچی بکەین بۆ بنبڕ کردنی ئەم ووشەیە لەناو قوتابخانەکاندا ؟!
ئینجا ووشەی بەربونیش لەگەڵ ئەو ژینگە جوانەی مرۆڤدا یەك ناگرێتەوە هیچ بەهایەکی کۆمەڵایەتی لەم ووشەیەدا نابینم ، ئینجا ڕووش دەکەمە مامۆستایان و بەڕێوبەرو یارێدەدەری قوتابخانە بنە ڕەتی یەکان بەهەموو شێوەیەك كار بکەن بۆ نە ووتنی ووشەی بەربون لەلای قوتابیان ......

لەگەڵ ڕێزماندا ...

نوێترین نوسینەکانی مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌